سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پێشبینیكردنی قورئانی پیرۆز بەهۆكارە نوێیەكانی گواستنەوە..لەقورئاندا
نووسینى //سەروەر حسن //نووسینگەى تەفسیر ////زۆرێك لە ئیعجازە قورئانییەكان لای كەسە پێشینەكان نادیار و نەزانراو بووە، لەگەڵ ئەوەش باوەڕی تەواویان پێیان هەبووە و لێكدانەوە و شیكردنەوە و تێگەیشتنیان لە ماناكانیان بۆ پەروەردگار بەجێهێشتووە.
هەرچەند هەوڵی تەواویان داوە تاكو تەواو لە ماناكانیان تێبگەن، توانیویانە هەندێك لە ئایەتە ئیعجازییەكان بە گومانی زیاتر قبوڵكراو، لێكبدەنەوە، كە هێشتا نەگەیشتووەتە پلەی دڵنیایی تەواو (یەقین)، چونكە دڵنیایی تەواو پێویستی بە یەكلاكردنەوە و بڕینەوە هەیە كە هیچ نكوڵیەكی تێنەكەوێت.
یەكێك لەو غەیبیانەی قورئانی پیرۆز هەواڵی لەبارەوە دەدات، هۆكارە نوێیەكانی گواستنەوەیە، وەك لە ئایەتێكدا خوای گەورە دەفەرموێت:{وَآيَةٌ لَهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (41) وَخَلَقْنَا لَهُمْ مِنْ مِثْلِهِ مَا يَرْكَبُونَ (42)} [يس]، واتە: بەڵگە و نیشانەیەك (لە هێز و دەسەڵاتمان) ئەوەیە كە ئێمە نەوەكانیانمان لە كەشتییەكدا هەڵگرت هەروەها كەشتی و هۆكاری تری هاتوچۆی لە وێنەی ئەو بۆ سازاندوون.
مەبەست لە ئایەتەكەدا، ئەو هۆكارانەیە كە بەهۆیەوە لە وشكانیدا پێی دەگوێزرێنەوە ئەوەی وەك كەشتی وەهایە، وەك ئوتۆمبێلە گوێزەرەوە گەورەكان كە ژمارەیەكی زۆر زۆر لەخەڵكی و پێداویستیەكانیان هەڵدەگرن.
هەروەها ئەو ئایەتەی دەفەرموێت: {وَإِذَا الْعِشَارُ عُطِّلَتْ (4)} [التكوير] واتە: كاتێك وشترانی ئاوس كە تەمەنی بارداریان دەمانگە گوێیان پێنەدرا.
مانای ئایەتەكە بەمجۆرەیە، ڕۆژێك دێت (عِشار) گرنگی نامێنێت بۆ گواستنەوە و سوود وەردەگیرێت لە فڕۆكە و شەمەندەفەر و ئوتۆمبێل و دۆزینەوەكانی سەردەم و جگەلەوانەش لە هۆكارەكانی گواستنەوە..

