سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌شێك له ئادابه‌كانی جه‌ژن
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی.......ده‌بێ بزانین جه‌ژن هی موسڵمانانه، موسڵمانانیش ده‌بێ تیایدا دڵَخۆش و كامه‌ران بن, جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته موسوڵمان پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بێت:
1- جه‌ژن ڕۆژی عیباده‌ت و گوێ ڕایه‌ڵی و خۆنزیك كردنه‌وه‌یه له [په‌روه‌ردگار]، نه‌ك گۆرانی داواكراوو گاڵته‌و یاری و سینه‌ماو...هتد. له ڕه‌فتاری نا به‌جێ!
2- موسڵمانان ئاماده‌بن بۆ نوێژ‌و وتاری به‌یانی جه‌ژن تاوه‌كو ئافره‌ت و مناڵانیشی لێی بێبه‌ش مه‌كه‌ن.
3- مناڵان دڵ خۆشكه‌ن و گه‌وره‌یی و پیرۆزی ئه‌م ڕۆژه بابزانن، به‌ڵام وریایان بن نه‌چنه شوێنی نه‌شیاو وه‌ك: سینه‌ماو گازینۆو خواردنی جگه‌ره‌و...هتد. له‌كارو ڕه‌فتاری نابه‌جێ !
4- خۆشه‌ویستی و ئولفه‌ت بڵاوكه‌نه‌وه له نێوان خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها ئیصڵاحی مابه‌ینی خه‌ڵكی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاشتیان بكه‌نه‌وه.
5- سیله‌ی ڕه‌حم جێ به‌جێ كه‌ن، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێ:
))من أحب أن یبسط له فی رزقه وینسأ له فی إثره فلیصل رحمه)) رواه البخاری، واته: كه‌سێك ده‌یه‌وێت رزق و ته‌مه‌نی به‌ره‌كه‌تداربێت با سیله‌ی ڕه‌حمی جێ به‌جێ بكات، ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ی زۆر له‌سه‌ر سیله‌ی ڕه‌حم هه‌یه و وریابه گوێ ڕایه‌ڵی [خوا]و پێغه‌مبه‌ربه( صلی الله علیه وسلم ) نه‌كه‌ی گوێ ڕایه‌ڵی نه‌فس و شه‌یتان بی!
6- هاموشۆی خزمان بكه‌ن و با له‌نزیكه‌وه مناڵه‌كان خزمی خۆیان بناسن، چونكه به‌داخه‌وه خزمی زۆر نزیك هه‌بووه (وه‌ك: پورزاو خاڵۆزا...هتد.) له گه‌وره‌یی یه‌كتریان ناسیه، ئه‌مه تاوانی گه‌وره‌كانه كه هاتووچۆیان نه‌بووه، به‌داخه‌وه!
-7دڵه‌كانتان خاوێن كه‌نه‌وه له ژه‌نگی گوناهو بوغز‌و حه‌ساده‌ت.
-8له یه‌كتری ببورن، ئایه حه‌زناكه‌ن [خوا] لێتان خۆشبێت؟ ده ئێوه‌ش له یه‌كتری ببورن و گه‌رده‌نی یه‌كتری ئازادكه‌ن [خوا]ی گه‌وره‌ش لێتان خۆش ده‌بێت.
-9سه‌ردانی فه‌قیرو هه‌ژاران بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه له ئه‌حواڵیان بپرسن و به پێی توانا یارمه‌تیان بده‌ن و با ئه‌وانیش له خۆشی جه‌ژن به‌شداربن.
-10توخوا ئاگاشتان زۆرله بێ باوكان بێت به‌ڵكو [خوا]ی گه‌وره له‌به‌رخاتری (نازداران) لێمان خۆش ده‌بێت و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست( صلی الله علیه وسلم ) داده‌بین و حه‌شر ده‌كرێین.
-11چاوه‌ڕێ مه‌كه تاوه‌ك و خه‌ڵكی بێنه لات و به‌ڵكو تۆش ته‌وازوعت هه‌بێ و ده‌ست پێشخه‌ربه بۆچوونه‌لای خه‌ڵكی.
-12ته‌نها سه‌ردانی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌رپرسه‌كان مه‌كه !
-13پیرۆزبایی جه‌ژن له‌یه‌كتری بكه‌ن به‌گێره‌ی سوننه‌ت، كه ئه‌میش وتنی: ( تقبل الله منا ومنك) حسنه إبن حجر..هةروةها بة دةربرينى وشةى جوان كة ماناى ثيرؤزبايي جةذن بطةيةنيَت.
14- دیاری ببه‌خشن باكه‌میش بێ قه‌یناكا خۆ له هیچه‌كه باشتره، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێ: ((تهادوا تحابوا)) رواه‌البیهقی والطبرانی، واته: دیاری بده‌ن به‌یه‌كتری یه‌كتریتان لا خۆشه‌ویست ده‌بێت.
15- ببه‌خشن و سه‌خی ته‌بیعات بن به‌ڵام ئیسڕاف مه‌كه‌ن و پاره به شتی پڕوپووچ سه‌رف مه‌كه‌ن.
16- سه‌ردانی نه‌خۆشان بكه‌ن له نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ماڵه‌كانیش .
17- به‌رده‌وام زكری [خوا]ی گه‌وره بكه‌ن و له‌م ڕۆژانه (ئێواره‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌و شه‌وو رۆژه‌كانى جه‌ژن) له هه‌موو كات و به‌تايبه‌ت له دواى نويَژه فه‌رزه‌كان ته‌كبیره زۆر لێده‌ن، نیعمه‌ته‌كانی[خوا] له‌به‌رچاوگرن و سوپاس گوزاری له‌سه‌ر بكه‌ن و له‌سه‌ر ته‌وبه‌ش به‌رده‌وام بن.
سه‌رچاوه

