سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عوتبه‌ی کوڕی غه‌زوان) سبه‌ینێ ئه‌میره‌کانتان دوای من ده‌بیننه‌وه (به‌شی ١)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ له‌نێو كه‌سانی زوو موسڵمان بوو و، كۆچكردوانی سه‌ره‌تا بۆ حه‌به‌شه و، پاشان بۆ مه‌دینه..
له‌نێو ئه‌و تیرهاوێژه زرنگانه‌دا كه له پێناوی خوادا به‌چاكی تاقیكرانه‌وه، ئه‌و پیاوه زۆر
باڵابه‌رزه، رووخسار گه‌شه، دڵا دامه‌زراوه (عوتبه‌ی كوڕی غه‌زوان)ه..
حه‌وته‌مین كه‌سه له‌وانه‌ی زۆر زوو موسڵمان بوون و، ده‌ستی راستیان خسته نێو ده‌سته راستی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) و، به‌ڵێنیان دا و به‌ره‌نگاری قوڕه‌یش بوونه‌وه به‌و هه‌موو توانا و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یبوو بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
له رۆژانی سه‌ره‌تای بانگه‌وازدا.. رۆژانی ته‌نگانه و سه‌ختی، (عوتبه‌ی كوڕی غه‌زوان) خۆی راگرت له‌گه‌ڵ براكانیدا، ئه‌و خۆگرتنه به‌رزه‌ی كه دواتر بوویه توێشووی مرۆڤایه‌تی كه به درێژایی رۆژگار لێی تێر ده‌بوو و، گه‌شه‌ی پێ ده‌كرد.
هه‌ر كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی كرد به هاوه‌ڵانی كه كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه، (عوتبه)ش له‌گه‌ڵ كۆچكاراندا چوویه ده‌ره‌وه..
به‌ڵام په‌رۆشی بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) لێنه‌گه‌ڕا له‌وێ جێگیر ببێت، هه‌ر بۆیه زۆر خێرا رێگای ده‌شت و ده‌ر و ده‌ریای گرته‌به‌ر و گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه و، له په‌نای پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بوو تا ساڵی كۆچكردن بۆ مه‌دینه هات، ئه‌مجا (عوتبه)ش له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كاندا كۆچی كرد..
له‌و ساته‌وه‌ی قوڕه‌یش په‌لاماردانی خۆی ده‌ست پێكرد و پاشانیش كه شه‌ڕی كرد، (عوتبه) رم و تیره‌كانی به شانه‌وه بو، به لێزانیه‌كی بێ‌وێنه‌وه ده‌یهاوێشت و، له‌گه‌ڵ برا بڕواداره‌كانیدا به‌شداری ده‌كرد له هه‌ره‌س پێهێنانی جیهانی كۆنی به هه‌موو بت و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانیه‌وه..
ئه‌و رۆژه‌یش پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست چه‌كه‌كه‌ی دانه‌نا، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌جه‌نگا و، له شه‌ڕكردنیش له‌گه‌ڵ فارسه‌كاندا كۆششی مه‌زنی هه‌یه..

