ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

دیمه‌نه‌کانى قورئان .. ( ٤٤ )

دیمه‌نه‌کانى قورئان .. ( ٤٤ )
قورئان رووداوه‌کانى جه‌نگى به‌در تۆمارده‌کات ،له‌ سوره‌تى (ئه‌نفال)دا که‌ هه‌قه‌ له‌خزمه‌تیا هه‌ندێک بوه‌ستین تا له‌ شێوازى قورئان تێبگه‌ین له‌ تۆمارکردنى دیمه‌نه‌کاندا.
 
     ٦-خوا کافرانی له‌ناوبرد:
     کاتێک حه‌زره‌ت مشتێ خۆڵی هه‌ڵدا به‌ڕووی کافراندا وفه‌رمووی(شاهت الوجوه) ئه‌وه‌ تیاچوونی کافران بوو،خوا خۆی له‌ڕاستیدا له‌ناوی بردن{ فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ قَتَلَهُمْ وَمَارَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَـكِنَّ اللّهَ رَمَى}١٧ بۆیه‌ ئه‌بێ داوای سه‌رکه‌وتن له‌ خوا بکرێت {وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ}١٠.
  حه‌زره‌تیش له‌-به‌در-دا زۆر له‌ خوا پاڕایه‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستی موباره‌کی به‌رز کرده‌وه‌ سپێتی بن باڵی ده‌رکه‌وت و عه‌باکه‌شی له‌شانی که‌وته‌ خواره‌وه‌..
   سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بێت،موسوڵمانان ده‌بێت وه‌ڵامی په‌یامی خوا بده‌نه‌وه‌: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ}٢٤.ئه‌م ئایه‌تانه‌ی پێشوو هه‌مووی باسی لایه‌نی مه‌عنه‌وی جه‌نگه‌که‌ی کرد و ئێستاش ده‌چێته‌ سه‌ر لایه‌نی ماددی که‌به‌شی دووه‌مه‌..
(به‌شی دووه‌م ):  و اعدوا لهم ما استطعتم : ..                                  
      أ-گرنگی هۆکاره‌کان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتن:
      قورئان ده‌فه‌رموێت:{وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ }  چی ده‌توانن ئاماده‌ی بکه‌ن له‌ هێز وتواناو هۆکاره‌ ماددیه‌کان،ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام چاوترسێن بن ،{ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدْوَّ اللّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَڕينَ مِن دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ} ٦٠، ئیسلام و موسوڵمانان له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن نه‌ک بۆ خوێن ڕشتن به‌ڵکو بۆ چاوترسێن کردنی به‌رامبه‌ر و به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی{وَإِن جَنَحُواْ لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ}٦١.                                       
    ب- پێوه‌ره‌کانی هێزی ماددی: 
    ڕاسته‌ خوای گه‌وره‌ موسوڵمانان سه‌رده‌خات به‌ڵام ئه‌بێ ڕه‌چاوی پێوه‌ره‌کانی هێز و گرتنه‌ به‌ری هۆکاره‌کان بکرێت تا خه‌ڵکی پاڵى لێنه‌ده‌نه‌وه‌و به‌ته‌مای قه‌زاوقه‌ده‌ربن{يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفاً مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ}٦٥ هه‌روه‌ها {الآنَ خَفَّفَ اللّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفاً فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُواْ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللّهِ وَاللّهُ مَعَ الصَّابِڕينَ}٦٦                                         
     لێره‌دا که‌ ئاماژه‌ به‌ ئیزنی خوا ده‌کات(بإذن الله)و که‌خواش پشتیوانی ئارامگرانه‌،جارێکی تر لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌ویش ده‌خاته‌وه‌ پێش چاو.. 
      ج- تێگه‌یشتن له‌یاساکانی جه‌نگ:
      کافره‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕبوون تێک شکان،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناحاڵی بوونیان و تێنه‌گه‌یشتنیان له‌ سوننه‌ت و باوی خوا له‌ بوونه‌وه‌ردا، ناحاڵی بوونیان له‌ جه‌نگ و هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن بووه‌ مایه‌ی ژێر که‌وتنیان:{ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفاً مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ}٦٥. 
کتێبى : دیمه‌نه‌کانى قورئان / ئه‌ندازیار عوسمان.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز