سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(به‌ڕائی کوڕی مالیک) خودا و به‌هه‌شت. (به‌شی ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ خالید هاواری كرد: الله اكبر، جا ریزه تۆكمه‌كان به‌ره‌و لای قه‌ده‌ره‌كانیان كه‌وتنه رێ و، له گه‌ڵیشیاندا (به‌را‌ءی كوڕی مالیك)ی شه‌یدای
مردن به‌ڕێ كه‌وت..رۆیشت و به شمشێره‌كه‌ی دروێنه‌ی شوێنكه‌وتوانی موسه‌یله‌مه‌ی درۆزنی ده‌كرد و، ئه‌وانیش وه‌ك گه‌ڵای پایز له‌ژێر توندی ده‌سته‌ڵاتیدا هه‌ڵده‌وه‌رین..
له‌شكری (موسه‌یله‌مه) بێ‌هێز و كه‌م نه‌بوو.. به‌ڵكو مه‌ترسیدارترین سوپای هه‌موو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان بوو..
به‌زۆری ژماره و چه‌ك و تفاقی و به شه‌ڕكردنی جه‌نگاوه‌ره‌كانی، مه‌ترسیه‌ك بوو له‌سه‌روی هه‌موو مه‌ترسیه‌كانه‌وه..
به به‌رگرییه‌كی ئه‌وپه‌ڕی توند وه‌ڵامی هێرشی موسڵمانه‌كانیان دایه‌وه هه‌تا له‌وه‌دابوو كه جڵه‌وی سه‌ركه‌وتن بگرنه ده‌ست و به‌رگریكردنه‌كه‌یان بگۆڕێت بۆ هێرش بردن..
ئا لێره‌دا ترسێك كه‌وته ریزی موسڵمانه‌كانه‌وه‌و، سه‌ركرده و وتاربێژه‌كانیان ده‌چوونه سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌كانیان و وشه‌ی دامه‌زراویان ئاراسته ده‌كرد و، واده و به‌ڵێنی خودایان ده‌هێنایه‌وه یاد..
(به‌رائی كوڕی مالیك)یش ده‌نگی بڵند و خۆش بوو..
(خالید)ی سه‌ركرده بانگی كرد و پێی وت: قسه بكه ئه‌ی (به‌را‌ء)..
جا (به‌را‌ء) به چه‌ند وشه‌یه‌ك هاواری كرد، كه له سوپاسگوزاری و، جوانی و، به‌هێزیدا بێ‌وێنه بوو..
ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو:
{ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌دینه..
ئه‌مڕۆ مه‌دینه‌تان نیه..
به‌ڵكو خودا و، به‌هه‌شتتان هه‌یه}..
چه‌ند وشه‌یه‌ك كه گیانی بێژه‌ره‌كه‌ی و پێشبینی خاسیه‌ته‌كانی ده‌خاته روو.
به‌ڵێ..
ئه‌وه خودا و، به‌هه‌شتان هه‌یه..!!
ئا له‌و پێگه‌یه‌دا، ناكرێت خه‌یاڵات بۆ لای هیچ شتێكی دیكه بڕوات..
ته‌نانه‌ت شاری مه‌دینه‌ی پایته‌ختی ئیسلام و، ئه‌و وڵاته‌ی كه ماڵا و خاووخێزان و منداڵێ خۆیان تێیدا به‌جێ‌هێشتووه، نابێت بیری لێ‌بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شكست بهێنن، ئه‌وا مه‌دینه‌یان ئیدی هه‌رگیز نابێت..
وشه‌كانی (به‌را‌ء) رۆیشتن وه‌ك.. وه‌ك چی..؟
هه‌ر وێكچوواندنێك بۆی سته‌مه له حه‌قیقه‌تی شوێنه‌وار و كاریگه‌ریه‌كه‌ی..
با بڵێین: وشه‌كانی (به‌را‌ء) رۆیشت و به‌س..

