سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مەقامی مەحمودو پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ،،،
سعيد عبدالرحيم....خوای گەورە لە ئایەتی ۷۹ی سورەتی الاسرائدا؛ ڕووبە بە پێغەمبەری خۆشەویست دەفەرموێ (وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَىٰ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا)، واتە: لەگەڵ نوێژە فەرزەکاندا شەوانە هەستە نوێژ بۆ پەروەردگارت بکە، بەو هیوایەی پەروەردگارت بە مەقامی مەحمودت بگەیەنێت.
زانایان لە تەفسیری ئەو مەقامەدا، چەند ڕاڤەیەکیان کردووە، بەهێزترینیان ئەم دوانەن:
یەکەم: مەقامی مەحمود باڵاترین و نزیکترین شوێنی بەهەشتە لە پەروەردگارەوە، بە تەنها یەک کەسیش دەدرێت، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی ئومێدەکەم ئەو کەسە من بم.
دووەم: مەقامی مەحموود، بریتییە لە پێگەی شەفاعەتکردن بۆ خەڵکی، لە ڕۆژێکدا کە هەمووان پێگیراون و چاوەڕێی کەسێکی فریادڕەسن، هەستێ و ببێتە شافیع و تکاکار لای پەروەردگار، لەوێدا پێغەمبەری خۆشەویست، سەری موبارەکی دەخاتە سەر زەوی و بەرزی ناکاتەوە تا خوای گەورە دەفەرموێ: ئەی موحەممەد هەستە شەفاعەت بکە شەفاعەتی تۆ ڕەدناکرێتەوە.
پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ دەفەرموێ: هەر کەسێک لە دوای بانگبێژی نوێژەکان داوای وەسیلەو (مەقامی مەحمودم) بۆ بکات، لە ڕۆژی دواییدا شەفاعەتی منی بۆ مسۆگەر دەبێت.
ئەمەش شێوازی نزاکردنەکەیە، بەو هیوایەی لە کاتی بانگەکاندا وەڵامی بانگبێژ بدەینەوەو پاشان ئەم نزایە بکەین، بە ئومێدی ئەوەی بەر شەفاعەتی پێغەمبەری خۆشەویست بکەوین:
(اللهم ربَّ هذه الدعوةِ التامة، والصلاة القائمة، آتِ محمدًا الوسيلةَ والفضيلة، وابعَثْه مقامًا محمودًا الذي وعَدْتَه).

