ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سـیحر كفـرە‌و سـیحرباز كـافرە...چیرۆکە قورئانیەکان

سـیحر كفـرە‌و سـیحرباز كـافرە...چیرۆکە قورئانیەکان

نووسینى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسینگەى تەفسیر ///ئەم ئایەتە بەرەنگاری سیحر‌و سیحربازان بۆتەوە‌و، (هارووت‌و مارووت)یش بەربەرەكانیی سیحر‌و سیحربازانیان كردووە. بە سەرنجدانی ورد لە ئایەتەكەش، دەبینین كە (سیحر)ی بە كفر‌و بێ‌باوەڕیی داناوە‌و،

مرۆڤی سیحربازیشی بە كافر‌و بێ‌باوەڕ داناوە. بەڵگەی ئەمەش هەر لەنێو ئایەتەكەوە بەدیی دەكرێت، وەك ئەم بەڵگانە:

1- لە ئایەتەكەدا بە دەستەواژەی كرداری سیحربازی لە (سولەیمان) دوور خستۆتەوە، بە مانای (سولەیمان سیحرباز نەبوو‌و مامەڵە‌و هەڵس وكەوتیشی بە سیحر نەكردوە)، جا كەوابوو كاتێك ئایەتەكە (سیحر)ی لە كەسێتی (سولەیمان) دوورخستۆتەوە، ئەوا كفر‌و بێ‌باوەڕیشی لێ‌ دوور خستۆتەوە  ئەمەش دەلالەت لە هاوجووتی‌و پێكەوە لكاویی نێوان سیحر‌و كفر دەكات، كە پەیوەندییەكی بەهێزیان لەنێواندا هەیە.
2- سەلماندنی كفر‌و بێ‌باوەڕیی شەیتانەكان لەو حاڵەتەدا، كە خەڵكی فێری سیحربازیی دەكەن، كافر بوونی شەیتانەكانیشی بەم ڕستەیە سەلماندووە. بێگومان شەیتانەكان خۆیان كافر ببوون، چونكە خەڵكییان فێری سیحربازیی كردبوو، بە مانای لەكاتێكدا كافر بوون، كە سەرقاڵی كاری سیحر‌و جادووگەریی بوون‌و كردەوەیان پێ‌كرد‌و كەسانی تریشیان پێ‌فێر كرد. پێگەی ڕستەی ((یُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ))ەش لە جێگەی (نصب علی الحال) دایە، چونكە رستەیەكی (حالی)یە، واتە تایبەتە بە حاڵا‌و بار‌ودۆخی ئەو كەسانەی، كە لە حاڵەتی (دەرس دادانی خەڵكیدا بە سیحر‌و جادوو) كافر بوون.
3- وریاكردنەوەكەی (هارووت‌و مارووت) بۆ خەڵكی كە سەرقاڵی سیحر‌و كارپێ‌كردنی نەبن، بەم شێوە دەربڕینە هاتووە: دیارە، كە هەڵبژاردنی وشەكانیش لە قورئاندا مەبەستدارە‌و سروش‌و ئاماژەی وشە هەڵبژێردراوەكانیش ئەو مەبەستانە دەگەیەنن.. ئەو دوو فریشتەیە گوتوویانە بێگومان ئێمە هۆی تاقیكردنەوە‌و هەڵسەنگاندنتانین، جا تۆش كار بە سیحر مەكە‌و بێ‌باوەڕ مەبە.. ئەوان پێ‌یان نەگوتوون (سیحر مەكە)، بەڵكو پێیان گوتوون ((بێ‌باوەڕ مەبن))، ئەمەش بۆ پێكەوەلكاندن‌و پێك گەیاندنی نێوانی سیحر‌و كفرە.
بێگومان ئەم دەستەواژە هەڵبژێرراوانەی نێو ئایەتەكانیش، لە بەڵگە هەرە جوان‌و نایابە دەستنیشانكراوەكانی قورئانی پیرۆزن، چونكە لێرەدا قورئان، كە ویستویەتی (سیحر) لە ئاكاری (سولەیمان) دوورخاتەوە، ئەوا (كفر‌و بێ‌باوەڕی) لـێ‌ لاداوە‌و لێی دوورخستۆتەوە.
جا لەكاتێكدا هەردوو فریشتەكەش كاری سیحربازییان لە خەڵكی قەدەغە كردووە، ئەوا لە سەرەتادا ئاكاری كفر‌و بێ‌باوەڕێیتیان لـێ‌ قەدەغەكردوون.
4- پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم سیحربازیی بە كفر‌و بێ‌باوەڕیی داناوە‌و، هەركەسێكیش بڕوا بە كاهین‌و سیحرباز‌و جادووگەر بكات بە كافری داناوە.
لەمبارەیەوە (ابن حجر) لە (فتح الباری)دا گوتوویەتی: "دەربارەی سەرزەنشتكردنی كاهین‌و جادووگەران، خاوەنانی كتێبەكانی (سوننەت) فەرموودەیەكی لای (ابوهریرە)یان هێناوەتەوە كە زانای فەرموودەناس (الحاكم)یش بە (صحیح)ی داناوە‌و، پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم  لە فەرموودەكەدا، كە (ابوهریرە) بە (مرفوع) هێناویەتی، فەرموویەتی: ((من أتی كاهناً أو عرّافاً فَصَدَّقَهُ بِما ێقُولُ، فقد كفر بما أنزل علی محمد))، واتە: هەركەسێك بچێتە لای كەسانێك كە خۆیان بە چاكەرەوە‌و گەردوونناس‌و زانای هەمو دەردێك دەزانن (واتە كە جادووگەر چەواشەكارن)‌و هەركەسێك بۆ لای ئەم جۆرە كەڵەكبازانە بچێت ئەوا بێگومان باوەڕی بەو پەیامەی خوا نی یە كە بۆ (محمد)ی پێغەمبەری خۆی صلى الله علیە وسلم ناردۆتە خوارەوە.
هەر لەمبارەیەوە بەڵگەی ڕاست‌و هاوشێوەی لە (جابر)‌و (عمران كوڕی حصین) كە (البزار) بە دوو سەنەدی چاكەوە هێناونی، گێڕاونەتەوە، (ابو یعلی)یش لە فەرموودەیەكی لای (ابن مسعود)ەوە بە سەنەدێكی چاك هێناوێتی‌و بەڵام بە ڕاشكاوی دانی بە پلەی (مرفوع)ێتی دانەناوە، چونكە فەرموودەی لەم جۆرە‌و پلە‌و ئاستی گێڕانەوەكانیشی تەنها بە بیروڕا نادركێنرێت( )."
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز