سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(به‌ڕائی کوڕی مالیک) خودا و به‌هه‌شت. (به‌شی ٧)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شه‌یدای مه‌رگه به ئاواتی بگات..؟؟
به‌ڵێ.. ئێستاكێ..!!
ئا ئه‌وه‌تا جه‌نگی (توستور) دێته پێشه‌وه تا تێیدا موسڵمانه‌كان رووبه‌ڕووی سوپای
فارسه‌كان ببنه‌وه‌و..
ببێته جه‌ژنیش بۆ (به‌را‌ء)، به‌ڵام چ جه‌ژنێك..
* * *
خه‌ڵكی ئه‌هواز و، فارسه‌كان له سوپایه‌كی چڕوپڕدا كۆبوونه‌وه تا جه‌نگی موسڵمانه‌كان بكه‌ن..
ئه‌میری باوه‌ڕداران (عومه‌ری كوڕی خطاب)یش نامه‌یه‌كی نووسی بۆ (سه‌عدی كوڕی ئه‌بووه‌قاص) له كوفه تا سوپایه‌ك بنێرێت بۆ ئه‌هواز.
نامه‌یه‌كیشی نووسی بۆ (ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری) له به‌صره تا سوپایه‌ك ره‌وانه‌ی ئه‌هواز بكات، له نامه‌كه‌دا بۆی نووسیبوو:
{(سوهه‌یلی كوڕی عه‌دی) بكه به ئه‌میری سه‌ربازه‌كان..
با (به‌رائی كوڕی مالیك)یشی له‌گه‌ڵدا بێت}..
جا ئه‌وانه‌ی له كوفه‌وه هاتبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له به‌سره‌وه رۆشتبوون به یه‌ك گه‌یشتن تا رووبه‌ڕووی سوپای ئه‌هواز و له‌شكری فارسه‌كان ببنه‌وه له شه‌ڕێكی سه‌ختدا..
ئه‌و دوو برا مه‌زنه‌ش له‌نێو سه‌ربازه بڕواداره‌كاندا بوون.. (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك)و.. (به‌رائی كوڕی مالیك)..
شه‌ڕه‌كه به زۆرانبازی ده‌ستی پێكرد، (به‌را‌ء) به ته‌نها خۆی سه‌د پاڵه‌وانی فارسی له‌ناو برد..
پاشان شه‌ڕ گه‌رم بوو له نێوان سوپاكاندا و، ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر كوژراو له هه‌ردوو لا ده‌كه‌وتن..
هه‌ندێك له هاوه‌ڵان له كاتێكدا كه جه‌نگ به‌رده‌وام بوو، له (به‌را‌ء) نزیك بوونه‌وه‌و بانگیان كرد و پێیان وت:
{ئایا (به‌را‌ء) ئه‌و فه‌رمایشته‌ی پێغه‌مبه‌رت (صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی خۆته‌وه له‌یاده:
((قژ بژێكی تۆزاوی ده‌م و چاو ئاوساو بێت و گوێی پێ نه‌دات، ئه‌گه‌ر سوێند بخوات له‌سه‌ر خوای گه‌وره، سوێنده‌كه‌ی ناشكێنێت، (به‌رائی كوڕی مالیك) یه‌كێكه له‌وانه..؟
ئه‌ی (به‌را‌ء)، سوێند له‌سه‌ر په‌روه‌ردگارت بخۆ، كه شكستیان پێ بهێنێت و سه‌رمان بخات}..

