سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(سابیتی کوڕی قه‌یس) وتاربێژی پێغه‌مبه‌ری خودا (کۆتایی)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ له سه‌ربرده‌ی (سابیت) دا رووداوێك ماوه، كه ئه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینیان له‌نێو جیهانی ته‌نگی ماددیاندا كورتی هێناوه كه ده‌ستی
لێده‌ده‌ن، یان ده‌یبینن، یا بۆنی ده‌كه‌ن، پێی ناحه‌وێنه‌وه..!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رووداوه‌كه راسته و، راڤه‌كه‌یشی روون و ئاسانه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ بینینیدا به‌رچاوروونی بخاته كار..
پاش ئه‌وه‌ی كه (سابیت) له شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌هید بوو، یه‌كێك له تازه موسڵمان بووه‌كان به‌لایدا تێپه‌ڕی كرد و زرێپۆشه به‌نرخه‌كه‌ی به‌سه‌ر لاشه‌ی (سابیت)ه‌وه به‌دی كرد و وای گومان برد كه مافی خۆیه‌تی بیبات بۆ خۆی و بردی..
با لێگه‌ڕێین گێڕه‌ره‌وه‌كه خۆی بۆمانی باس بكات:
{.. له‌كاتێكدا كه پیاوێك له موسڵمانه‌كان خه‌وتبوو، (سابیت) هاته خه‌ونی و، پێی وت:
وه‌سیه‌تێكت بۆ ده‌كه‌م، جا نه‌كه‌ی بڵێیت: ئه‌وه خه‌ونه و ئه‌نجامی نه‌ده‌یت..
من كه دوێنێ شه‌هید بووم، پیاوێك له موسڵمانه‌كان به‌لامدا تێپه‌ڕی و، زرێپۆشه‌كه‌ی بردم..
ماڵه‌كه‌یشی له‌وپه‌ڕی خه‌ڵكه‌كه‌یه و، ئه‌سپه‌كه‌یشی قه‌د بڵنده-واته له جڵه‌وه‌كه‌یدا-، مه‌نجه‌ڵێكی به‌سه‌ردا داوه، له‌سه‌ر مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ش كه‌لوپه‌لی داناوه.
جا بڕۆ بۆ لای (خالید)، فه‌رمانی پێ بكه بنێرێت به دوایدا و بیهێنێته‌وه..
كاتێك گه‌یشتیته‌وه مه‌دینه و چوویته‌وه لای (ئه‌بوبه‌كر)ی جێنشینی پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه وسلم)، پێێ بڵێ: كه من ئه‌وه‌و ئه‌وه قه‌رزم له‌سه‌ره..
با هه‌ستێت به دانه‌وه‌ی..
كاتێك پیاوه‌كه له خه‌وه‌كه‌ی رابوو، چوویه لای (خالیدی كوڕی وه‌لید) و، خه‌ونه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه..
جا خالید یه‌كێكی نارد زرێپۆشه‌كه بهێنێته‌وه، هه‌روه‌ك (سابیت) باسی كردبوو به ته‌واوی دۆزییه‌وه..
كه موسڵمانه‌كانیش گه‌ڕانه‌وه مه‌دینه، موسڵمانه‌كه خه‌ونه‌كه‌ی بۆ خه‌لیفه گێڕایه‌وه و، ئه‌ویش وه‌سیه‌ته‌كه‌ی (سابیت)ی به‌جێ هێنا..
له ئیسلامدا وه‌سیه‌تی مردوو به‌و جۆره به‌جێ نه‌هێنراوه پاش مردنی، ته‌نها ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی (سابیتی كوڕی قه‌یس) نه‌بێت}..
* * *
زۆر راسته كه مرۆڤ نهێنیه‌كی گه‌وره‌یه..
وَلاَ تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ:
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌رێی خوادا كوژراون، هه‌رگیز به مردوویان حیساب مه‌كه‌ن، به‌ڵكو زیندوون و خودا بژێویان ده‌داتێ.]ال عمران/١٦٩.

