سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن توانا و بیركردنه‌وه‌ی منداڵ گه‌شه‌پێبده‌ین
شه‌هله عه‌بدوڵڵا ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی....خوێندنه‌وه جگه له كتێبی قوتابخانه......خوێندنه‌وه‌ی كتێبی تر جگه له كتێبه‌كانی پڕۆگرامی قوتابخانه وایلێده‌كات بخوێنێته‌وه و بۆ خۆی لێكۆڵینه‌وه بكات, و بۆ منداڵ پێویسته، سه‌ره‌تا ده‌بێت فێربكرێت چۆن ده‌توانێت سوودی لێوه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كتێبانه‌ی كه بۆ منداڵ پێویسته وه‌كو (فه‌رهه‌نگی وشه و چیرۆك).
كتێب و منداڵ
گومان له‌وه‌دانییه كه خوێندن پێویستییه‌كی حه‌تمییه. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه كتێبخانه‌یه‌ك بۆ منداڵه‌كانمان بنیاتبنێین و منداڵه‌كه‌نمان هانبده‌ین له‌گه‌ڵمان بێن بۆ كتێبخانه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی كتێب هه‌ڵبژێرێت.
بواره‌كانی خوێندنی منداڵ له قوتابخانه
به‌و پێیه‌ی كه قۆناغی سه‌ره‌تایی یه‌كه‌م قۆناغی خوێندنی منداڵه. گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی له وانه‌كاندا، ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكرێت :-
1- نابێت به‌رده‌وام منداڵ له كه‌وتن و شكستخواردن له وانه‌كانیدا بترسێنین. ترس له كه‌وتن و شكست ڕێگره له سه‌ركه‌وتنه‌كانی و وایلێده‌كات له پرسیار و لێكۆڵینه‌وه بترسێت.
2-ئه‌گه‌ر منداڵ له‌وانه‌یه‌كدا گرفتی هه‌یه و تیایدا لاوازه, ده‌بێت به هاوكاری مامۆستاكه‌ی هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ لاوازییه‌كه‌ی زیاتر نه‌بێت.
3- منداڵ ده‌بێت فێری ئه‌وه‌بێت كه هه‌موو مرۆڤێك له‌وانه‌یه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست و ئامانجی, ڕووبه‌ڕووی گیروگرفت بێته‌وه و به‌په‌له نه‌گاته ئامانجه‌كه‌ی, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی شكستخواردندا ده‌بێت هه‌وڵی دووباره بداته‌وه و تووشی دڵساردی و بێهیوایی نه‌بێته‌وه .
4- پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌مان سه‌رزه‌نشتبكه‌ین به‌وه‌ی كه له شتێك‌دا شكستیخواردووه, ده‌بێت هانبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا و متمانه به‌خۆبوون لای منداڵ لاوازنه‌بێت .
5- هه‌موو ڕۆژێك چه‌ند خوله‌كێك ته‌رخانبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نهایی له گه‌ڵیدا قسه‌بكه‌ن ئه‌ویش له‌باره‌ی قوتابخانه و پۆل و وانه‌كانییه‌وه, له به‌رامبه‌ر قسه‌كانیدا نابێت كه‌مترخه‌ممییان پێوه دیاربێت و پێویسته گوێگرێكی باشبێن.
6- په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا هونه‌رێكه كه ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێك فێریبێت به تایبه‌تی منداڵان له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت فێری ئه‌م هونه‌ره‌بن, یه‌كێك له جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن, په‌یوه‌ندیكردنه له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه.
7- ئاگامان له وانه‌كانی بێت و سه‌رپه‌رشتی نوسینه‌كانی بكه‌ین, به‌ڵام هه‌رگیز بۆی نه‌نوسینه‌وه, به‌ڵكو داوای لێبكه‌ین به ووردی دووباره بیخوێنێته‌وه.
8- نابێت منداڵان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌راوردبكه‌ین. چونكه خاوه‌نی توانایی و لێهاتوویی جیاوازن . ئه‌گه‌ر له ماڵێكدا منداڵێك سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێنا, نابێت سه‌رزه‌نشتی منداڵه‌كانی تر بكرێت و بیانكه‌ین به (پله دوو ) ئه‌م كاره زیان به كه‌سایه‌تیان ده‌گه‌یه‌نێت و بڕوا به خۆبوونیان لێده‌سێنێته‌وه.
9- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌تان بیروهۆشێكی فراوانی هه‌یه. به‌رده‌وام له به‌رده‌میدا و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا ئه‌م باسه مه‌هێنه‌سه‌رزمان و دووباره‌یمه‌كه‌نه‌وه. چونكه ئه‌م كاره له‌لایه‌كه‌وه له كار‌و چالاكی و جموجۆڵی ڕۆژانه‌ی دووریده‌خاته‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه له خۆڕازیبوون له ده‌روونیدا گه‌شه‌ده‌كات .
10- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان له ڕووی خوێندنه‌وه توانا‌و لێهاتووی كه‌مه یاخود حه‌زی كه‌می به خوێندن هه‌یه هه‌رگیز به‌بێ عه‌قڵ و نه‌زان و ته‌مبه‌ڵ بانگی مه‌كه‌ن. به‌كارهێنانی ئه‌م ناو و ناتۆرانه سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی, وایلێده‌كات كه كه‌سێكی ته‌مبه‌ڵ و نه‌زان ده‌ربچێت, منداڵێك كه ئه‌وها ڕاهێنرا, توانای جوڵه و كاروچالاكی له‌ده‌ستده‌دات و تووشی حاڵه‌تی نادروستی ده‌كات.

