سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌مجۆره منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته سه‌ركرده....... ئایا له منداڵه‌كانمان بده‌ین؟!
نوسینی: د.مسته‌فا ئه‌بو سه‌عد.....وه‌رگێڕانی: خالید محه‌ممه‌د.....ده‌توانیت كه له منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت و له‌بری ئه‌وه:
1-قۆستنه‌وه‌ی لێهاتووییه په‌روه‌رده‌یه‌كانت وه‌ك باوكێك، له نمونه‌ی ئیجابییه‌ت و هاندان و پاڵپشتی و دانانی سنوور و پابه‌ندبوون پێوه‌یی، تێبینیكردنی نمونه‌ی جوان و پێشه‌نگییه‌كی باش، هه‌موو ئه‌مانه و له‌گه‌ڵ زانینی ڕێگه‌ی ڕاستی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ی توڕه‌بوون وات لێده‌كات توانات هه‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانت و ده‌ستخستنی ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ لێدان به‌ریت.
2-زۆرێك له باوكان ده‌توانن منداڵانێك پێبگه‌یه‌نن كه توانای هاوكاری و به‌رپرسیارێتیان هه‌بێت، توانای هاوسه‌نگی و هه‌ڵكردنیان هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به لێدان بێت ( ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و باوكانه دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه هه‌ندێك جار حه‌زیان به لێدان هه‌بووه).
3- لێدان منداڵه‌كه‌ت فێری ئه‌وه‌ده‌كات كه هێزی جه‌سته‌یی گونجاوترین ڕێگه‌یه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی توڕه‌بوون و بێزاری و هه‌ستكردن به دڵته‌نگی به‌هۆی ئاكاری كه‌سێكی تره‌وه، به‌تایبه‌ت گه‌ر لاوازبێت یان ته‌مه‌نی بچووك بێت، لێدانی منداڵه‌كه‌ت شێوازێكی جوانه تاكو لێیه‌وه فێریبكه‌یت ئه‌ویش په‌نا بۆ لێدانی كه‌سێكی تر ببات.
4-لێدان وا له منداڵه‌كه‌ت ده‌كات توندوتیژی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی شتێك.
5- په‌نابردن بۆ لێدان له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی مه‌یدانی ململانێیه و بۆ دروستكردنی سه‌ركه‌وتنێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه.
6-لێدان هه‌ستكردن به ترس دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه‌ت و ئارامی لایه‌نی سۆزداری ده‌كات.
7-لێدان كارده‌كاته‌سه‌ر بیرۆكه‌ی په‌نا بردن بۆ درۆ، چونكه لێدان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ جه‌سته‌ی منداڵ، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات واز له ڕاستگۆییه‌كه‌ی بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربێت له سزا جه‌سته‌ییه‌كه.
8 –لێدان جه‌ختده‌كاته‌وه له به‌های هه‌ڵه له بری گرنگیدان به ڕاستكردنه‌وه یان گۆڕینی ئاكاره‌كه.
9-لێدان هانی منداڵه‌كه‌ت ده‌دات په‌یوه‌ستبێت به كۆمه‌ڵێك ئاكاره‌وه كه دڵنیایه به‌هۆیانه‌وه توشی سزای جه‌ستیی نابێت، بۆیه هه‌وڵی وه‌رگرتنی ئاكاری باشی تر نادات.
10-لێدان په‌رچه‌كردارێكی كتوپڕه، پێویستی به كاری زیهنی زۆر نییه، وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێداچونه‌وه‌ی شێوه‌كانی ئاكار و ره‌وشته‌كان، قوربانی به‌مانه ده‌دات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌رئه‌نجامێكی خێرا، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری ناباش به‌جێبهێڵێت كه كاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌بێت و له قۆناغه‌كانی تری ته‌مه‌نیدا لێی دیاریبدات و پاشانیش كار بكاته سه‌ر په‌یوه‌ندی تۆ و كوڕه‌كه‌ت.
11-له‌كۆتایدا ڕه‌نگه ئه‌و كێبڕكێ گه‌رمه‌ی نێوان تۆ و منداڵه‌كه‌ت له پێناو زاڵبوون و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن وات لێبكات ناچارت بكات زیاتر شه‌ڕه‌نگێز بیت یان دواجار چۆك دابده‌ی له به‌رده‌میدا.
12-په‌رچه‌كرداری دوور له توندوتیژی وه‌ك: (گرتنه‌وه‌ی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی منداڵه‌كه) ده‌توانێ ئه‌وه فێری منداڵ بكات كه ئه‌و ئاكاره‌ی ئێسته‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نییه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدانه، چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كات چه‌ند هانده‌رێك هه‌یه پاڵیپێوه ده‌نێت ئاكاره‌كه‌ی بگۆڕێت.

