سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خۆر گەورەترە لە مانگ...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///خوای گەورە دەفەرموێت:{وَكَذَلِكَ نُڕي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ (75) فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَى كَوْكَبًا قَالَ هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ (76) فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ
هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِنْ لَمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ (77) فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَا أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَڕيءٌ مِمَّا تُشْڕكُونَ (78) إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْڕكِينَ (79)} [الأنعام] واتە: بەو شێوەیەش دەسەڵاتی تۆكمەمان لە ئاسمانەكان و زەویدا نیشانی ئیبراهیم دەدەین بۆئەوەی بەڵگە بەدەست بێت و لەڕیزی دڵنیاكاندا بێت، ئینجا كاتێك شەو باڵی كێشا بەسەر ئیبراهیمدا ئەستێرەیەكی (گەشی گەورەی) بینی، بۆیە وتی: ئاگادار بن وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، كاتێك ئەستێرەكەی لێ ئاوابوو وتی: من شتی لەبەرچاو ونبووم خۆشناوێت و نایپەرستم. ئینجا كاتێك مانگی بینی هەڵهات، وتی: ئاگادار بن، وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، كاتێك ئەویش ئاوابوو وتی: سوێند بەخوا ئەگەر پەروەردگارم هیدایەتی نەدامایە، ئەوە بێگومان لەڕیزی دەستەی گومڕاكاندا دەبووم. ئینجا كاتێك خۆری بینی هەڵهات، وتی: ئاگادار بن، وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، ئەمە گەورەتریشە كاتێك ئەویش ئاوابوو وتی : ئەی خەڵكینە، ئەی خزمینە، بەڕاستی من بەریم لەو شتانەی ئێوە كردوتانە بە هاوەڵ و هاوبەش بۆ (پەروەردگار). بەڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم لە پەرستندا كردووەتە ئەو زاتەی ئاسمانەكان و زەوی فەراهەمهێناوە، لەكاتێكدا ڕووم لە هیچ شتێكی تر ناكەم، بە دڵئارامی تەواویشەوە (دەڵێم كە): هەرگیز من لەڕیزی هاوەڵگیراندا نیم بۆ پەروەردگار. ئیبراهیم پێغەمبەر (سەلامی خوای لیبێت) چاو بەئاسماندا دەگێڕێت بەو نیازەی بەدیهێنەری بدۆزێتەوە كە گەورەترە لە هەموو شتێك. بۆیە لە تێڕاماندا بە پلەبەندی لە بچوكەوە تا پایەبەرزەكان دەچێت، بە هەسارەی ڕۆشن دەستپێدەكات كە بەبچوكی دەیبینێت و پاشان ئاوڕ بۆ مانگی درەوشاوە دەداتەوە لە چواردە شەویدا كە ڕووناكییەكەی ئاسمانی پڕ كردبوو، بەڵام زۆری نەبرد ئەویش ونبوو، لەدواییدا دیدو هزری بەرەو خۆر ئاڕاستە دەكات، بە گەورەتر لە هەسارە و مانگیش دەیبینێت... ئەمە سەبارەت بە ئیبراهیم (سەلامی خوای لێبێت) و پلەبەندی بیركردنەوەی مرۆییانە، بەڵام ئایەتە پیرۆزەكە ئاماژە بە خۆر دەدات بە دەستەواژەی (أكبر) و ئەو دەربڕینەی بۆ مانگ بەكارنەهێناوە گەرچی پەپكە دیارەكەشی كەمێك گەورەترە لە پەپكەی خۆر، زۆریش لە هەسارەكان گەورەتر دەردەكەوێت. خوای زانا و دانا و دابەزێنەری قورئان فێرمان دەكات خۆر لە مانگ و هەموو هەسارەكانی كۆمەڵەی خۆر گەورەترە.

