سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئوسه‌یدی كوڕی حوضه‌یر ) پاڵه‌وانی ڕۆژی سه‌قیفه : (به‌شی ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (ئوسه‌ید) پیاوێكی عه‌قڵ رۆشنی دڵ زیره‌ك بوو، به‌جۆرێ خه‌ڵكی مه‌دینه ناویان لێ‌نابوو (كامل).. كه ئه‌وه‌ش نازناوێك بوو
پێشتر باوكی پێی ناسرابوو..
هه‌ر بۆیه كاتێك (موصعه‌ب)ی به‌دی كرد تێگه‌یشتن و عه‌قڵ ده‌كاته دادوه‌ر، خه‌نجه‌ره‌كه‌ی له زه‌ویه‌كه‌دا چه‌قاند و، به (موصعه‌ب)ی وت:
- به‌راستی باشت وت، چیت لایه بیڵێ..
ئه‌مجا (موصعه‌ب) ده‌ستی دایه خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و، راڤه‌كردنی بانگه‌شه‌ی ئاینی نوێ بۆی.
ئه‌و ئاینه راسته‌ی كه موحه‌ممه‌د (صل الله علیه وسلم) فه‌رمانی راگه‌یاندنی و، بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی پێكراوه.
ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه بوون ده‌ڵێن:
{سوێند به‌خوا، ئیسلاممان له روخساری (ئوسه‌ید)دا به‌دی كرد به‌ر له‌وه‌ی كه قسه بكات.. له دره‌وشانه‌وه‌و كرانه‌وه‌یدا هه‌ستمان پێكرد}..!!
* * *
هه‌ر كه (موصعه‌ب) له قسه‌كانی بووه‌وه (ئوسه‌ید) به سه‌رسامیه‌وه هاواری كرد:
{چه‌ند قسه‌یه‌كی جوان و به‌جێیه..
چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت بێنه نێو ئه‌م ئاینه‌وه}..؟
(موصعه‌ب) پێی وت:
{جه‌سته و، پۆشاكه‌كانت پاك بكه‌یته‌وه‌و، شایه‌تی حه‌ق بده‌یت و، پاشان نوێژ بكه‌یت}..
ئوسه‌ید، خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی دامه‌زراو و به‌هێزی بێ‌گه‌رد بوو، ئه‌ویش كه ئاشنای رێگه‌ی خۆی بوو، بۆ چركه‌ساتێك له‌به‌رده‌م ویسته چه‌سپاوه‌كه‌یدا دوودڵا نابێ..
دوای ئه‌وه (ئوسه‌ید)، به‌بێ هیچ دواخستن و خاوه‌خاویه‌ك هه‌ستا بۆ پێشوازی كردنی ئه‌و ئاینه‌ی كه دڵی بۆی كرایه‌وه‌و، گیانی پێی گه‌شه‌دار بوو، خۆی شۆرد و پاكژبوویه‌وه‌و، پاشان كڕنووشی بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان برد و، موسڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند و، ماڵئاوایی له رۆژانی بتپه‌رستی و نه‌فامێتی خۆی كرد..!!

