سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
لە سایەی کۆچی سەروەردا ﷺ... (شەڕی ڕاگەیاندن و هەڵمەتی پڕوپاگەندە).....بهشی سێیهم
م. سعيد عبدالرحيم .......دوای ئەوەی کە سەرانی قورەیش شکستیانهێنا لە، خشتەبردنی پێغەمبەری خۆشەویست و قایلکردنی بە سەروەت و سامان و دەسەڵات، دەستیانکرد بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژ بە کەسایەتی پێغەمبەری خۆشەویست و پەیامەکەی لە لایەك و، ئازاردانی خۆی و هاوەڵانی لەلایەکی تر.
یەکەم شتێك کە دەستیان پێکرد، لێدانی پێغەمبەر بوو ﷺ لە ڕووی خێزانی و کۆمەڵایەتییەوە، ئەویش بە تەڵاقدانی هەردوو کچی پێغەمبەری خۆشەویست، (ڕوقیە و ئوم کەلسوم)؛ کە ڕوقیە دەستگیرانی عوتبەو ئوم کەلسوم دەستگیرانی عوتەیبە، کوڕانی ئەبولەهەبی مامی بوون.
پاشان دەستیانکرد بە تانەدان لە خۆشەویست بەوەی کە کوڕی نابێت و دوای خۆی دوابڕاوو وەخاخ کوێر دەبیت، لە وەڵامی ئەم نەفامی و بێڕەوشتیەدا، خوای گەورە سورەتی کەوسەری دابەزاند، ئەوەش وەك دڵدانەوەیەك بۆ پێغەمبەری خۆشەویست و، لوتشکاندنی ئەوان.
لە بڵاوبوونەوەی ئیسلام له نێو تۆێژە جیاوازەکانی مەککەو زۆربوونی شوێنکەوتووانی محمد ﷺ، بڕیار بەدەستانی قورەیش ئۆقرەیان لێبڕاو، دوای چەندین کۆبوونەوەی چڕوپڕی دارولنەدوە، بڕیاریاندا بە چەکی پڕوپاگەندەو سوکایەتیکردن بە محەممەدو ئاینەکەی سنوریك بۆ مەترسی و هەڕەشەکانی پێغەمبەرو بانگەوازەکەی دابنێن.
بۆیە بڕیاردرا، لە هەر جێیەك محەممەد ﷺ و هاوەڵانی دەرکەون کاڵتەیان پێبکەن و منداڵ و مەرزم بخەنە دویان، لەوبارەیەوە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: (إِنَّ الَّذِينَ أَجْرَمُوا كَانُوا مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا يَضْحَكُونَ*وَإِذَا مَرُّوا بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ*وَإِذَا انقَلَبُوا إِلَى أَهْلِهِمُ انقَلَبُوا فَكِهِينَ*وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوا إِنَّ هَـؤُلَاءِ لَضَالُّونَ) المطففین/ ۲۹-۳۳.

