سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زەیتون (الزیتون) لە قورئانی پیرۆزدا..لەقورئاندا
نووسینى /سەروەر حسن /نووسینگەى تەفسیر ///قورئانی پیرۆز داری زەیتونی پیرۆز كردووە كاتێك لە ئایەتێكدا خوای گەورە نووری خۆی بە چرایەك چواندووە لە شووشەیەكدا كە سوتەمەنییەكەی زەیتی دارێكی پیرۆزە ئەویش زەیتونە. زەیتی ئەم دارە پیرۆزە لە پلەیەكی
بەرزی پاكی و بێگەردی و خەستیدایە بەڕادەیەك وەك ئەوە وایە خۆی ڕۆشنایی بدات. پەروەردگار دەفەرموێت:{اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ مَثَلُ نُوڕهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ يُوقَدُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ زَيْتُونَةٍ لَا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ نُورٌ عَلَى نُورٍ يَهْدِي اللَّهُ لِنُوڕهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَضْڕبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (35)} [النور]، واتە: خوا نوور و ڕووناكی ئاسمانەكان و زەوییە، نمونەی نوور و ڕووناكییەكەی وەك تاقێك وایە چرایەكی تێدا بێت، چراكەش لەناو شووشەیەكدا بێت، شووشەكەش وەك هەسارەیەكی گەش و پرشنگدار وابێت و بە ڕۆنی داری پیرۆز و بەفەڕی زەیتون داگیرسا بێت، ڕووی نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا بێت (لە شوێنێكدا بێت بەیانی و ئێوارە خۆر لێیبدات)، ڕۆنەكەشی (ئەوەندە پاك و بێگەردە) خەریكە خۆی دابگیرسێت و ڕووناكی بداتەوە، ئەگەر ئاگریش لێی نەدات، ئەو هیدایەت و ڕێنمونییە (كە قورئانە) ڕووناكییە لەسەر ڕووناكی، خوایش هیدایەتی ئەو كەسانە دەدات كە دەیەوێت و شایستەن بۆ لای نووری خۆی. خوا چەندەها نموونە دەهێنێتەوە بۆ خەڵكی، خوایش بە هەموو شتێك زانایە.

