سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عوتبه‌ی کوڕی غه‌زوان) سبه‌ینێ ئه‌میره‌کانتان دوای من ده‌بیننه‌وه (به‌شی ٢)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌میری باوه‌ڕداران (عومه‌ر) ئه‌ركی رزگاركردنی (ئه‌بوله)ی پێ‌سپارد، تا خاكه‌كه‌ی له فارسه‌كان پاك بكاته‌وه كه كردبوویانه خاڵێكی
بازدان به‌سه‌ر هێزه شاڵاوبه‌ره‌كانی ئیسلام بۆ نێو ئیمبراتۆریه‌تی فارسی، تا وڵاتی خودا و به‌نده‌كانی رزگار بكه‌ن.
(عومه‌ر) له‌كاتی به‌رێكردنیدا له‌گه‌ڵ سوپاكه‌یدا پێی وت:
{له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵتدان به‌ڕێ بكه‌وه، تا ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی خاكی عه‌ره‌ب و... سه‌ره‌تای خاكی عه‌جه‌م..
له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌ت و قسمه‌تی خودا به‌ڕێ بكه‌وه..
هه‌ر كه‌س وه‌ڵامی دایته‌وه بانگی بكه بۆ لای خوا..
هه‌ركه‌سیش ئیمانی نه‌هێنا، سه‌رانه‌ی لێ بسێنه...
ده‌نا شمشێر به‌كاربێنه بێ زیاده‌ڕۆیی..
دوژمن له‌ناو به‌ره‌و، له‌خوای په‌روه‌ردگارت بترسه}..
* * *
(عوتبه)ش به سه‌ركردایه‌تی سوپایه‌ك كه گه‌وره نه‌بوو كه‌وته‌ڕێ، تا گه‌یشته (ئه‌بوله)..
فارسه‌كان له‌وێدا سوپایه‌كیان له به‌هێزترین سوپاكانیان مۆڵ دابوو..
عوتبه‌ش سوپاكه‌ی خۆی رێككرد و، له پێشه‌وه‌ی راوه‌ستا و، رمه‌كه‌ی به ده‌ستیه‌وه گرتبوو، كه خه‌ڵكی له‌و رۆژه‌وه‌ی فێری رم هاویشتن بووه شكستیان لێ نه‌دیبوو..!!
جا هاواری له سوپاكه‌ی كرد:
{الله اكبر، په‌یمانه‌كه‌ی هاته دی}..
وه‌ك ئه‌وه‌ی نادیارێكی نزیك بخوێنێته‌وه، دوای چه‌ند په‌لامارێكی پیرۆز (ئه‌بوله) كه‌وته ده‌ستیان و خاكه‌كه‌یان له‌سه‌ربازانی فارس پاك كرده‌وه و، خه‌ڵكه‌كه‌ی رزگار بوو له چه‌وسانه‌وه كه له مێژه ده‌چه‌وسێنرانه‌وه‌و.. خودای مه‌زنیش واده و به‌ڵێنی خۆی برده سه‌ر..
(عوتبه) له‌جێی (ئه‌بوله) نه‌خشه‌ی شاری به‌صرای كێشا و، ئاوه‌دانی كرده‌وه‌و مزگه‌وته گه‌وره‌كه‌ی دروست كرد..
ویستی ئه‌وێ به‌جێ بهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ (مه‌دینه) و، تا له ده‌سته‌ڵاتدارێتی هه‌ڵ بێت، به‌ڵام ئه‌میری باوه‌ڕداران فه‌رمانی پێكرد كه بمێنێته‌وه..
جا (عوتبه) له‌جێگای خۆی مایه‌وه‌و نوێژی به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد و، له ئاینه‌كه‌یان تێی ده‌گه‌یاندن و، دادگه‌رانه دادوه‌ری نێوانیانی ده‌كرد و، جوانترین نمونه‌ی دونیانه‌ویستی و پارێزكاری ساده گوزه‌رانی پیشان ده‌دان.
به هه‌موو تواناشیه‌وه له دژی رابواردن و زیاده‌ڕه‌وی تێده‌كۆشا، هه‌تا هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندی خۆشگوزه‌رانی و ئاره‌زووه‌كان بوون سه‌رزه‌نشتیان كرد..
ئا لێره‌دا (عوتبه) هه‌ستا وتارێكی ئاراسته كردن و وتی:
{سوێند به‌خوا، حه‌وته‌مین كه‌س بووم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) جگه له گه‌ڵای دار خۆراكمان نه‌بوو بیخۆین هه‌تا ناوده‌ممان بریندار ده‌بوو..
رۆژێكیان عه‌بایه‌كم بۆ هات، كردم به دوو كه‌رته‌وه، نیوه‌یم دا به (سه‌عدی كوڕی مالیك) و، نیوه‌كه‌ی دیكه‌شم پۆشی}..

