سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بگه‌ڕێن به زه‌ویدا تا بگه‌نه ڕاستیه‌کان
ئه‌ندازیار عوسمان
له‌قورئاندا باسى دووجۆر گه‌ڕان کراوه به‌زه‌ویدا و ده‌فه‌رموێت :
(وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْناً وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلاماً) (الفرقان:63) واته : به‌نده‌کانى خواى میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که به‌هێمنى و سه‌لارى به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن , کاتێکیش نه‌فامان به‌قسه‌و قسه‌ڵۆکى ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن , له‌وه‌لآمیاندا ده‌ڵێن : سلآو , به‌مه‌ش ڕه‌وشت به‌رزى خۆیان ده‌نوێنن و لاناکانه‌وه به‌لایانداو گوێیان ناده‌نێ .. به‌ڵێ .. ئه‌مه جۆرى یه‌که‌مه له ڕۆیشتن که ڕۆیشتێنێکه به‌سه‌ر زه‌ویدا ( يمشون على الارض )..
جۆرى دووه‌میش بریتىیه له‌ڕۆیشتن و گه‌ڕان به‌زه‌یدا , گه‌ڕانێک که به‌دوادا گه‌ڕان بێت له‌سه‌ر زه‌وى و له ناو زه‌ویدا , هه‌روه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت :
( أو لَمْ يروا كيف يُبدئُ الله الخلق ثُمَّ يُعيده , إنّ ذلك على الله يسير, قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنْشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) (العنكبوت:20)
واته : ئایا سه‌رنجیان نه‌داوه چۆن خوا له سه‌ره‌تاوه دروستکراوان به‌دى ده‌هێنێت و پاشان دووباره‌ى ده‌کاته‌وه , بێگومان ئه‌و شتانه بۆ خوا زۆر ساده‌و ئاسانه , ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص)پێیان بڵێ : بابگه‌ڕێن به‌زه‌ویدا , ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستکراوانى به‌دیهێناوه , له‌وه‌و دواش هه‌رخوا سه‌ر له‌نوێ دروستیان ده‌کاته‌وه به‌و شێوه‌یه‌یه‌ى که‌خۆى ده‌یه‌وێت , به‌ڕاستىخوا ده‌سه‌لآتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
ئه‌مه گه‌ڕانه به‌ناو زه‌ویدا بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌ره‌تاکانى ده‌ست پێکردنى ژیان , که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى تیایه له‌سه‌ر ده‌سه‌لآتى خوا‌و دووباره دروستکردنه‌وه‌و زیندوکردنه‌وه ..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِنْ شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلا فِي الْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ عَلِيماً قَدِيراً) (فاطر:44)
واته :ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به‌زه‌ویدا , تاسه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشابکه‌ن , چۆن بوو سه‌ره‌نجامى گه‌لانى پێش ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان , ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو , وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێک ده‌سته‌وسانى بکات له ئاسمانه‌کان , یان له‌زه‌یدا , چونکه به‌ڕاستى ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه ..
له ئایه‌تێکى تریش دا ده‌فه‌رموێت: ( قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْڕمِينَ) (النمل:69) واته :پێیان بڵآ : بگه‌ڕێن به‌زه‌یدا و سه‌یر بکه‌ن سه‌ره‌نجامى تاوانباران چۆن بووه ..
له‌سووده‌کانى گه‌ڕان به‌زه‌ویدا
قورئان ده‌فه‌رموێت : ( فَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا وَبِئْرٍ مُعَطَّلَةٍ وَقَصْرٍ مَشِيدٍ , أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُوڕ) (الحج:46) واته : چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه‌مان له‌ناوبرد له‌کاتێکدا دانیشتوانى سته‌مکاربوون , ئه‌وه‌ته ده‌بینیت خانووبه‌ره‌کانیان به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پیوه , بیرى ئاوى کوێر بووه‌و کۆشک و ته‌لارى به‌رزو بڵندى زۆریشمان به‌چۆڵى هێشته‌وه‌و بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه ،که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خه‌شم و قینى خوا لێیان ..
ئایا ئه‌وانه به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون به‌دڵ و ده‌روونێکى هوشیاره‌وه تا بیرێک بکه‌نه‌وه , کوان خه‌ڵکانى ڕابردوو؟؟ , ئه‌و شارانه بۆ کاولکران ؟ کێ ئێمه‌ى دروست کردووه ؟ ئامانج له‌ژیان چیه ؟ ! یان خاوه‌نى گوێ و ده‌زگاى بیستن نه‌بوون به‌سه‌ر هاته‌کانیان ببیستن و لێکى بده‌نه‌وه , جاوه نه‌بێت چاوان کوێر بووبێت , به‌ڵکو ئه‌و دلآنه کوێرده‌بن که‌وان له‌سینه‌کاندا (ضونكة هةر ڕوالَةت دةبينن و وردنابنةوة ).
له ئایه‌تێکى تریشدا ده‌فه‌رموێت : ( أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآياتٍ أَفَلا يَسْمَعُونَ) (السجدة:26)
واته : ئایا ئه‌وه په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن له‌وه‌ى : ئێمه پێش ئه‌مان چه‌نده‌ها جیل و نه‌وه‌مان له‌ناو بردووه , به‌ناو ماڵه‌کانیانا دێن و ده‌چن , به‌ڕاستى ئاله‌و دیمه‌نانه‌دا به‌ڵگه‌ى زۆر به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئێمه , ئایا ئه‌وه نابیستن ؟! ..
ئه‌و گه‌ڕانه‌ش به‌پآى قه‌ده‌رى خوا له‌کات و شوێنى تایبه‌ت دا ده‌بێته مایه‌ى دۆزینه‌وه , عومه‌رى کورى خگاب کاتێک پرسیار ده‌کرا له‌هه‌ندێ ئایه‌ت یان شتانێک که تآى نه‌ده‌گه‌یشتن ده‌یفه‌رموو : واز له‌م شتانه بێنن تا ئه‌و کاته‌ى که‌خوا ڕێ ده‌دات به عه‌قڵه‌کان که‌بیدۆزنه‌وه ..

