سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆكه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ منداڵان...... [چیرۆكی غوڵام و ساحیر و ڕاهیبه‌كه]
نوسینی: شیخ محمود المصری.......و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یی فه‌رمووده‌یه‌كه (موسلیم : 7436)، ڕیوایه‌تی كردووه، له میانی ئه‌وه‌وه پێغه‌مبه‌ر دخ نموونه‌یه‌كمان بۆ دێنێته‌وه له‌سه‌ر جێگیر بوون.. وه هاوه‌ڵانی ئاشنا ده‌كات به چیرۆكی ئه‌و نه‌وجه‌وانه..
كوڕێكی بچوك كه ته‌مه‌نی (12)یان (13) ساڵه.... له صوهه‌یبه‌وه (رخ) پێغه‌مبه‌ر ص ده‌فه‌رموێ: (له‌وانه‌ی پێش ئێوه پاشایه‌ك هه‌بوو، كه جادوگه‌رێكی هه‌بوو، كاتێ جادوگه‌ره‌كه پیربوو به پادشای ووت: من چوومه‌ته ساڵه‌وه مناڵێكم بۆ بنێره با فێری جادووی بكه‌م، ئه‌ویش مناڵێكی بۆ نارد تا فێری بكات، منداڵه‌كه له ڕێگه‌كه‌یدا كه هاتوچۆی پیاده‌كرد، خواناسێكی گۆشه‌گیر هه‌بوو ئه‌ویش لای دانیشت و گوێ‌ی له قسه‌كانی ڕاگرت پێ‌ی خۆش بووه، جا كاتێ منداڵه‌كه ده‌چوو بۆ لای جادوگه‌ره‌كه به‌لای خواناسه‌كه‌دا ڕائه‌بورد و لای دائه‌نیشت و (دوا ئه‌كه‌وت) كاتێكیش ده‌چوو بۆ لای جادوگه‌ره‌كه لێیده‌دا، (چونكه دواده‌كه‌وت) سكاڵای ئه‌وه‌ی لای خواناسه‌كه كرد، ئه‌ویش ووتی: ئه‌گه‌ر كاتێ له جادوگه‌ره‌كه ترسای بڵێ له‌ماڵه‌وه دوایان خستم، كاتێكیش له‌ماڵه‌وه ترسایت بڵێ: جادوگه‌ره‌كه دوای خستم، له‌كاتێكدا ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه به‌رده‌وام بوو، ڕۆژێكیان هات به‌سه‌ر ده‌عبایه‌كی گه‌وره‌دا كه ڕێ‌ی له خه‌ڵكی گرتبوو، ووتی: ئه‌بێ ئه‌مڕۆ بزانم: داخۆ جادوگه‌ره‌كه باشتره یان خواناسه‌كه؟ به‌ردێكی هه‌ڵگرت و ووتی: خوایه ئه‌گه‌ر ئیشی خواناسه‌كه‌ت لا خۆشه‌ویستره له ئیشی جادوگه‌ره‌كه ، ئه‌م ده‌عبایه بكوژه تا خه‌ڵكی ده‌رباز ببن، به‌رده‌كه‌ی تێگرت و ده‌عباكه‌ی كوشت و خه‌ڵكه‌كه ده‌رباز بوون، ئینجا هات بۆ لای خواناسه‌كه‌و ئه‌مه‌ی بۆ باسكرد، كابرای خوا ناس پێ‌ی ووت: ئه‌ی كوڕی خۆم، ئه‌مڕۆ تۆ له من باشتری، كارت گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه من ده‌یبینم، دڵنیابه تۆ توشی گیروگرفت ده‌بیت، جا ئه‌گه‌ر گرفتار بوویت، خه‌به‌ر له من نه‌ده‌یت، ئیتر مناڵه‌كه وای لێ هاتبوو كوێری زكماك و به‌ڵه‌كی چاك ده‌كرده‌وه‌و له ده‌ردو نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ش چاره‌ی ده‌كرد، هاوده‌مێكی پاشاكه كوێر بوو هه‌واڵی ئه‌می بیستبوو، به‌خه‌ڵات و به‌رانێكی زۆره‌وه هات بۆلای، ووتی: هه‌موو ئه‌م دیاریانه‌م بۆ تۆ، ئه‌گه‌ر چاكم بكه‌یته‌وه، ئه‌ویش ووتی: خۆ من كه‌س چاك ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره و باڵاده‌ست خه‌ڵكی چاك ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر تۆیش باوه‌ڕ به‌خوابێنیت، داوات له خوای گه‌وره‌و باڵا ده‌ست بۆ ده‌كه‌م، كه چاكت بكاته‌وه، ئه‌ویش باوه‌ڕی به خوا هێناو خوای گه‌وره و باڵاده‌ستیش چاكی كرده‌وه، هاته‌وه بۆلای پاشا و له‌لایه‌وه دانیشت، هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌و پێش دائه‌نیشت، پاشا پێ‌ی ووت: كێ چاوی پێدایته‌وه؟ ووتی: په‌روه‌ردگارم، ووتی: بۆ په‌روه‌ردگارێكی ترت هه‌یه بێجگه له من؟ ووتی: په‌روه‌ردگاری منیش و تۆیش هه‌ر خوایه، ئه‌ویش گرتی و ده‌ستی كرد به‌ئه‌شكه‌نجه‌دانی تاوه‌كو خه‌به‌ری دا له مناڵه‌كه‌دا، ئینجا مناڵه‌كه‌یان هێنا، پاشا پێ‌ی ووت: كوڕه بچكۆله‌كه‌ی خۆم، له جادوگه‌ریدا گه‌یشتویته ئاستێك كه كوێر و به‌ڵه‌كی زكماك چاك ده‌كه‌یته‌وه و ئه‌وه ده‌كه‌یت و ئه‌وه ده‌كه‌یت ووتی: من كه‌س چاك ناكه‌مه‌وه، ته‌نها هه‌ر خوای گه‌وره و باڵاده‌ست خه‌ڵكی چاك ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش گرتی و ده‌ستی كرد به ئه‌شكه‌نجه‌دانی، تا خه‌به‌ری له كابرای خواناس دا، خواناسه‌كه‌ش هێنراو پێ‌ی ووترا: له ئاینه‌كه‌ت پاشگه‌ز به‌ره‌وه، ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو،(پاشا) بانگی كرد هه‌ڕه‌یه‌ك (مشارێك) یان بۆ هێنا، مشاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌ری دانا تا كردی به دوو كه‌رته‌وه، پاشان هاوده‌مه‌كه‌ی پاشا هێنرا، پێ‌ی ووترا: له دینه‌كه‌ت پاشگه‌ز به‌ره‌وه، ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو، مشاری له‌سه‌ر سه‌ری دانا‌و ئه‌ویشی كرد به دوو پارچه‌وه، ئینجا مناڵه‌كه‌یان هێناو پێ‌ی ووترا: له دینه‌كه‌ت پاشكه‌ز به‌ره‌وه، ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو، بۆیه دایه ده‌ست كۆمه‌ڵێ له پیاوه‌كانی و ووتی بیبه‌ن بۆ شاخی ئه‌وێ و ئه‌وێ سه‌ریخه‌ن بۆ سه‌ر شاخه‌كه، كه گه‌یشتنه لوتكه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له دینه‌كه‌ی پاشگه‌ز بوویه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر نا فرێیده‌نه خواره‌وه، ئه‌وانیش بردیان و به‌شاخه‌كه‌دا سه‌ریان خست، ووتی: خوایه چۆن ده‌ته‌وێت ئه‌مانه‌م له‌كۆڵ بكه‌ره‌وه، شاخه‌كه كه‌وته له‌رزین و ئه‌وان كه‌وتنه خواره‌وه، ئه‌میش هاته‌وه بۆ لای پاشا، پاشا پێ‌ی ووت: هاوه‌ڵه‌كانت چیان كرد؟ ووتی: خوا له كۆڵمی كردنه‌وه، ئه‌ویش دایه‌وه ده‌ست چه‌ند كه‌سێكی دیكه له پیاوه‌كانی و ووتی: بیبه‌ن له به‌له‌مێكدا هه‌ڵیگرن تا ده‌گه‌نه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه ، ئه‌گه‌ر له دینه‌كه‌ی پاشگه‌ز بوویه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر نا فڕێیده‌نه ناوی، ئه‌وانیش بردیان، ئه‌ویش ووتی: خوایه چۆن ئه‌ته‌وێت ئه‌مانه‌م له‌كۆڵ بكه‌ره‌وه، كه‌شتیه‌كه پێیانه‌وه قه‌ڵپ بویه‌وه‌و هه‌موو نووقم بوون و ئه‌میش هاته‌وه بۆ لای پاشا، پاشا پێ‌ی ووت: هاوه‌ڵه‌كانت چیان لێ هات؟ ووتی: خوا له كۆڵمی كردنه‌وه، ئینجا به پاشای ووت: تۆ نا‌توانیت من بكوژیت تا چیت پێ ده‌ڵێم ئه‌وه نه‌كه‌یت، ووتی: ئه‌وه چیه؟ ووتی: خه‌ڵكی هه‌موو له‌یه‌ك گۆڕه‌پاندا كۆكه‌ره‌وه‌و بمبه‌سته به دارخورمایه‌كه‌وه، پاشان تیرێك له تیروكه‌وانه‌كه‌م ده‌ربهێنه، و تیره‌كه بخه‌ره ناو جه‌رگه‌ی كه‌وانه‌كه‌وه و پاشان بڵێ: به‌ناوی خوای په‌روه‌ردگاری مناڵه‌كه و دوای ئه‌وه تیره‌كه‌م تێبگره، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مه‌ت كرد، ئیتر ده‌مكوژیت، ئه‌ویش خه‌ڵكی هه‌موو له‌یه‌ك خاكدا كۆكرده‌وه‌و به بنكی دارخورمایه‌كه‌وه تن به‌ستیه‌وه، پاشان تیرێكی له تیردانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خستیه ناو جه‌رگه‌ی كه‌وانه‌كه‌وه‌و ووتی: به‌ناوی خوای په‌روه‌ردگاری منداڵه‌كه(بسم الله رب الغلام)، تیره‌كه‌ی تێگرت، به‌ر لاجانگی كه‌وت، ده‌ستی نایه‌سه‌ر شوێنی تیره‌كه و مرد، خه‌ڵكی هه‌موو ووتیان: (ێ‌منا برب الغلام) باوه‌ڕمان هێنا به په‌روه‌ردگاری منداڵه‌كه، باوه‌ڕمان هێنا به په‌روه‌ردگاری منداڵه‌كه، باوه‌ڕمان هێنا به‌په‌روه‌ردگاری منداڵه‌كه، زه‌لامێك هات بۆ لای پاشا و پێ‌ی ووت: ئایا ده‌زانی ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسایت سوێند به‌خوا ئه‌مڕۆ ڕوویدا لێت، خه‌ڵكی تازه باوه‌ڕیان هێنا، ئه‌ویش فه‌رمانی ده‌ركرد به له‌غه‌م (أُخْدُود)لێدان، له‌سه‌ر كوچه‌و كۆڵانه‌كان له‌غه‌م لێدراو ئاگری تیادا كرایه‌وه، ووتی: هه‌ر كه‌س له دینه‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بوویه‌وه بیسوتێنن تیایدا، یان پێ‌ی بوترێت خۆتی تێ فڕێده، ئه‌وانیش وایان كرد، تاوه‌كو ته‌نانه‌ت ژنێك هات منداڵێكی خۆی پێ بوو، سڵی ده‌كرد له‌وه‌ی خۆی تێ فڕێ‌دا.. مناڵه‌كه پێ‌ی ووت: ( دایه ئارام بگره، چونكه به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر هه‌قی)
وانه‌كانی ئه‌م چیرۆكه:
1. سوربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چیرۆكی پیاوچاكان و خواپه‌رستان ئه‌وانه‌ی كه له قورئان و فه‌رموده‌دا باسكراون بیان خوێنیته‌وه بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌رت تاوه‌كو هۆكارێك بێت بۆ جێگیربوونیان له‌سه‌ر هه‌ق.
2. پشت به خوا ببه‌سته‌و دڵنیابه كه خوای گه‌وره سه‌رت ده‌خات مادام له‌سه‌ر هه‌قیت..
3. مه‌هێڵه خۆشیه‌كانی دنیا ئاینه‌كه‌ت له‌بیر به‌رێته‌وه.
4. زۆر سوربه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كتا په‌رستی، وه‌ك ئه‌و غوڵامه، چونكه زۆر سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی خوای خۆیان بناسن.
5. بزانه ئه‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت له‌م گه‌ردوونه‌دا ڕوونادات.. پاشاكه ده‌یه‌ویست ئه‌و غوڵامه بكات به ساحیر... و خوای گه‌وره‌ش ویستی وابوو كه غوڵامه‌كه ببێت به بانگخواز... بۆیه به‌ویستی خوای گه‌وره ده‌رچوو.
6. نه‌كه‌ی له خۆت بایی ببیت به‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره پێ‌ی به‌خشیویت.. چونكه فه‌زڵی هه‌موو ئه‌وانه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه.. ئه‌وه‌تا بینیمان چۆن ئه‌و غوڵامه فه‌زڵه‌كانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره له‌چاك بوونه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه‌دا، كاتێك دوعای چاك بوونه‌وه‌ی بۆكرد، خوای گه‌وره‌ش چاكی كرده‌وه.
7. ئیمان هێنان پێویستی به كاتێكی زۆر نیه تا له‌دڵه‌كاندا جێگیر بێت، و ده‌روونه‌كان بژێنێته‌وه، ئه‌و گه‌له‌ی كه ڕازی بوون به سزای ئاگری ئه‌م دنیایه، ته‌نها چه‌ند ساتێكی كه‌م به‌سه‌ر باوه‌ڕهێنانیدا تێپه‌ڕی.. وه هه‌روه‌ها نمونه‌ی ساحیره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، كه چۆن سته‌م و ده‌سه‌ڵاتی فیرعون ڕێگای لێنه‌گرتن كه ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌خوای تاك و ته‌نها..
8. خوای گه‌وره له سه‌رده‌می هه‌ندێ له ئه‌ولیا و پیاو چاكه‌كانی كه‌رامات ده‌سازێنێ، وه ئیمانی پێ داده‌مه‌زرێنێ، ئه‌و غوڵامه پێغه‌مبه‌ریش نه‌بوو، به‌ڵام خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه له كوشتنی چوارپێكه‌دا، وه له‌سه‌ر ده‌ستیشی گه‌ڕ و كوێر چاك ده‌بوویه‌وه، و تیماری نه‌خۆشی ده‌كرد، و وه‌ڵامی دوعاكه‌ی دایه‌وه له ڕزگار بوونی له مردن و زاڵبوون به‌سه‌ر دار و ده‌سته‌كه‌ی پاشادا، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانیان پێ درابوو كه ئه‌م بكوژن.
9. قوربانیدان به گیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، خۆكوشتنه‌وه نیه، چونكه غوڵامه‌كه ئه‌و ڕێگایه‌ی نیشاندا كه بتوانێ بیكوژێت.. وه ئیمانداره‌كانیش هه‌ندێكیان فڕێدرانه ئاگره‌وه و هه‌ندێكیشیان خۆیان فڕێده‌دایه ناویه‌وه، ئه‌وه‌ش به خۆكوشتن دانانرێت، به‌ڵكو به‌ره‌نگار بوونه‌وه و تووڕه بوونه به‌رامبه‌ر به‌زاڵمان و ڕازیكردنی خوای گه‌وره‌یه.
10. سه‌ختی دوژمنایه‌تی كافران به‌رامبه‌ر باوه‌ڕداران، به‌شێوه‌یه‌ك دار و ده‌سته‌ی پاشا خواناسه‌كه و وه‌زیره‌كه‌یان به‌شار داهێنا، و خه‌ڵكه‌كه‌شیان به ئاگر سوتاند.
11. خوای گه‌وره ئه‌ولیا و به‌نده خواناسه‌كانی خۆی ده‌پارێزێ و دوژمنه‌كانی زه‌لیل ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك غوڵامه‌كه‌ی له كوشتن پاراست و وه‌ڵامی دوعاكه‌ی دایه‌وه، و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویست زیانی پێ بگه‌یه‌نن به‌هیلاكیدا بردن..
12. بوونی ئارامی له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، وه‌ك چۆن خواناس و وه‌زیری پاشا و غوڵامه‌كه ئارامیان گرت، و ئیمانداره‌كانیش ئارامیان گرت له‌سه‌ر سوتاندن به ئاگر.
13. دروستی درۆ له جه‌نگ و ئه‌و جۆره شتانه‌دا.. خواناسه‌كه ڕێنموونی غوڵامه‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر كه‌س و كاری لێیان پرسی بۆچی دواكه‌وتووه بڵێ قه‌شه‌كه دوای خستم، وه ئه‌گه‌ر قه‌شه‌كه لێی پرسی بۆچی دواكه‌وتویت بڵێ له‌ماڵه‌وه دوایان خستم.
14. خوای گه‌وره لاوازی و بێتوانایی نیشانی زاڵمه‌كان ده‌دات.. چونكه غوڵامه‌كه پاشاكه‌ی ده‌سته‌وسان كرد، له كاتێكدا بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی ده‌كرد، وه نه‌یتوانی بیكوژێت له‌گه‌ڵا ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌یدا، وه بێتوانایی پاشای نیشانی شوێنكه‌وتوانی دا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه به‌گوێی ڕێنماییه‌كانی غوڵامه‌كه‌ی كرد، كه ڕێگای نیشاندا تا به‌چ شێوه‌یه‌ك غوڵامه‌كه بكوژێت.
15. هه‌ندێ جار پیاوانی هه‌ڵگری عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ له‌وانه‌یه توشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه ببنه‌وه، و له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێ نهێنی بدركێنن كه نابێ بیدركێنێ به‌هۆی سه‌ختی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه..
هاوده‌می پاشا كه غوڵامه‌كه بینایی بۆ گێڕایه‌وه، له‌ژێر زه‌بری ئه‌شكه‌نجه‌دا شوێنی غوڵامه‌كه‌ی نیشانی پاشادا.. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا دانپیانانه‌كه‌یان له پله‌و پایه‌یانی كه‌م نه‌كرده‌وه.. به‌ڵام دووچاری سزا و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌وه كه بووه هۆی مردنیان كاتێك كه داوایان لێكرا واز له بیر و باوه‌ڕه‌كه‌یان بهێنن و نكولی له بوونی خوای تاك و ته‌نها بكه‌ن..
16. له‌وانه‌یه قوتابی باشتر بێت له مامۆستاكه‌ی.. چونكه غوڵامه‌كه ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ستی هێنا، له‌توانای مامۆستاكه‌شیدا نه‌بوو كه به‌ده‌ستی بهێنێت.. پیاوه خواناسه‌كه‌ش فه‌زڵی ڕێنوماییكردنی غوڵامه‌كه‌ی بۆمایه‌وه.
17. له فه‌رموده‌كه‌دا ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدایه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كرده‌وه‌ی چاك كردن سوودی نیه بۆ بانگه‌واز بۆ ڕێ‌ی خوا، وه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان كه حوكمی ئیسلامی بچه‌سپێنن، به‌ڵام سه‌رقاڵا بوون به تێركردنی برسی و پۆشته‌كردنی بێ پۆشته و بنیاتنانی مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌كان كارێكه و بانگه‌وازكردنیش بۆ ڕێگای خوا له هه‌موو كاره‌كان گه‌وره‌تره، خۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و غوڵامه شیفای گه‌ڕ و گول و چه‌ندین نه‌خۆشی تری دابوو، كه‌وا بكات خه‌ڵكی هۆگری ببن و شوێن بانگه‌وازه‌كه‌ی بكه‌ون.
18. له‌ناو پاشایانی سه‌ر زه‌ویدا سته‌مكارانێك هه‌بوون كه بانگه‌شه‌ی خوایه‌تیان ده‌كرد، وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خوای مرۆڤه‌كانن. نموونه‌ی وه‌كو فیرعه‌ون و نه‌مرود، وه ئه‌وسته‌ماره كه به ئاگر خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌سوتاند.
19. سوربوونی خراپه‌كاران له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خراپه‌كاریان دوای خۆیان، وه‌ك چۆن ساحیره‌كه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی تر ببێته میراتگری زانسته خراپه‌كه‌ی، تا ئه‌و زانسته بمێنێته‌وه به زیندویی و به‌نده‌كانی خوای پێ سه‌رگه‌ردان بكرێت.
صحیح القصص النبوی.د./عمر الاشقر
ص: 314، 315.

![چیرۆكه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ منداڵان...... [چیرۆكی غوڵام و ساحیر و ڕاهیبه‌كه]](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/lshr.jpg)