ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

فشاری دەروونی و شێرپەنجەی پێست...له‌قورئاندا

فشاری دەروونی و شێرپەنجەی پێست...له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روره‌ حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير ///لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لەسەر ئاژەڵان ئەنجامدراوە و ئاكامەكانی لە گۆڤاری Journal of American Academy of Dermatology بڵاوكرایەوە، توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە بەركەوتەیی مێشك بۆ فشاری دەروونی

و تیشكی سەرووەنەوشەیی پێكەوە، دەبێتەهۆی ڕوودانی شێرپەنجەی پێست، لە میانەی نیوەی ئەو ماوە زەمەنیەی تیایدا ڕوودەدات، بە بەراورد بەو حاڵەتانەی كەسێك كە تەنها بەركەوتەی تیشكەكە ببێت.

بەرنامەكانی كەمكردنەوەی كرژی دەروونی، وەك: یۆگا و ڕاهێنانەكانی ڕامان، ڕەنگە یارمەتی خۆپارێزی ئەو كەسانە بدات كە مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست هەیە. بەرنامەكانی كەمكردنەوەی فشاری دەروونی یارمەتی زۆری خەڵك دەدات، بەڵام مەسەلەكە بایەخدارتر دەبێت بۆ ئەو كەسانەی تر كە ڕێژەی مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست بەرزترە، بەوپێیەی كە "فرانسیسكۆ توسك" مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی نەخۆشییەكانی پێست لە دامەزراوەكانی "جون هوبكنز"ی پزیشكی وتویەتی. 
لێكۆڵینەوەكە لەسەر(40 مشك) ئەنجامدراوە، تەنها لەماوەی حەوت هەفتەدا یەكەم توشبوون بە وەرەم لە مشكە بەركەوتەكان بە كرژی دەروونی و تیشكی سەرووەنەوشەیی دەركەوت، بەڵام ئەو مشكانەی تەنها بەركەوتەی تیشكەكە بوون دوای تێپەڕبوونی بەلایەنی كەمەوە سیانزە هەفتەش هێشتا توشی وەرەم نەبوون. لەدوای تێپەڕبوونی (21 هەفتە) لەسەر بەركەوتەبوون بە فاكتەرە زەرەرمەندەكان، چواردە دانە لەو چل مشكە توشی شێرپەنجەی پێست بوون، لەگەڵ دوو مشك كە بە كرژی دەروونی بەركەوتە نەبوون. 
"د.توسك" دەڵێت: "بەڵگەگەلی زۆر هەن لەسەر بوونی كاریگەرییە سەلبیەكانی فشاری دەروونی درێژخایەن لەسەر كۆئەندامی بەرگریی و بەشەكانی جەستەمان، بەڵام بۆ یارمەتی دۆزینەوەی گەلە ستراتیژی نوێی چارەسەر پێویستمان بە تێگەیشتنی ئەو میكانیزمانەیە كە تیایدا كرژی دەروونی كاردەكاتە سەر دروستبوونی ئەو وەرەمە شێرپەنجەییانە."
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز