سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ران سڵاوی خودایان له‌سه‌ربێت....... (موعجیزه‌ى یوسف سه‌لامى خواى لێ بێت) زوله‌یخا بۆ ئافره‌ته‌كان ده‌عوه‌ت ده‌كات و یوسف بۆ حه‌ز ده‌كا بچێته به‌ندیخانه ......(4)
هه‌وال و قسه‌و باسى (زوله‌یخا و يوسف) که‌وته سه‌ر زارى کۆمه‌ڵێک ژن‌و ئافره‌تى ناو شار‌و له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانى نێو خۆیاندا له‌گه‌ل یه‌کتر باسیان ده‌کردو ده‌یانگووت: ژنى (عزيز) شێت و شه‌یداى کاره‌که‌ره‌که‌ى خۆى بووه‌و توانج و په‌لاریان له زوله‌یخا ده‌گرت.
دیاره (زوله‌یخا‌ش) به‌مه په‌ست و نیگه‌ران ده‌بێت و ده‌یه‌وێت هه‌ر چۆنێک بێت (يوسف)و جوانیه‌که‌ى پیشانى ئه‌وانیش بدات تا چیتر به ناڕه‌وا له خۆیانه‌وه باس و خواس و سه‌رزه‌نشتى نه‌که‌نو به‌هانه‌و پاکانه‌ش بۆ هه‌ڵوێستى خۆى بهێنێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژێک هه‌ر هه‌موو ئافره‌ته‌کان داوه‌ت ده‌کا بۆ ماڵه‌که‌ى خۆى‌و دواى ئه‌وه‌ى دێن و داده‌نیشن و له جێى خۆیاندا جێگیر ده‌بن، ژنه‌که‌ى (عزيز) خۆراکیان بۆ دێنێت و چه‌ند چه‌قۆیه‌ک ئاماده ده‌کات و هه‌ر ژنێک و چه‌قۆیه‌کى پ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى میوه‌کانیان پێ له‌ت بکه‌ن و بخۆن، ئا له‌و کاته‌دا (زوله‌یخا‌ى) ژنى (عزيز)ى (ميسر) خێرا فه‌رمان به (يوسف) ده‌کات که بچێت بۆ لاى ژنه‌کان و خۆى پیشانیان بدات تا له نزیکه‌وه بیبینن، ئه‌وانیش هه‌ر که چاویان به (يوسف) ده‌که‌وێت سه‌رسام ده‌بن و راده‌چڵه‌کن و به‌و جوانیه له راده‌به‌ده‌رو بێ وێنه‌یه‌ى (يوسف) هه‌ر بۆیه‌ش له‌و ساته‌دا کتو پڕ هه‌موویان بێ ئه‌وه‌ى هۆشیان له خۆیان بێت ده‌ستى خۆیان به چه‌قۆکان بریندار ده‌که‌ن و ده‌بڕن ئینجا هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌که‌وه ده‌ڵێن: [وَقُلْنَ حَاشَ لِلّهِ مَا هَـذَا بَشَرًا إِنْ هَـذَا إِلاَّ مَلَكٌ كَڕيمٌ] (يوسف: 31). واته: بێگومان ئه‌م لاوه مرۆڤ نییه به‌ڵکو فریشته‌یه‌کى قه‌شه‌نگو خاوه‌ن ڕێزه، پاک‌و خاوێنى هه‌ر بۆ خودایه. ئه‌وجا ژنى (عزيز) پێیان ده‌ڵێت: ئه‌مه ئا ئه‌و کوڕه نه‌وجه‌وانه‌یه (الفتى) که ویستم په‌لکێشى بکه‌م بۆ رابواردن که‌چى نه‌یهێشت ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان نیازى خۆم سوورم گه‌ر گوێڕایه‌ڵیم نه‌کات ئه‌وا له زینداندا توندى ده‌که‌ین تاکو سه‌رکزو ئیهانه‌کراو بێت.
به‌لآم (يوسف) له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوره‌شانه‌دا وره‌ى به‌رنه‌داو ته‌نانه‌ت به هیچ یه‌کێک له‌و ئافره‌تانه‌ش هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاو فریوى نه‌خوارد، بۆیه په‌ناى برده به‌ر خوداى په‌روه‌ردگارىو لێى پاڕایه‌وه که زیندانه‌که‌ى بۆ بڕه‌خسێنێت، چونکه ژیانى ناو به‌ندیخانه‌ى به‌لاوه خۆشتره وه‌ک له‌سه‌ر پێچى کردنى خودا، پاشان داواى له په‌روه‌ردگارى کرد که خراپه‌و زیان‌و مه‌کرو ته‌ڵه‌که‌بازى ئه‌و ژنانه‌ى لێ دوورخاته‌وه تاکو نه‌که‌وێته داویانه‌وه‌و ووتى: [رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ وَإِلاَّ تَصْڕفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ] (يوسف: 33). واته: ئه‌ى په‌روه‌رگارى من: به‌ندیخانه‌که‌م زۆر لا خۆشتره له‌و کاره به‌دو ناشیرینه‌ى وا ئه‌و ژنانه منى بۆ بانگ ده‌که‌ن و داوام لێ ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر فێل و مه‌کرى ئه‌وانه‌م لێ دوور نه‌خه‌یته‌وه به سۆز‌و میهره‌بانى خۆت، له‌وانه‌یه فریو بخۆم‌و دڵم به لایاندا بڕوات‌و ئاره‌زوویان بکات و بچمه رێزى نه‌زانو نه‌فامه‌کانه‌وه.
کاتێک هه‌واڵى ژنه‌که‌ى (عزيز)و (يوسف) له سه‌رانسه‌رى شاردا بلآوبووه، عزیز‌و خانه‌واده‌که‌شى رایان وابوو بۆ ئه‌وه‌ى له عه‌یبو عارو قسه‌و باسى سه‌ر زارى خه‌ڵکیش رزگاربن، ته‌نها چاره‌سه‌ر بریتییه له زیندانى کردنى (يوسف)و بۆیه خستیانه ناو به‌ندیخانه که (يوسف) ئاواته‌خوازى بوو، بچێته ئه‌و شوێنه له‌پێناو ئه‌وه‌ى نه‌وه‌کو تووشى لادان‌و کارى به‌دو خراپ بێت.
به سته‌م و ناهه‌ق (يوسف) خرایه زیندانه‌وه بێگومان رێز‌و حورمه‌تى که‌م نابێته‌وه، هه‌ر بۆیه به ماوه‌یه‌کى که‌م زۆر خۆشه‌ویستو مه‌حبوب ده‌بێت له لاى زیندانیه‌کانو زۆریان خۆش ده‌وێت.
ئه‌وه‌بوو هاوکات له‌گه‌ل زیندانى کردنى (يوسف)دا دوو کوڕى نه‌وجه‌وانیش زیندانى ده‌کرێن، دواى ماوه‌یه‌ک له زیندانىو ناسینى (يوسف) هه‌ریه‌که‌یان خه‌ونێک ده‌بینێتو بۆ (يوسف)ى ده‌گێڕنه‌وه.
یه‌که‌میان ده‌ڵێت: خه‌ونێکى زۆر سه‌یرم بینیوه. (له خه‌ونمدا دیتم ترێم ده‌گوشی، تا مه‌ی لێ دروست بكه‌م). دوومیشیان ده‌ڵێت: منیش خه‌ونم به‌وه‌وه دیت (كه نانم له‌سه‌ر سه‌رم هه‌ڵگرتبوو‌و باڵنده‌ش لێی ده‌خوارد). ئه‌م دوو لاوه هه‌ردووکیان داوا له (یوسف) ده‌که‌ن خه‌ونه‌که‌یان بۆ لێک بداته‌وه چونکه وایان بۆ ده‌رکه‌وتبوو که زانستی ته‌فسیر کردن‌و شی کردنه‌وه‌ی خه‌ونی هه‌یه. یوسف بۆ ته‌فسیری خه‌ونی یه‌که‌م: ده‌ڵێت: ته‌فسیری خه‌ونه‌که‌ت، ئه‌وایه من مژده‌ی رزگار بوونت پێ ده‌ده‌مو به‌م زووانه ئازاد ده‌کرێیتو له‌سه‌ر کاری جارانت وه‌ک ئاوکێشی پادشا ده‌مێنیته‌وه.
به خاوه‌نى خه‌ونى که‌سى دووه‌میش ده‌ڵێت: به‌پێى ئه‌و خه‌ونه‌ى بینیوته، (پادشا حوكمی كوشتنت به‌سه‌ردا ده‌دا‌و له دار ده‌درێیت‌و باڵنده‌ش دوایی له‌سه‌رت ده‌خۆن).
ئینجا (يوسف) له ئاوکێشى پادشا نزیک ده‌بێته‌وه که بڕیارى ئازادبوونى بۆ دێت له‌و کاته‌ى خه‌ریک بوو له زیندان ده‌رده‌چووو داواى لێ کرد به‌سه‌رهاتى خۆى واته: به‌سه‌رهاتى یوسف‌و مه‌سه‌له‌ى زیندانى کردنى به پادشا بگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى ئازادى بکات‌و چاوێک به فایل‌و مه‌سه‌له‌ى دۆسیه‌که‌یدا بخشێنێته‌وه‌و پێى ووت: [اذْكُرْنِي عِندَ رَبِّكَ] (يوسف:42). واته: مه‌سه‌له‌ى زیندانى کردنى من به پادشا بگه‌یه‌نه له‌گه‌ل باس کردنى ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ى لێى کراوه، وه بار‌و گوزه‌رانى منى بۆ باس بکه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی که من زانستی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون ده‌زانمو به‌بێ تاوان زیندانی کراوم. هه‌ندێ که‌س ئه‌وه به گله‌یی دائه‌نێن له‌سه‌ر (یوسف) که گوایه بۆ رزگاربوونی له زیندان داوای هاوکاری له مرۆڤ کردووه‌و له خودای گه‌وره‌و دادگه‌ر داوای فریاکه‌وتنو کۆمه‌کی نه‌کردووه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێک له موفه‌سیرین: باسی ئه‌وه‌یان کردووه، که (جبریل) سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت، له زیندان به فه‌رمانی خوا چۆته لای‌و خۆی پێ ناساندووه‌و ئه‌ویش زۆرباش ناسیویه‌تیو به یوسف ده‌ڵێت: من وا نازانم که تۆ هه‌ڵه‌و گوناهێکت کردبێ، وه‌هه‌روه‌ها پێی ده‌ڵێ: خوای گه‌وره‌و میهره‌بان سڵاوت لێ ده‌کاتو ده‌فه‌رمووێ: ئه‌وه شه‌رمی نه‌کرد داوای هاناو هاواری بۆ مرۆڤ برد، به عزه‌تو جلالی خۆم ماوه‌یه‌کی باش له زیندان ده‌یهێڵمه‌وه: ئینجا (یوسف) به (جبریل) ده‌ڵێت: ئه‌ی جبریل ئایا خوای گه‌وره منی خۆش ده‌وێتو لێم ره‌زامه‌نده؟ (جبریل)یش له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: (به‌ڵێ) خوای گه‌وره سڵاوی هه‌یه بۆت، ئینجا (یوسف) زۆر شادمان‌و خۆشحاڵا ده‌بێت.
وه‌هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه: که خوای گه‌وره (جبریل) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌نێرێ بۆ لای (یوسف)و پێی ده‌ڵێت: ئه‌ی (یوسف) کێ تۆی رزگار کرد له کوشتن به ده‌ستی برایه‌کانت، وه کێ تۆی له بیره‌که ده‌ریهێنا، وه کێ بوو تۆی پاراست له کاری به‌د ره‌وشتیو خراپه، وه کێ تۆی دوورخسته‌وه له فێڵا‌و مه‌کرو حیله‌ی ژنان، له وه‌ڵامی هه‌موویاندا ووتی خوای باڵا ده‌ستو به به‌زه‌یی له هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌دا رزگارکه‌رو پارێزه‌رم بوو به‌سو ته‌نهاو ته‌نها، ئینجا (جبریل) پێی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر وایه: ئه‌ی بۆچی پشت‌و په‌نا نابه‌یته به‌ر خودا‌و داوای هاوکاریو فریاگوزاری له‌و ناکه‌ی (یوسف)یش ده‌ڵێت: ئه‌ی خودایه گیان ببم بوره‌و ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک بوو له منه‌وه‌و یوسف ده‌ستی کرد به تکاکاریو پاڕانه‌وه‌و ته‌وبه‌و استغفار له خوای گه‌وره که به‌زه‌یی پێدابێته‌وه‌و لێی خۆش بێت، ئینجا (جبریل) به (یوسفی) ووت: ئه‌ی (یوسف) سزای تۆ ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له زیندانیدا ده‌مێنیته‌وه.
به‌ڵام سه‌رۆکی ئاوکێشه‌کانی پادشا له‌به‌ر خۆشحاڵی له راده‌به‌ده‌ری خۆی به بۆنه‌ی رزگاربوونی له زیندانه‌وه له‌بیری ده‌چێت که باسی (یوسف)و گرفته‌کانی له‌لای پادشا بکاته بێگومان به‌هۆی ئه‌و له‌بیر چوونه‌وه‌یه‌ی ئاوکێشه‌که (یوسف) چه‌ند ساڵێکی تریش له زیندان مایه‌وه.

