سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(به‌ڕائی کوڕی مالیک) خودا و به‌هه‌شت. (به‌شی ٥)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (به‌را‌ء) چاوه‌ڕێی نه‌كرد تا خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵیبگرن و بیخه‌نه ناو باخچه‌كه‌وه، چویه سه‌ر دیواره‌كه‌ی و، خۆی خسته نێو
باخچه‌كه و ده‌روازه‌كه‌ی كرده‌وه‌و، ئه‌مجا سوپای ئیسلام تێكی شكاند.به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌ی (به‌را‌ء) نه‌هاته دی، نه شمشێری بێ‌باوه‌ڕان له‌ناوی برد، نه ئه‌و تیاچوونه‌یشی بۆ بوو كه خۆی به‌ته‌مای بوو..
(ئه‌بوبه‌كر)یش (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) راستی وتووه له‌باره‌یه‌وه:
{سوور بوو له‌سه‌ر مردن.. ژیانی پێ به‌خشرا},,!!
راسته كه جه‌سته‌ی ئه‌م پاڵه‌وانه له‌و كاته‌دا زیاد له هه‌شتا لێدانی شمشێری بیباوه‌ڕه‌كانی به‌ركه‌وتبوو، هه‌شتا برین زیاتری تێ كه‌وتبوو، هه‌تا مانگێكی ته‌واو دوای شه‌ڕه‌كه‌یش، (خالیدی كوڕی وه‌لید) خۆی سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كرد..
راسته هه‌موو ئه‌و شمشێرانه‌ی كه به‌ری كه‌وتووه ئامانج و خۆزگه‌ی ئه‌وی نه‌هێنا دی..
به‌ڵام ئه‌وه‌ش (به‌را‌ء) تووشی نا‌ئومێد بوون ناكات.. سبه‌ینێ شه‌ڕێكی دیكه رووده‌دات و، جه‌نگ و شه‌ڕی دیكه‌ی به‌دوادا دێت..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێشبینی ئه‌وه‌ی بۆ كردبوو كه پاڕانه‌وه‌ی لای خوا گیرایه..
جا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی ته‌نها ئه‌وه‌یه له په‌روه‌ردگاری بپاڕێته‌وه هه‌رده‌م كه شه‌هیدی پێ ببه‌خشێت، پاشان له‌سه‌ری پێویسته په‌له نه‌كات، چونكه هه‌موو ئاكامێك واده‌ی خۆی هه‌یه..!!
هه‌موو برینه‌كانی رۆژی (یه‌مامه)ی (به‌را‌ء) ساڕ‌ێژ ده‌بێ..
ئه‌مجا له‌گه‌ڵ سوپای موسڵماناندا به‌ڕێده‌كه‌وێت، كه به‌ره‌و له‌ناوبردنی هێزی تاریكی ده‌چوون.. ئا له‌وێدا دوو ئیمبراتۆریه‌تی پان و به‌رینی تیابه‌ر، رۆم و فارس، به سوپا ده‌ستدرێژیكاره‌كانیان وڵاتی خودایان داگیر كردبوو، خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌كرده كۆیله..
(به‌را‌ء) به شمشێره‌كه‌ی لێی ده‌دا و، له جێگه‌ی هه‌ر لێدانێكیشی دیوارێكی بڵند له بونیاتنانی جیهانێكی نوێ داده‌مه‌زرا كه له‌ژێر سایه‌ی ئاڵای ئیسلامدا خێرا وه‌ك رۆژی رووناك گه‌شه‌ی ده‌كرد..

