سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
لە سایەی کۆچی سەروەردا ﷺ ....سیاسەتی پێغەمبەر ﷺ بەرامبەر بە هێرشی ڕاگەیاندن و پڕوپاگەندەی قورەیش ...بهشی چوارهم
م سعيد عبدالرحيم .......قورەیش چییان پیکرا درێغییان نەکرد، لە دروستکردنی پڕوپاگەندەو سینارێۆی جۆراوچۆری ترسناك بەرامبەر بە پێغەمبەری خۆشەویست و پەیامەکەی، بەڵام نەیانتوانی ڕێ لە بڵاوبوونەوەی ئیسلام بگرن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەنگ و سەداو شکۆی بانگەوازی ئیسلام لە شاری مەککەو دەوروبەری لە ترۆقی و پێشکەوتندا بوو، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێك، لەسەرووی هەموویانەوە، سەرچاوەی ئاینی ئیسلام، کە ئاینێکی خواییەو خوای باڵادەست خاوەنیەتی و پشتیوانی لێدەکات، پاشان گەورەیی زاتی پێغەمبەر ﷺ ، کە قورئانێك بوو بەهەڵسوکەوت و ڕەفتاری جوان، کە نموونەیەکی زیندووی پەیامەکەی بوو،،، هۆکارێکی تری بڵاوبوونەوەی ئیسلام و قبوڵکردنی لە نێو خەڵکی مەککەو ئەوانەی سەردانی مەککەیان دەکرد، ئەوەبوو، کە ئیسلام پەیامی مرۆڤدۆستییەو هاتووە بۆ گێڕانەوەی ڕێزو شکۆ بۆ مرۆڤ و ڕزگارکردنی لە ستەم و ژێردەستەیی و گەیاندنی بە بەختەوەری دنیاو ژیانی هەتاهەتایی و بەهەشتی بەرین.
خوای گەورە بەردەوام ئاراستەی پێغەمبەری دەکرد، کە نەچێتە ژێر گوشاری هەڵمەتی ڕاگەیاندن و فشاری قورەیش و، بە پەروەردەکردنی هاوەڵان و بانگەوازەکەیەوە سەرقاڵ بیت و ئاوڕ لە ژاوەژاوی ناحەزانی پەیامەکەی نەداتەوە.
لەم میانەشدا قورئانی پیرۆز بەردەوام دڵنەوایی پێغەمبەری دەکرد، کە شوێن پێی پێغەمبەرانی پێشخۆی هەڵگرێت، تا بزانێت تەنها ئەم نییە دووچاری پروپاگەندەو ئەشکەنجەو ئازار بۆتەوەو، سەرجەم پێغەمبەران ڕوبەڕووی گێچەڵ و دوژمناسەتی ستەمکارانی سەردەمی خۆیان بوونەتەوە، لەو ئایەتە پیرۆزانە، خوای گەورە دەفەرمویت: (وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا ۚ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ)، الانعام/۱۱۲.
هەروەها خوای گەورە بەوە دڵنەوایی خۆشەویستەکەی دەکرد، کە ئەمانە تۆ بەدرۆزن نازانن و گومانیان لە ڕاستگۆیی تۆ نییە، بەڵکو ئەمانە بە گژ قورئان و پەیامی خوادا دەچنەوە، وەك دەفەرموێ: (قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ)، الانعام/۳۳.
بەڵێ، قورەیش ئاسنی ساردیان دەکوتی، کاتێ کە بەگژ ئاینێکدا دەچوونەوە کە خوا خاوەنیەتی و شەڕیان دژ بە کەسێك ڕاگەیاندبوو کە پێغەمبەری خوایەو لەژێر چاودێری و ئاراستەی ئەودا دەجوڵێتەوە.
خوای گەورە بەردەوام ئاراستەی خۆشەویست و هاوەڵانی دەکرد، کە بەمتمانەوە بۆ پەیامەکەیان بژین و، هاتوهاواری ناحەزان ساردیان نەکاتەوەو، لەسەر نەخشەو بەرنامەی خواپەرستی و پەروەردەیی خۆیان بەردەوام بن، تا خوا دەروویان لێدەکاتەوە (وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ ٭ فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ) الحجر/۹۷-۹۸.
دوای ئەوەی کە سەرانی قورەیش لە جەنگی ڕاگەیاندن و جەنگی دەروونیدا شکستیان خوارد، دەستیان کرد بە چاوسوورکردنەوەو ئەشکەنجەو ئازاردانی هاوەڵان.
ماوەیەتی ........

