سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌رهه‌مهێنانی شیری ماڵات له نێوان گژوگیای هه‌رسكراوو خوێندا
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهِ مِنْ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِلشَّاڕبِينَ (66)} [النحل]واته: به‌ڕاستى له بوونى مالاَت
و (زینده‌وه‌رانى جۆراوجۆردا) په‌ند و ئامۆژگارى هه‌یه بۆتان و جێگاى سه‌رنج و تێڕامانه، له‌نێوان ئه‌و شتانه‌ى كه له سكیاندا هه‌یه، له گژوگیاى هه‌رسكراو و خوێندا، شیرێكى پاك و بێگه‌رد و خۆش و به‌تام به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یخۆنه‌وه.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه سه‌رنجمان بۆ داهێنانكاریى خواى مه‌زن ڕاده‌كێشێت له به‌دیهێنراوانى و نایابى دروستكراوه‌كانیدا. وه‌هایكردووه شیر له‌نێوان گژوگیاى هه‌رسكراو (پاشماوه‌ى خۆراكى هه‌رسكراو) و خوێندا به‌رهه‌م بێت.
دۆزینه‌وه‌كانى زینده‌وه‌رزانى نوێ له‌باره‌ى فرمانى ئه‌ندامه‌كانى له‌شه‌وه ڕوونى ده‌كه‌نه‌وه كه كۆئه‌ندامى هه‌رسى ئاژه‌لاَن، خۆراك هه‌رس ده‌كات و شله ده‌مژێت و ده‌یگۆڕێت بۆ خوێن كه به‌بۆرییه خوێنه‌كاندا ڕىَ ده‌كات له‌پێناو خۆراك پێدانى سه‌رجه‌م خانه‌كانى له‌شى ئاژه‌ڵه‌كه.
بڕێك له‌و خوێنه بۆ گوانى ئاژه‌ڵه‌كه ده‌چێت، ڕژێنه‌كانى شیر (الغدد اللبنیه) له گوانه‌كه‌دا ڕه‌گه‌زه پێویسته‌كانى پێكهاتنى شیر پوخته ده‌كه‌ن و پاش ئه‌وه‌ى شله‌ى تایبه‌تى تێدا به‌كاردێنن، شیر به‌رهه‌م دێت كه تام و ڕه‌نگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
به‌مجۆره، زانستى نوىَ ده‌یسه‌لمێنێت كه شیر له‌نێوان گژوگیا و پاشماوه‌ى خۆراكى هه‌رسكراو و خوێنه‌وه ده‌رده‌چێت، شیرێكى پاك و خۆش و به‌تام.
به‌ڕاستى ئه‌وه كردارێكى سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشه، به به‌رده‌وامى له هه‌موو چركه‌یه‌كدا له له‌شى ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كاندا ڕووده‌دات.
خواردنى ئاژه‌ڵه‌كه له گژوگیا و دانه‌وێڵه، له‌دواى چه‌ند كردارێكى تایبه‌تییه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ شیر، كه بۆ مرۆڤ باشترین خۆراكه.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

