سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(سابیتی کوڕی قه‌یس) وتاربێژی پێغه‌مبه‌ری خودا (به‌شی ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (سابیتی كوڕی قه‌یس)یش.. ئه‌و پیاوه‌ی له وتاربێژی و شه‌ڕكردندا باڵاده‌ست بوو، هه‌ڵگری ده‌روونێكی گه‌ڕاوه و، دڵێكی
ملكه‌چ بوو، له موسڵمانان زیاتر ترسی له خوا هه‌بوو و شه‌رمی لێ ده‌كرد..
كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزیش هاته خوارێ:
[إِنَّ اللَّهَ ڵا یُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ: خودا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت كه به‌فیزه‌وه به‌رێگادا ده‌ڕۆن و شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.]لقمان/١٨.
(سابیت) ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌ی داخست و، دانیشت ده‌گریا.. و مانه‌وه‌ی له‌مامه‌ڵدا به‌و جۆره درێژه‌ی كێشا، هه‌تا هه‌واڵی ئه‌و كاره‌ی گه‌یه‌نرا به پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله عليه وسلم)، ئه‌ویش بانگی كرد و لێی پرسی.
(سابیت) وتی:
{ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله عليه وسلم)، من حه‌زم له پۆشاكی جوان و، پێڵاوی شه‌نگه، جا ترسام كه به‌وه له شانازیكاران بم}..
پێغه‌مبه‌ر(صل الله عليه وسلم) به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی رازیمه‌نده‌وه، وه‌ڵامی دایه‌وه:
{تۆ له‌وانه نیت..
به‌ڵكو به‌چاكی ده‌ژیت و..
به چاكیش ده‌مریت و..
ده‌چیته به‌هه‌شت}..
كاتێك ئه‌و ئایه‌ته‌ش هاته خوارێ:
(يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لاَ تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلاَ تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْڕ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لاَ تَشْعُرُونَ): ئه‌ی گه‌لی باوه‌ڕداران! نه‌كه‌ن ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم) كه‌وێ، شێوازی ئاخاوتنیشتان له‌گه‌ڵی، به‌شێوه‌ی ئاخاوتنی نێوان خۆتان نه‌بێت، نه‌وه‌كو به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆتان بزانن كاره‌كانتان لێ پوچه‌ڵ بێته‌وه.]الحجرات/٢.
(سابیت) ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌ی داخست و ده‌ستی كرد به گریان.
پێغه‌مبه‌ریش(صل الله عليه وسلم) كه نه‌یده‌بینی پرسیاری له‌باره‌وه كرد و، ناردی به شوێنی‌دا و بانگی كرد..
(سابیت)یش هات..
جا پێغه‌مبه‌ر(صل الله عليه وسلم) له‌هۆی دیارنه‌بوونه‌كه‌ی پرسی، وه‌ڵامی دایه‌وه:
{من پیاوێكی ده‌نگ گه‌وره‌م..
پێشتر ده‌نگم به‌رز ده‌كرده‌وه به‌سه‌ر ده‌نگتدا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله عليه وسلم)..
كه‌وابوو كرده‌وه‌كانم پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌و، من له پێڕی ناو ئاگرم}..!!
پێغه‌مبه‌ریش(صل الله عليه وسلم) وه‌ڵامی دایه‌وه:
{تۆ له‌وانه نیت..
به‌ڵكو به‌پاكی ده‌ژیت و..
به‌شه‌هیدی ده‌كوژرێیت و..
خوای گه‌وره‌ش ده‌تخاته به‌هه‌شته‌وه}..

