سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(به‌ڕائی کوڕی مالیک) خودا و به‌هه‌شت. (به‌شی ٢)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ رۆژێكیان براكانی چوونه سه‌ردانی، روخساری خوێندنه‌وه‌و پاشان وتی:
{پێده‌چێت كه له‌وه بترسن له‌سه‌ر نوێنگه‌كه‌م بمرم..
نا سوێند به‌خوا، په‌روه‌ردگارم بیبه‌شم ناكات له شه‌هیدی}..!!
گومانه‌كه‌یشی راست ده‌رچوو تێیدا و، (به‌را‌ء) له‌سه‌ر جێگاكه‌ی نه‌مرد، به‌ڵكو له یه‌كێك له جوانترین جه‌نگه‌كانی ئیسلامدا به شه‌هیدی گیانی سپارد..!!
* * *
پاڵه‌وانێتی (به‌را‌ء) له رۆژی (یه‌مامه)دا هه‌ر له‌خۆی ده‌هات.. شیاو بۆ پاڵه‌وانێك كه (عومه‌ری كوڕی خطاب) رایده‌سپارد كه هه‌رگیز نه‌كرێته سه‌ركرده، چونكه جه‌سووری و چاونه‌ترسی و، ڕاكردنی به‌دوای مردن‌دا.. هه‌موو ئه‌مانه له جه‌نگاوه‌رانی دیكه‌ی ژێر سایه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی تووشی مه‌ترسیه‌ك ده‌كرد كه له تیاچوون ده‌چوو..!!
(به‌را‌ء) له رۆژی (یه‌مامه)دا راوه‌ستا و، سوپای موسڵمانان به سه‌ركردایه‌تی (خالید) ئاماده‌بوو بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، وه‌ستا چاوه‌ڕێی ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی ده‌كرد كه به‌سستی وه‌ك چه‌ند ساڵێك بێت ده‌گوزه‌را، به‌ر له‌وه‌ی سه‌ركرده فه‌رمان بكات به شاڵاو بردن..
هه‌ردوو چاوی تیژی به‌خێرایی و زرنگی ده‌گێڕا به‌سه‌ر هه‌موو گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌دوای چاكترین جیگادا وێڵ بن بۆ مردنی پاڵه‌وانه‌كه..!!
به‌ڵێ، جگه له‌و مه‌به‌سته هیچ شتێكی دیكه له هه‌موو دونیادا سه‌رقاڵی نه‌كردبوو..
بێ باوه‌ڕانی بانگه‌شه‌كاری تاریكی و ناڕه‌وایی به شمشێره بڕه‌ڕه‌كه‌ی زۆریان لێده‌كه‌وت..
تا دواتر و له كۆتایی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ده‌ستی بێ‌باوه‌ڕێك لێدانێكی به‌ركه‌وت، كه به‌هۆیه‌وه جه‌سته‌ی كه‌وته سه‌ر زه‌وی، له كاتێكدا گیانی به‌ره‌و لای كۆمه‌ڵی پایه‌به‌رز له زه‌ماوه‌ندی شه‌هیدان و، جه‌ژنی پیرۆزبووه‌كاندا رێگای ده‌گرته به‌ر..!!

