سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كۆتایی مانگ لە ڕۆژی دواییدا..لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير ///پەروەردگار دەفەرموێت:{فَإِذَا بَڕقَ الْبَصَرُ (7) وَخَسَفَ الْقَمَرُ (8) وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (9)} [القيامة]، واتە: كاتێك دێت، چاو ئەبڵەق دەبێت، مانگیش دەگیرێت و تاریك دەبێت، خۆر و مانگ كۆدەكرێنەوە.
لەبەرئەوەی خۆر بە بەردەوامی بارستاییەكەی كەمدەكات، هەربۆیە دەبێت زەویش بەشێك لە بارستاییەكەی ون بكات لەپێناو مانەوەی دووریی نێوانیاندا بەجێگیری، لەبەرئەوە زەویش ملیۆنان تۆن لە گاز و تۆز وندەكات.
بەوەی زەوی بە بەردەوامی بارستاییەكەی كەم دەكات بۆ پارێزگاریكردن لە دووریی جێگیری لەگەڵ خۆردا، هەربۆیە دەبێت مانگیش بۆ پاراستنی دووریی نێوان خۆی و زەوی بارستاییەكەی كەم بكات، بەڵام ئەمە ڕوونادات، مانای ئەمەش وایە دووریی نێوان زەوی و مانگ جێگیر و چەسپاو نابێت، بە دروستی هەر ئەوەش ڕوودەدات. توێژینەوە گەردوونییەكان سەلماندویانە مانگ بەردەاوم لە زەوی دووردەكەوێتەوە.
زانایان ڕاڤەی هۆكارەكانی ئەم دیاردەیەیان كردووە بەوەی خێرایی سوڕانەوەی بەدەوری تەوەرەكەیدا بە پلەبەندی كەمدەكات بەهۆی (با) و كرداری هەڵكشان و داكشان، ئەوەش دەبێتەهۆی زیادبوونێكی زۆر لەخێرایی سوڕانەوەی مانگ بەدەوری تەوەرەكەیدا و ئەو زیادبوونی خێراییەش هۆكاری دووركەوتنەوەیەتی لە زەوی.
زانایانی فەلەك دەڵێن: مانگ كە دووریی (385هەزار كیلۆمەتر) لە زەوییەوە دوورە، هەموو ساڵێك (3 سانتیمەتر) بە بەردەوامی دوورتر دەكەوێتەوە.
ئەم دووركەوتنەوە بەردەوامە لە داهاتوویەكی دووردا مانگ دەخاتە بواری كێشكردنی خۆرەوە، لە دواییشدا ئەوە دەبێتەهۆی تەقینەوەی مانگ لەسەر ڕووی خۆر. ئەم زانیارییە زانستییە بەتەواوی لەگەڵ ئایەتەكەدا دێتەوە كە دەفەرموێت: وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (9)} [القيامة]،
لە ئایەتی (خسف) بە مانای ونبوون دێت، واتە نەمانی ڕووناكی. تێبینی دەكەین پێش دێت لە ئایەتە پیرۆزەكەدا، واتە ونبوونی ڕۆشنایی مانگ پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ خۆردا ڕوودەدات.
ئەمەش یەكێكی ترە لە ئیعجازە گەردوونییەكانی قورئانی پیرۆز. زانایان دەڵێن: لەكاتی دووركەوتنەوەی لە زەوی، مانگ بە پلەبەندی ڕووناكیدانەوە لە ڕووەكەیەوە كەمدەكات تاكو بەتەواوی دیارنامێنێت و وندەبێت، ئەوەش مانای (خسوف القمر) دەگەیەنێت.

