سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌كانی نوێژدابه‌ستن (گوفتاری و كرداری).(٩)چاو به‌رزکردنه‌وه بۆ ئاسمان له نوێژدا:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / ده‌بینین زۆر که‌س له نوێژدا سه‌ر به‌رزده‌که‌نه‌وه‌و سه‌یرى ئاسمان ده‌که‌ن, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئه‌م کاره‌ى قه‌ده‌غه‌کردووه ده‌فه‌رموێت:
(لَيَنْتَهِيَنَّ أَقْوَامٌ عَنْ رَفْعِهِمْ أَبْصَارَهُمْ عِنْدَ الدُّعَاءِ فِي الصَّلَاةِ إِلَى السَّمَاءِ أَوْ لَتُخْطَفَنَّ أَبْصَارُهُمْ) . واته: ئه‌وانه‌ى له نوێژدا چاو به‌رزده‌که‌نه‌وه بۆ ئاسمان ده‌سبه‌ردار ده‌بن باشه, ئه‌گینا رۆشنایی چاویان لێ ده‌سه‌نرێت, واته کوێر ده‌بن.
پێشه‌وا (نه‌وه‌وى) ده‌ڵێ: ئه‌م فه‌رموده به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به دڵنیاییه‌وه نه‌هی لێ کراوه, به‌ڵێنى توندى بۆ دانراوه, یه‌کده‌نگى زانایان له‌باره‌ى ئه‌م نه‌هیه‌وه نقڵ کراوه.
سوننه‌ت وایه نوێژخوێن سه‌یری جێگا سه‌جده‌که‌ى بکات... له (عائیشه)وه (ره‌زاى خواى لێ بێ) هاتووه ده‌فه‌رموێت: (دَخَلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْكَعْبَةَ مَا خَلَّفَ بَصَرُهُ مَوْضِعَ سُجُودِهِ حَتَّى خَرَجَ مِنْهَا) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) کاتێک رۆشته که‌عبه‌وه له شوێنى سه‌جده‌که‌ى زیاتر سه‌یری هیچ شوێنێکى تر‌ى نه‌ده‌کرد هه‌تا له که‌عبه ده‌رچوو.
له (عبدالله)ى کوڕی (زوبێر)ه‌وه (ره‌زاى خواى لێ بێ) هاتووه, که وتویه‌تى: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا جَلَسَ فِي التَّشَهُّدِ وَضَعَ يَدَهُ الْيُمْنَى عَلَى فَخِذِهِ الْيُمْنَى وَيَدَهُ الْيُسْرَى عَلَى فَخِذِهِ الْيُسْرَى وَأَشَارَ بِالسَّبَّابَةِ وَلَمْ يُجَاوِزْ بَصَرُهُ إِشَارَتَهُ) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) که داده‌نیشت بۆ ته‌حیات خوێندن ده‌ستى چه‌پی ده‌خسته سه‌ر ڕانى چه‌پی, ده‌ستى راستى ده‌خسته سه‌ر ڕانى راستى, ئاماژه‌ى به‌و په‌نجه‌یه ده‌کرد که له‌دواى په‌نجه گه‌وره‌وه دێت چاوى تێ ده‌بڕی له‌وه‌ش زیاترى تێ نه‌ده‌په‌ڕاند .

