سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌كانی نوێژدابه‌ستن (گوفتاری و كرداری).(١٧)قورئان خوێندن له‌دواى پێشنوێژه‌وه له نوێژه ئاشکراکاندا:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / ده‌بینین زۆر له نوێژخوێنان له‌کاتێکدا که پێشنوێژ قورئان ده‌خوێنێ له نوێژه ئاشکراکاندا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ پێشنوێژ قورئان ده‌خوێنن به سوره‌تى فاتیحه کۆتایی ناهێنن, به‌ڵک
و سوره‌تى تریشى له‌گه‌ڵ ده‌خوێنن... ئه‌مه‌ش هیچ گومانى تێدا نیه که هه‌ڵه‌یه‌و پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه (صلى الله علیه وسلم).
واجبه له‌سه‌ر نوێژخوێنان گوێ بگرن بۆ قورئان خوێندنى پێشنوێژ له نوێژه ئاشکراکاندا, چونکه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا قُڕئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) الأعراف: ٢٠٤. واته: کاتێک قورئان خوێندرا گوێى لێ بگرن و بێ ده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى خوا میهره‌بانیتان له‌گه‌ڵ بکات.
(ئیبن جه‌ریر) له (به‌شیری کوڕی جابر)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت: (ئیبن مه‌سعود) نوێژى ده‌کرد, گوێی لێ بوو هه‌ندێ که‌س له‌گه‌ڵ پێشنوێژدا قورئانیان ده‌خوێند, کاتێ سلآوى دایه‌وه فه‌رمووى: ئه‌وه نابێ عه‌قڵ و هۆشتان ببێ که خواى گه‌وره فه‌رمانى پێکردوون کاتێک قورئان خوێندرا گوێى لێ بگرن و بێده‌نگ بن: (وَإِذَا قُڕئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ)الأعراف: ٢٠٤.
له (ئه‌بو هوره‌یره)وه (ره‌زاى خواى لێ بێ) هاتووه, که وتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له یه‌کێک له نوێژه ئاشکراکاندا قورئانى ده‌خوێند کاتێ ته‌واو بوو فه‌رمووى: (هَلْ قَرَأَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مَعِي آنِفًا). واته: ئایا که‌س له‌گه‌ڵ مندا قورئانى خوێند, پیاوێک وتى: من. فه‌رمووى: (إِنِّي أَقُولُ مَا لِي أُنَازَعُ الْقُرْآنَ؟) . واته: منیش ده‌ڵێم ئه‌وه بۆچى به‌ربه‌ره‌کانێ و دژایه‌تیم ده‌که‌ن له قورئان خوێندندا؟ ئیتر دواى ئه‌وه خه‌ڵک وازیانهێنا له قورئان خوێندن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) له نوێژه ئاشکراکاندا .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَا إِنَّكَ آتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَن سَبِيلِكَ ۖ رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَىٰ أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا حَتَّىٰ يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ،قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ) یونس: ٨٨ - ٨٩. واته: مو‌سا وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان به‌راستى تۆ به‌خشیوته به فیرعه‌ون و کۆمه‌ڵه‌که‌ى هۆکارى رازانه‌وه و جوانى و ماڵ و سامانى زۆر له ژیانى دنیادا, ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک گومڕا بکه‌ن له‌ڕێگاى تۆ, ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان له‌ناوى به‌ره و مه‌یهێڵه ماڵ و سامانیان دڵه‌کانیان ره‌ق و ره‌ش بکه, چونکه بڕوا ناهێنن, هه‌تا ده‌بینن سزاى سه‌ختى ئازارده‌ر, (خواى گه‌وره) فه‌رمووى بێگومان دوعاى هه‌ردووکتان وه‌رگیرا جا خۆڕاگر و به‌رده‌وام بن (له‌سه‌ر دينى خوا) وه مه‌که‌ونه شوێن رێگاى ئه‌وانه‌ى که نازانن.
شێخ (محمد نسيب الرفاعي) له باسی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێ: مو‌سا به ته‌نها پاڕایه‌وه به‌لآم سیاقی ئایه‌ته‌که ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هارون (آمين)ى کردووه بۆیه هارون گه‌یشته پله‌وپایه‌ى مو‌سا له پاڕانه‌وه‌که‌دا به به‌ڵگه‌ى ئایه‌ته‌که که ده‌فه‌رموێت:،قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ) یونس: ٨٩. واته: (خواى گه‌وره) فه‌رمووى بێگومان دوعاى هه‌ردووکتان وه‌رگیرا. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى (آمين) بڵێ وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه دوعا ده‌کات, له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: ئه‌و که‌سه‌ى له‌دواى ئیمامه‌وه‌یه سوره‌تى فاتیحه نا‌خوێنێت, چونکه (آمين)ى له‌سه‌ر فاتیحه وه‌ک ئه‌وه وایه خوێندبێتى, هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌ربه‌رکانێ کردنى چونکه قورئان خوێندنى له‌سه‌ر نیه له نوێژه ئاشکراکاندا, خواش ده‌یزانێت.
منیش ده‌ڵێم: ئه‌مه هه‌ق و راستیه‌که‌یه‌تى چونکه هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌ته‌دا: (وَإِذَا قُڕئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) الأعراف: ٢٠٤.
گوێگرتن و بێده‌نگى فه‌رمانى خوایه هه‌تا میهره‌بانیان له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌گه‌ر گوێ بگرین و بێده‌نگ بین دڵمان خاڵى ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له قورئانه‌که, که تێشگه‌یشتن مورادى خوا دێته دى, کارده‌که‌ین به واتا‌و مه‌به‌سته‌که‌ى, خواش میهره‌بانیان له‌گه‌ڵ ده‌کات له پاداشتى ئه‌و تێشگه‌یشتن و کارکردنه‌دا. به‌لآم ئه‌گه‌ر پێشنوێژ قورئان بخوێنێ و ئێمه‌ش بیخوێنین ئه‌و کاته ناتوانین له‌یه‌ک کاتدا گوێ بگرین و تێبگه‌ین له‌و قورئانه‌ى پێشنوێژ ده‌یخوێنێ و له‌وه‌ى خۆشمان. ئه‌گه‌ر تێشگه‌یشتن نه‌بوو بێگومان کار پێکردن به‌ده‌ست نایه‌ت. ئه‌گه‌ر کار پێکردن به‌ده‌ست نه‌هات. خواش میهره‌بانیمان له‌گه‌ڵ ناکات. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلى الله علیه وسلم) که ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا جُعِلَ الْإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ فَإِذَا كَبَّرَ فَكَبِّرُوا وَإِذَا قَرَأَ فَأَنْصِتُوا..) . واته: پێشنوێژ بۆیه دانراوه شوێنى بکه‌ون, کاتێ وتى: (الله اكبر), ئێوه‌ش بڵێن: (الله اكبر), هه‌روه‌ها کاتێ به‌ده‌نگى به‌رز قورئانى خوێند ئێوه‌ش بێ ده‌نگ بن و گوێى لێ بگرن. بێگومان ئه‌مه‌ش له نوێژه ئاشکراکاندا, به‌لآم له نوێژه نهێنیه‌کاندا واجبه له‌دواى پێشنوێژه‌وه سوره‌تى فاتیحه بخوێنرێت, ئالێره‌دا ده‌ورى ئه‌م فه‌رموده دێته پێشه‌وه که ده‌فه‌رموێت: (لَا صَلَاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ) . واته: ئه‌و که‌سه‌ى سوره‌تى فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژه‌که‌ى دروست نیه. خواى په‌روه‌ردگاریش زاناتره .

