سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زیکر و خۆشه‌ویستى و چێژى باوه‌ڕ
نوسینى/ مودریک على
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
چه‌شتن و چه‌ژینى میوه‌ى باوه‌ڕ و دیندارى و خواپه‌رستى و به‌ندایه‌تى له به چێژترین خۆشترین میوه و خۆشیه‌کانه, ڕێگا و شێوازه‌کانى چه‌شتن و چه‌ژینى ئه‌م میوه‌یه‌ش زۆر و فراوانن, یه‌کێک له گرنگترین و ڕه‌نگه ئاسانترینیان زیکر و یادى خوا‌و عه‌شق و خۆشه‌ویستى و ئه‌وینه بۆ خوا. زیکر و یادکردنى هه‌ردۆست و خۆشه‌ویست و ئازیزێک به‌و ڕێژه و ئه‌ندازه‌یه‌یه که خۆشت ده‌وێت و تامه‌زرۆى ویساڵ و شه‌وق و تاسه‌ى دیدارت هه‌یه بۆى, خواى گه‌وره و میهره‌بانیش زاتێکه ده‌بێ ئه‌وج و ترۆپکى خۆشه‌ویستیمان هه‌بێت بۆى و له خۆشه‌ویستى و عه‌شقیدا بتوێنه‌وه.
ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌شمان بیستوه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم باسى سێ شتمان بۆ ده‌کات که هه‌ر که‌س ئه‌وسێ شته‌ى تێدابێت چێژى باوه‌ڕى چه‌شتووه, له یه‌کێک له‌وسێ شته‌دا ده‌فه‌رموێت: هه‌ر که‌س خوا و پێغه‌مبه‌رى خواى له غه‌یرى ئه‌ودووانه زیاتر خۆش بوێت ئه‌وه چێژى ئیمان و باوه‌ڕى چه‌شتووه: (ثلاث من كن فية وجدبهن حلاوة الايمان, ان يكون الله ورسولة احب الية مماسواهما..) هه‌رده‌م و ساتێک عیشق و خۆشه‌ویستى خوا له‌دڵماندا چه‌سپا و جێگیربوو ئه‌وه خواى گه‌وره خۆشه‌ویستى ئیمان و باوه‌ڕمان پێ ده‌به‌خشێت و بێ باوه‌ڕى و خراپه و سه‌رپێچى و گوناهیشمان له‌لا ناشیرین و قێزه‌ون ده‌کات و ده‌مانخاته ڕێزى تێگه‌یشوو و پێگه‌شتوانه‌وه, وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ أُولَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ) الحجرات/٧ که‌س و زاتى خۆشه‌ویست شتێک نیه که‌له‌بیر و فه‌رامۆش بکرێت, ئه‌وه‌ى که مه‌حبوب و خۆشه‌ویست بێت پێویسته هه‌میشه و هه‌رده‌م له‌یاد دابێت و باس بکرێت, وه‌ک چۆن ئه‌وه‌ى که‌یار و مه‌عشوق و خۆشه‌ویستى هه‌بێت هه‌میشه‌و هه‌رده‌م و سات یاد و باسى ده‌کات و ناوى له‌سه‌ر زمان و له نێو زیهن و دڵیه‌تى, نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو به ئه‌رک و واجبى سه‌رشانى ده‌زانێت و نایه‌وێت ڕۆژێک له‌ته‌مه‌نى بگوزه‌رێت به‌بێ زیکر و یادى ئه‌و خۆشه‌ویست و مه‌عشوقه مه‌حبوبه‌ى, ئه‌مه‌ش بۆیه واده‌کات چونکه چێژ و خۆشى و له‌زه‌ت ده‌بات له‌زیکر و یادکردن و باسکردن و ناوهێنانى یار و خۆشه‌ویسته‌که‌ى, نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌ى له‌و کاته‌دا چێژ و له‌زه‌ت وه‌رده‌گرێت که خۆى باس و یادى بکات, به‌ڵکو ئه‌گه‌ر که‌سانى دیکه‌ش یاد و باسى بکه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها ناویشى بهێنن ئه‌م پێى خۆش ده‌بێت و چێژ و له‌زه‌تى لێ ده‌بات!!
ئه‌ى که‌سى باوه‌ڕدار و ڕۆژوه‌وان که ئیدیعاى بانگه‌شه‌ى دۆستایه‌تى و خۆشویستنى خوا ده‌کات و خواى میهره‌بان به دۆست و یارى خۆى ده‌زانێت چۆن ده‌بێت که زیکر و یادى خوا نه‌کات و ناوى نه‌هێنێت؟! یاخود چۆن ده‌بێت که زیکر و یادى کرد ناوى هێنا, چێژ و خۆشى و له‌زه‌ت نه‌بات؟! ئاخر خوا به‌وگه‌وره‌ییه‌ى خۆى باسى به‌نده خۆشه‌ویسته‌کانى خۆى لاى فریشته پاک و نزیکه‌کانى ده‌کات, ئه‌ى ئێمه چۆن باس و یادى و زیکرى خوا لاى به‌نده‌کانى نه‌که‌ین؟!

