سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٧٥) ی سورەتی (الواقعة) :{ فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئايه‌ته‌كه:(مسلم) له (إبن عباس) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه, ده‌ڵێت : له‌سه‌رده‌مى پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) باران بارى , پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى:
خه‌ڵكى هه‌ندێكيان سوپاس گوزاربوون , هه‌ندێكيش بێ باوه‌ڕى يان نواندووه له بارامبه‌رى به‌خشش و نيعمه‌ته‌كاندا, هه‌ندێكيان وتيان : ئه‌م بارانه ڕه‌حمه‌تى خوايه باراندى به‌سه‌رماندا, هه‌ندێكى تر وتيان : فڵان كه‌س ڕاستى كرد و ئه‌ستێره‌كه‌ى ڕاستى كرد, ئنجا ئه‌م ئايه‌ته نازڵبووه خواره‌وه :{ فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ } تا { وَتَجْعَلُونَ ڕزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ}. هه‌روه‌ها (إبن أبى حاتم) له (أبي حرزة) وه ده‌گێڕێته‌وه, ده‌ڵێت : ئه‌م ئايه‌ته ده‌رباره‌ى پياوێك له پشتيوانه‌كان دابه‌زيه خواره‌وه له غه‌زاى (تبوك) دا, له (حيجر) دابه‌زيبوون كه جێگاى نه‌ته‌وه‌يه‌ك بوو سزا‌و غه‌شمى لێ گيرابوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانى پێكردن له‌ئاوى ئه‌و شوێنه هه‌ڵنه‌كۆزن, پاشانيش شوێنه‌كه‌ى به‌جێ هێشت و له‌جێگه‌يه‌كى تر لايدا كه‌ئاوى تياده‌ست نه‌ده‌كه‌وت, ئه‌وانيش ناڕه‌حه‌تى خۆيانيان لاى پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ده‌رخست و پێغەمبەريش (صلی الله علیه وسلم) هه‌ستا و دووڕكات نوێژى كرد و پاشانيش ده‌ستيكرد به‌دوعا و پاڕانه‌وه, خواى گه‌وره‌ش په‌ڵه هه‌ورێكى هێناو, بارانى باراند به‌سه‌رياندا تا هه‌موويان تێر ئاوبوون, پياوێك له پشتيوانه‌كان به هاوه‌ڵێكى وت – كه به دوو ڕوو ناوده‌برا – ئه‌وه نابينى هاوار به ماڵت , پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستى دانه‌گرت له دوعاكانى خواى گه‌وره بارانى بۆباراندين, ئه‌ويش وتى : نه‌خێر, ئه‌وه ئه‌ستێره و بورجى فڵان بوو بارانى بۆ باراندين !!

