ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

مردنی ئەستێرە...لەقورئاندا

مردنی ئەستێرە...لەقورئاندا

نووسینى /سەروە رحسن //نووسینگەى تەفسیر/// زاراوەی ئەستێرە بە تەنێكی گەردوونی پرشنگداری گۆیی دەوترێت كە بەردەوام كارلێكی ناوكەیەكبوونی تێدا ڕووبدات، ئەویش بە یەكگرتنی ئەتۆمە سوكەكانی گازی هایدرۆجین، كە ئەم گازە پێكهاتەی ئەستێرەكانە.

لە ئەنجامی ئەم كارلێكەدا گەرمی و ڕووناكی و تیشكەكانی تر پەیدادەبن و هایدرۆجینیش بۆ هیلیۆم دەگۆڕێت. 

بۆنموونە خۆر پلەی گەرمی چەقەكەی (15ملیۆن پلەی سەدی)یە. زانایان پێیان وایە خۆرەكەی خۆمان بڕێكی زۆر هایدرۆجینی هەیە. هەروەها خۆر لە هەر چركەیەكدا (616ملیۆن تۆن) هایدرۆجین دەكات بە (612ملیۆن تۆن) هیلیۆم، بەمەش (4ملیۆن تۆن) كەمدەكات كە دەبێتە وزە بەشێوەی گەرمی و ڕووناكی و تیشكەكانی تر. 
بەم شێوەیە بڕی (53.222.400.000.000 تۆن) هایدرۆجین سوتەمەنی ڕۆژێكی خۆرە، هەروەها لە هەر مەترێكی چوارگۆشەی خۆردا نزیكەی (64ملیۆن وات) وزە دەنێرێتە دەرەوە. كەواتە خۆر بەردەوام لە كەمبووندایە و ڕۆژێك دێت دەكوژێتەوە و دەبێتە تەنێكی ئاسمانی وەك كونی ڕەش یان نیوترۆنە ئەستێرە، یان گرگنی سپی. 
ئەستێرە بە قۆناغەكانی ژیانی خۆیدا تێپەڕدەبێت، لە سەرەتای دروستبوونیەوە لە تەمگەلەوە، پاشان لەوپەڕی گەنجیدا كە كارلێكەكانی بەردەوامە و بڕێكی زۆر هایدروجینی هەیە و لە كۆتاییشدا پاش نەمانی هایدرۆجینەكەی و گۆڕانی بۆ تەنێكی ئاسمانی تر كە سیفەتی ئەستێرەی تێدا نییە. ئەستێرەكان لەم قۆناغەدا دەگۆڕێن بۆ زەبەلاحی سوور یان نیوترۆنە ئەستێرە یان گرگنی سپی یاخود كونی ڕەش... خوای گەورە دەفەرموێت:{إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (1) وَإِذَا النُّجُومُ انْكَدَرَتْ (2)} [التكوير] دیارە كوژانەوەی خۆر واتای نەمانی كارلێكی ناوكە یەكبوونەكانیەتی كە ئەوكاتە هیچ ڕووناكییەك نادات، هەروەها پەروەردگار دەفەرموێت:{وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1)} [النجم] واتە: سوێند بە ئەستێرە كاتێك دەمرێت. 
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز