سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌ى که‌واته به‌خته‌وه‌رى چییه؟
نوسینى/ د. عائض القرنى
وه‌رگیرانى/ م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
له دونیادا وه‌ک ئه‌م فه‌رموده وایه له دونیادا وه‌ک بێکه‌س و کاربه یان کاروان چییه‌ک به (كن فى الدنيا كأنك غريب او عابر سبيل) به‌خته‌وه‌رى نه له باڵه‌خانه‌ى عبدول مه‌لیکى کوڕى مروان دایه نه له‌سه‌ر بازه‌کانى هارونه ڕه‌شید دایه, نه له‌گه‌نجینه‌کانى قارون دایه, نه‌له په‌رتوکى (الشافى كوڕى سينا داية), نه‌له دیوانى موته‌نه‌بى دایه نه‌له‌باخه‌کانى قورتوبه‌دایه, نه له پێشنیاره‌کانى زوهه‌یر دایه.
به‌خته‌وه‌رى لاى سه‌حابه له‌گه‌ڵ فه‌قیرى و هه‌ژارى خۆیاندا,
ژیان بردنه‌سه‌رێکى ساده بوو, که‌مى داهاتیان و که‌مى ماڵ و سامانیان, به‌خته‌وه‌رى لاى سه‌عیدى کوڕى موسه‌یب له خودا په‌رستنیه‌تى, لاى بوخارى له صه‌حیحه‌که‌یدایه, لاى حه‌سه‌نى به‌سرى له ڕاستگۆیى دایه, لاى شافیعى له هه‌ڵێنجانى حوکمه‌کاندایه, لاى مالیک له چاودێرى خودا دایه, لاى ئه‌حمه‌دى کوڕى حه‌نبه‌ل له وه‌رعه‌کانیه‌تى.
لاى سابتى به‌نائى له په‌رستنه‌که‌ى دایه (لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌ وَلَا نَصَبٌ وَلَا مَخْمَصَةٌ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَّيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ) التوبه/١٢٠ باس کراوه به‌خته‌وه‌رى شتێک نییه بدرێت, نه سوارى یه سوارى ببیت, نه بۆنێکه بۆن بکرێت, نه خۆراکێکه بوخرێت, به‌خته‌وه‌رى خۆشى ناو دڵه, هه‌ڵده‌گیرێ به هه‌ڵگرتن, فراوانى سنگه بۆ مه‌بده‌ئێک که بۆى ده‌ژى, حه‌وانه‌وه‌ى دلآنه که باڵى له سه‌ر دابکشێ.
به‌ڵێ بڕوامان وا بوو ئه‌گه‌ر ماڵ و سامانى زۆرمان هه‌بێ ئه‌وا به‌خته‌وه‌ر ده‌بین و خۆشحاڵ و پێکه‌نیناوى ده‌بین. به‌لآم کاتێ ئه‌و شتانه‌مان به ده‌ست هێنان. ته‌نها خه‌م و هه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌مان بۆ درووست بوو.
قورئان ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ زَهْرَ‌ةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ)گه/١٣١ گه‌وره‌ترین چاکسازى جیهانى (محمد)ه صلى الله علیه وسلم به هه‌ژارى ژیاوه , سکى خۆى گرێ ده‌دا له برساندا, رۆژانه چه‌ند دنکه خورمایه‌کى ده‌خوارد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر به‌خته‌وه‌ر و شادبوو, قورئان ده‌فه‌رموێت(وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَ‌كَ ﴿٢﴾ الَّذِي أَنقَضَ ظَهْرَ‌كَ)الشرح/٢-٣ یان ده‌فه‌رموێت() النساْ /١١٣ یان(اللَّـهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ ڕ‌سَالَتَهُ) الا‌نعام/١٢٤ له‌م سێ ئایه‌ته دواوین, فه‌رمووده‌دا هاتووه چاکه ڕه‌وشت جوانییه, تاوان ئه‌وه‌یه له‌دڵ و ناخى خۆته‌وه پێت ناخۆش که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌و کاره تۆ ببینێ و حه‌ز نه‌که‌یت بۆ که‌سى به‌ده‌ر بخه‌یت.
چاکه‌کردن وێژدانبوونه, هێمنى ده‌روونه وه‌ک ده‌فه‌رموێت چاکه دڵنیایى یه خراپه دوو دڵییه. خراپه‌کار له خۆى دوودڵه وه‌ک خودا ده‌فه‌رموێت(يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ)المنافقون/٤ به‌لآم چاکه‌کار له خۆى و خه‌ڵکانیش دڵنیایه, به پێچه‌وانه‌وه, خراپه کاره وا ده‌زانێ خه‌ڵکانیش خراپه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
چاره سه‌رى بۆ هه‌ر که‌سێ به‌خته‌وه‌رى ده‌وێ هه‌رده‌م هه‌رکات, چاکه‌کار بێ, دوور بێ له خراپه بۆ ئه‌وه‌ى له هێمنى و ئاسایش بێت.
وه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت:( الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُولَـٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ) الا‌نعام/٨٢ ئه‌وانه‌ى که باوه‌ڕیان هێناوه باوه‌ڕه‌که‌یان تێکه‌ڵ به شیرک نه‌کردووه, ئه‌و که‌سانه هێمنى و ئاسایش ده‌یان گرێته‌وه و هه‌ر ئه‌وان رێگه‌ى ڕاستیان گرتووه.
کابرایه‌ک له بیابانه‌کاندا هاتو تۆزى له سه‌ر نیشت بوو پرسیارى سعدى کوڕى وقاسى کرد. سه‌عدیش له بیاباندا دوور له هۆسه‌و هات و هاوارى خه‌ڵک, مه‌ڕى به‌خێو ده‌کرد, سوارچاکه‌که کوڕه‌که‌ى بوو, عومه‌ر وتى: ئه‌ى باوکه خه‌ڵک وا کێشه ده‌که‌ن له بۆ پادشایه‌تى تۆش لێره‌دا مه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕێنى؟! سه‌عدیش وتى په‌نا به خوا ده‌گرم له‌شه‌ڕت. گوێم لێ بووه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى خودا پیاوى ده‌وڵه‌مه‌ند و له‌خوداترس و نادیارى خۆش ده‌وێ. مرۆڤ که ئاینه‌که‌ى ساغ بێت زۆر باشتره له‌وه‌ى که موڵکى (كيسرا) و (قةيسة)ى هه‌بێ چونکه ئاینت بۆ ده‌مێنێته‌وه هه‌تا جێگیر ده‌بێ له به‌هه‌شته‌کانى پڕ له به‌هره‌کان, به‌لآم موڵک و سامان و پله‌وپایه ده‌ڕوات و نامێنێ وه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت (إِنَّا نَحْنُ نَڕ‌ثُ الْأَرْ‌ضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْ‌جَعُونَ) مریم/٤٠
واته: ئێمه خۆمان زه‌وى به میرات ده‌به‌ین و ئه‌و که‌سانه‌ش که له سه‌ریه‌تى و بۆ ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه

