سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
كچه‌كه‌ی ئیمامی أحمد و شافعى
نووسینی: هارون نوح طه...كتێبخانه‌ی محوی هه‌ولێر....زۆر جار ئیمامی أحمدی كوڕی حنبل لای كچه‌كه‌ی خۆی باسی زانست‌و وه‌رع‌و خوا په‌رستی ئیمامی شافیعی ده‌كرد. ڕۆژێك ئیمامی أحمد بانگی كرد بۆ ماڵی خۆی كاتێ كه نانیان خوارد ئیمامی شافعی ڕووی كرده سه‌ر جێگای خۆی یه‌كسه‌ر پاڵ كه‌وت‌و نووست. كچی ئیمامی أحمد ووتی: باوكه ئه‌مه ئه‌م شافعیه‌ییه كه تۆ باسی ده‌كه‌یت بۆ من؟ ووتی: به‌ڵێ. كچه ووتی: چاودێری سێ شتم كرد، نه‌قد (ڕه‌خنه)م لێی گرت: كاتێ نانمان بۆ هێنا زۆری خوارد. كه چووه ژووری نوستن شه‌و هه‌ڵنه‌ستایه‌وه بۆ شه‌وونوێژ. نوێژی به‌یانی بۆ ئێمه كرد بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ هه‌ڵبگرێت. ده‌ڵێ: ئیمامی أحمد چووه لای ئه‌م سێ پرسیاره‌ی ئاراسته كردن.
شافعی ووتی: ئه‌ی أحمد سه‌باره‌ت به خواردنه‌كه من ده‌زانم كه تۆ ماڵت هه‌مووی حه‌ڵاڵه، وه پیاوێكی سه‌خی، وه خواردنی ماڵی سه‌خی ده‌رمانه. خواردنی ماڵی ڕه‌زیل ده‌رده، منیش بۆ ئه‌وه‌م خوارد كه چاره‌سه‌ری پێ بكه‌م.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵنه‌ستانه‌وه‌ی من بۆ شه‌وونوێژ، سه‌رم دانا بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وم سه‌یرم كرد قورئان‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێش چاوانم بوون، منیش حه‌فتاو دوو مه‌سئه‌له‌م لێ وه‌رگرتن كه خه‌ڵك سوودی لێ وه‌رگرن، بۆیه ده‌رفه‌تی شه‌وونوێژم نه‌بوو.
سه‌باره‌ت به نوێژی به‌یانی‌و ده‌ست نوێژ هه‌ڵنه‌گرتنم، سوێند به‌خوا چاوم تامی خه‌وی نه‌كردیه‌ك چركه، تا ده‌ست نوێژ نوێ بكه‌مه‌وه. به درێژایی شه‌و به بێداری مامه‌وه. ئینجا نوێژی به‌یانیم بۆ ئێوه كرد به ده‌ست نوێژی عیشا‌و.

