سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورةتى الكهف (13)..واتاى ئایەت
نووسینى /م.عادل کریم //ئا :نەجات رواندزى ///دکتۆر محمد جمیل الحبال دکتۆرێکی عیراقیە لەشاری الدمام لەسعودیە نیشتەجێ یە پسپۆڕە لەبواری تەخدیر لە نەخۆشخانەی ملک فهد کاردەکات هەروەها لەبواری اعجازی علمی کاردەکات چەندین كۆڕو سیمینارونوسراوی هەیە
لەم بوارە بەندە بە خۆشحالیەوە چەندین جار بە خزمەتی گەیشتووم .
ئەم دکتۆرە باسێکی دوورودرێژی هەیە لەسەر ڕەخساندنی بارودۆخێکی زانستی وپزیشکی بۆ هاوەڵانی ئەشکەوت لەلایەن خوای گەورە بەکورتی ئاماژەی پێ دەکەم:
۱_ فضربنا علی اذانهم: یەکەم هەنگاو سڕکردنی هەستی بیستنە تاکو پەیوەندیان بپچڕێت لەگەڵ جیهانی دەرەوەو گوێیان لەهیچ نەبێت نەوەک بەئاگابێن، دیارە کە مرۆڤ بچێتە حاڵەتی سڕبوون (تخدیر) گەشەی ڕادەگیرێت بۆیە دوای ۳٠٠ ساڵ هیچ گۆڕانکاریەکی جەستەیی ڕووی نەداوە لە دريژ بوونى نينوك و درێژبوونی مووەکانی سەروڕيش وسمێڵ یان سپی بوونی مووەکان و ئاسەواری پیربوونیان پێوەدیارنەبووە ئەگەرنا خۆیان دەیانبینی دوای بە ئاگاهاتنەوە!
۲_ وتحسبهم ایقاظا وهم رقود: چاوەکانیان نە کراوەبوون نە داخرابوون بەبەردەوامی چونکە لەهەردوو حاڵەت زیان بەچاو دەگەیەنن وتووشی کوێر بوون دەبن بۆیە ئەوان وەک ئەوەی لەحاڵەتی (یقظة) دابن وابوون چونکە لەم حاڵەتە پێڵوو و برژانگەکانی دەجوڵێنێت بەمەش لەهەموو زیانێک دەیپارێزێت لەوانەیە هەر ئەوەش ترسێکی دروست کردبێت بۆ ئەو کەسانەی سەیریان دەکەن!
۳_ونقلبهم ذات الیمین والشمال: هەڵگێڕو وەرگێرکردنیان بۆ لای ڕاست وچەپ لاشەیان لە بۆگەن بوون وجلطە و ڕزین و لەناوچوون دەپارێزێت!
٤_ وتری الشمس اذا طلعت تزاور عن کهفهم ذات الیمین واذا غربت تقرضهم ذات الشمال وهم فی فجوة منه: گونجاوترین حاڵەتە بۆ هەر شوێنێک کە دووکات تیشکی خۆری بەردەکەوێت بەیانی و ئێوارە تاکو لە شێداری و میکرۆبات بیپارێزێت وڤیتامین (d ) یش وەردەگرن کەلەتیشکی خۆردایە و بۆ لاشەیان بەسوودو پێویستە، جگە لەمەش شوێنێک لە ئەشکەوتەکە کراوەیە بۆ هەوا گۆڕکێ تاکو هەوا بەپاکی بمێنێتەوە!
لەکۆتاییدا ئەوە هەموو ئایەت وبەڵگەو نیشانەیە لەسەر گەورەیی خوا(ذلک من ایات الله من یهد الله فهو المهتد ومن یضلل فلن تجد لهم ولیا مرشدا)

