سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی رێكخستنی ریزەكان لە نوێژدا...فيقه
هەزار فەرمودە لە فەرمودەكانی سونەنی ئەبو داودی ئەسسەجەستانی//نووسينگهى تهفسير///عَنْ جَابِڕ بْنِ سَمُرَةَ, قَالَ: قَال رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: « أَلاَ تَصُفُّونَ كَمَا تَصُفُّ الْمَلاَئِكَةُ عِنْدَ رَبِّهِمْ جَلَّ وَعَزَّ ». قُلْنَا: وَكَيْفَ تَصُفُّ الْمَلاَئِكَةُ عِنْدَ رَبِّهِمْ ؟ قَالَ:
« يُتِمُّونَ الصُّفُوفَ الْمُقَدَّمَةَ وَيَتَرَاصُّونَ فِى الصَّفِّ ».(صحيح)/واتە: لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (ئەوە بۆ ریز نابەستن, لەناو نوێژدا, وەك چۆن مەلائیكەكان ریز دەبەستن لەلای پەروەردگاریان بۆ خواپەرستی؟). وتمان: مەلائیكەكان لەلای پەروەردگاریان چۆن ریز دەبەستن؟ فەرمووی: (ریزی یەكەم تەواو دەكەن و رێك رادەوەستن و بۆشاییەكان پڕدەكەنەوە نایەڵن ریزەكان لارو وێر بن, وە ناچنە ریزی دووهەم هەتا ریزی یەكەم تەواو دەكەن, پاشان ریزی دووهەم, پاشان ریزی سێهەم, بەهەمان شێوە ریز لەدوای ریز). عَنْ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ, قَالَ: أَقْبَلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى النَّاسِ بِوَجْهِهِ فَقَالَ: « أَقِيمُوا صُفُوفَكُمْ - ثَلاَثًا - وَاللَّهِ لَتُقِيمُنَّ صُفُوفَكُمْ أَوْ لَيُخَالِفَنَّ اللَّهُ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ » قَالَ: فَرَأَيْتُ الرَّجُلَ يُلْزِقُ مَنْكِبَهُ بِمَنْكِبِ صَاحِبِهِ, وَرُكْبَتَهُ بِرُكْبَةِ صَاحِبِهِ, وَكَعْبَهُ بِكَعْبِهِ.(صحيح) واتە: لە نوعمانی كوڕی بەشیرەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سەیرێكی خەڵكەكەی كردوو فەرمووی: (ریزەكانتان رێك راگرن و پاڵ بدەن بەیەكەوە - سێ جار - سوێند بە خوا یا ئەوەتا پاڵ دەدەن بەیەكەوە و رێك دەوەستن یان خوا دووبەرەكی و ناكۆكی دەخاتە نێو دڵەكانتانەوە). نوعمان وتی: ئیتر دەمبینی پیاو شانی دەلكاند بەشانی هاوڕێكەیەوە, وە ئەژنۆی دەنا بە ئەژنۆی هاورێكەیەوەو, وە پاژنە پێی بە پاژنە پێیەوە. عَنْ سِمَاكِ بْنِ حَرْبٍ, قَالَ: سَمِعْتُ النُّعْمَانَ بْنَ بَشِيرٍ يَقُولُ: كَانَ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُسَوِّينَا فِى الصُّفُوفِ كَمَا يُقَوَّمُ الْقِدْحُ, حَتَّى إِذَا ظَنَّ أَنْ قَدْ أَخَذْنَا ذَلِكَ عَنْهُ وَفَقِهْنَا, أَقْبَلَ ذَاتَ يَوْمٍ بِوَجْهِهِ إِذَا رَجُلٌ مُنْتَبِذٌ بِصَدْڕهِ, فَقَالَ: « لَتُسَوُّنَّ صُفُوفَكُمْ أَوْ لَيُخَالِفَنَّ اللَّهُ بَيْنَ وُجُوهِكُمْ ». (صحيح)/بیستووە دەیوت: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەكاتی نوێژدا ریزەكانی بۆ رێك دەكردین, وەك چۆن داری تیر ریز بكرێت پێش ئەوەی پەڕو نوكە تیژەكەی پێوە بكرێت, هەتا ئاوای زانی, كە ئیتر ئێمە لەوەوە فێربووین و شارەزابووین ئیتر وازی لێهێناین و خۆمان ریز دەبوین, بەڵام رۆژێكیان لای كردەوە پیاوێكی دی سنگی خۆی زۆر دەرپەڕاندبوو لە ریزەكەی, فەرمووی: (یان ئەوەتا ریزەكانتان رێك دەخەن, یا خوا رووتان لەئاستی یەك وەردەگێڕێت). عَنْ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ, قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَخَلَّلُ الصَّفَّ مِنْ نَاحِيَةٍ إِلَى نَاحِيَةٍ, يَمْسَحُ صُدُورَنَا وَمَنَاكِبَنَا وَيَقُولُ: « لاَ تَخْتَلِفُوا فَتَخْتَلِفَ قُلُوبُكُمْ ». وَكَانَ يَقُولُ: « إِنَّ اللَّهَ وَمَلاَئِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى الصُّفُوفِ الأُوَلِ ».(صحيح)/واتە: لە بەرائی كوڕی عازبەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەم پەڕی ریزەوە تا ئەوپەڕی ریز دەكەوتە ناو ریزەكەوەو دەستی دەهێنا بە سنگ و بە شانمانداو رێكی دەخستین و دەیفەرموو: (ناڕێك مەوەستن با دووبەرەكی و ناكۆكی نەكەوێتە نێو دڵەكانتانەوە). هەروەها دەیفەرموو: (خوای گەورەو مەلائیكەكانی سەڵاوات دەدەن لەسەر – خەڵكانی - ریزەكانی یەكەم).

