سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
((فەزڵەکانی ڕۆژوو )).......یهکهم
یەکەم: (الصوم جنة) ئیمامی ابن رجب دەفەرمێت ئەم ڕستەیە جێگیربووە لە پێغەمبەری خواوە بەچەند شێوەیەک وە لە سەحیحی بوخاری و مسلم هاتووە لە فەرموودەکەی ئەبو هریرەوە وە ئیمامی ئەحمد بەم زیادەیەش هێناوێتی (الصیام جنة وحصن حصین من النار)واتە ڕۆژو قەڵغانە وەکو قەڵایەکی قایم لە ئاگر . وە لە فەرمودەکەی عوثمانی كوری ابي العاص هاتووه لە پێغەمبەری خواوە دەفەرمێت(الصوم جنة من النار كجنة احدكم من القتال) واتە ڕۆژو قەڵغانە بۆ ئاگری دۆزەخ وەکو چۆن کەسێک لە ئێوە قەڵغانی هەیە لە کاتی شەڕ. وە ئیمامی ئەحمەد وە نەسائی لە فەرمودەکەی ابي عبیدة لە پێغەمبەری خواوە هێناویانە دەفەرمێت (الصیام جنة ما لم یخرقها) واتە ڕۆژوگرتن قەڵغانە مادام خاوەنەکەی نەیدڕێنێت (ما لم یخرقها) واتە بە قسەیەکی گوناح وە هاوشێوەی وە لە بەرئەمەش لە فەرمودەکەی ابی هریرة كەوا لە بوخاری وە مسلم هاتووە لە پێغەمبەری خواوە دەفەرمێت (الصیام جنة ، فاذا كان یوم احدكم ، فلا یرفث ، ولا یجهل ، فان امرؤ سابه فلیقل :اني امرؤ صائم)واتە ڕۆژو قەڵغانە کاتێک کەسێکتان ڕۆژێک بەڕۆژوبوو با قسەی نابەجێ یان نەزانی نەکات ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا بابڵێت من کەسێکم بەڕۆژووم . وەهەندێک لە سەلەف فەرمویانە غەیبەت کردن ڕۆژو دەدڕێت وە اسغفراللە کردن پینەی دەکات هەرکەسێک لە ئێوە توانیتی بانەیات بە ڕۆژوی دڕاو . ابن منکدر دەفەرمێت :ڕۆژو کاتێک غەیبەتت کرد دەدڕێت کاتێک داوای لێخۆشبونت کرد پینە دەبێت وە الطبراني بە سەنەدێکی کە لاوازە لە ابي هریرة بە مرفوعا هێناویەتی (الصیام جنة ما لم یخرقها ) قیل بم یخرقه قال (الكذب او غیبة) واته ڕۆژو قەڵغانە ئەگەر نەیدڕێت پێی وترا بەچی دەدڕێت فەرموی درۆ لەگەڵ غەیبەت کردن . الجنة:بریتیە لەوەی بەندە دەپارێزێت وەکو ئەو قەڵغانەی لە لێدان دیپارێزێت بەهەمان شێوەش ڕۆژو خاوەنەکەی لە تاوان لە دونیادا دەپارێزێت وەکو خوای گەورە دەفەرمێت( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) ئەگەر ببێتە قەڵغان لە تاوان لە دونیا بەهەمان شێوە دەبێتە قەڵغان لەو دونیا لە ئاگر وە ئەگەریش لە دونیا نەبۆیە قەڵغان لە تاوان لە کۆتایش نابێتە قەڵغان لە ئاگر . وە ابن مردویە هێناوێتی لە فەرمودەکەی علي بە مرفوعا (خوای گەورە یەحیای کوڕی زەکەریای نارد بۆ نەوەی اسرائیل بە پێنج رستە) فەرمودەکە باسدەکات بەدرێژی وە ئەمەی تێدایە (وان الله یامركم ٲن تصوموا ، ومثل ذلك كمثل رجل مشی الی عدوه وقد اخذ للقتال جنة فلا یخاف من حیث ما اتی) واتە خوای گەورە فەرمانی پێتان کردووە کەوا بەڕۆژوبن نمونەی ڕۆژوگر وەکو کەسێک وایە بچێت بەرەو ڕوی دوژمن قەڵغانێکی هەڵگرتوە ناترسێت دوژمن لە کوێوە بۆی بێت . وە ڕێگەیەکی ترەوە لە ئیمامی عەلیەوە بە موقوفا دەفەرمێ(ڕۆژوەوان وەکو پیاوێکە کەوا گشت گیانی ئاسنە واتە خۆی زرێ پۆش دەکات هەتاکو وا گومان دەبرێت کەوا بەهیچ شێوەیەک چەکی دوژمنی بەری نەکەوێت ئاواش ڕۆژو قەڵغانە) [جامع العلوم والحکم ]

