سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌موو ڕۆژى بگێڕه به‌ته‌مه‌نێکى نوێ
نوسینى/ د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى/ حمید مصطفى-سامان مصطفى
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
دوورى له په‌روه‌ردگار هیچى لێ به‌رهه‌م نایه‌ت جگه له تاڵى و تفتى نه‌بێ به‌هره‌کانى زیره‌کى و جوامێرى و مه‌عریفه هه‌موویان ده‌گۆڕێن بۆ سزا و موسیبه‌ت له‌کاتێکدا دابماڵرێت له پشتیوانى خوا و بێ په‌یمانى و فه‌ڕو به‌ره‌که‌تى خوایى, له‌به‌ر ئه‌وه خواى گه‌وره ئاگادارى ئه‌و که‌سانه ده‌کاته‌وه به‌سزاى ئه‌و دوورى ولادانه‌یان له خوا.
ڕێى تێده‌چێت له ڕێگه‌تدا تووشى باندێکى دزى یان هه‌ڵلوشینى زه‌وى بیت وه‌ک موشه‌کێکى له‌ناو به‌ر جه‌سته تێکبشکێنێت و ژیانت له‌ناو به‌رێت هه‌رگیز ڕێگه‌ى هه‌ڵهاتن و ڕزگاربوون نه‌دۆزێته‌وه خواى گه‌وره ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى نیشاندانى مه‌رگ و ناڕه‌حه‌تیه‌کان ئه‌و به‌ندانه ئاگاداربکاته‌وه که له ڕێگه‌که‌ى لایانداوه, و ئامۆژگاریان ده‌کات که به‌زوویى ڕزگاربون لایخۆیه‌تى ده‌فه‌رموێت (فَفِرُّ‌وا إِلَى اللَّـهِ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥٠﴾ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ )الذاریات/ ٥٠-٥١ واته به په‌له و گورج‌و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خوا, بۆ هه‌رچى په‌روه‌ردگار پێى خۆشه, دڵنیاش بن که‌من واته پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رێکى ئاشکرام ئه‌گه‌ر یاخى و سه‌ر که‌ش بن, هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتاى خوا سه‌رکه‌ش بن هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتاى خوا چونکه من به‌ڕاستى نیردراوێکى ترسێنه‌رى ئاشکرام بۆتان نارد له‌لایه‌ن خواوه ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌که که پێویست ده‌کات مرۆڤ ده‌رونى خۆى پێ نوێ بکاته‌وه و دوباره ژیانى ڕێک بخاته‌وه و وه‌په‌یوه‌ندیه‌کى توند‌و تۆڵ له‌گه‌ڵ خواى خۆیدا ده‌ست پێبکاته‌وه وه به‌کرداریش بیسه‌لمێنێت و به‌ڵێنێک بێت له‌شێوه‌ى ئه‌م نزایه (اللهم انت ربي لا الة الا انت, خلقتني وانا عبدك, وانا على عهدك و وعدك ما اسطعيت, اعوذ بك من شر ماصنعت, ابوْ لك بنعمتك علي, وابوْ بذنبي, فاغفر لي, فانة لايغفر الذنوب الا انت) واته په‌روه‌ردگارا تۆ خواى منى هیچ خودایه‌ک نیه جگه له‌تۆ, دروستت کردوم و من به‌نده‌ى تۆم, و وه‌له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنى تۆم به‌پێى توانام, په‌نا ده‌گرم به‌تۆ له‌شه‌ڕى دروستکراوه‌کانت, دان ئه‌نێم به به‌خششه‌کانت له‌سه‌رم وه‌دان ئه‌نێم به‌تاوانما, لێم خۆشبه, که‌س له گوناه و تاوان ناتوانێ خۆشبێ جگه له تۆ.

