سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سـیحری ڕەوا ((إنّ مِنَ البَیان لسـحراً)).بهشى دووهم ...چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى د.صلاح عبدالفتاح الخالدي//نووسينگهى تهفسير ///واتە: لە (عبدالله كوڕی عباس)ەوە -خوا لێیان ڕازی بێت-، گێڕاویەتییەوە، كە گوتوویەتی: سێكەس لە هۆزی تەمیم كە (قەیس كوڕی عاسیم)و (زەبرەقان كوڕی بەدر)و (عەمری كوڕی ئەهتەم) بوون،
هاتن بۆ لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و لە خزمەتیدا دانیشتن. (زەبرەقان) دەستی بە ئاخاوتن كردو شانازیی بە خۆیەوە كردو گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، من گەورەی هۆزی تەمیممو فەرمانڕەوای گوێڕایەڵی كراون لەنێویانداو، بەدەم داواكاریەكانیانەوە دێم، ڕێی ستەمكردنیان لـێدەگرمو، مافەكانیان بۆ دابین دەكەم، ئەم پیاوەش-كە مەبەستی عەمری كوڕی ئەهتەم بوو- ئاگاداری ئەم حاڵەتەیە.. (عەمری كوڕی ئەهتەم)یش گوتی: ئەم پیاوە -واتە زەبرەقان- زۆر بە زەبروزەنگو تاقەتە، ئەو كەسەی دێتە ژێر داڵدەی ئەو پارێزگاری لـێدەكات، لەناو كۆڕو مەجلیسی خۆی گوێی بۆ دەگیرێ،.. جارێكی دی (زەبرەقان) كەوتەوە ئاخاوتنو گوتی: وەڵڵاهی ئەی پێغەمبەری خوا، ئەو بێگومان بە پێچەوانەی وتەكانیەوە لە حاڵی من دەزانێت، هیچ شتێكیش ڕێی وتنی باری ڕاستیی حاڵی منی لـێ نەگرتوە تەنها حەسوودی نەبێت.. دوبارە (عەمری كوڕی ئەهتەم)یش وەڵامی دایەوەو پێی گوت: ئایا من حەسودیت پێدەبەم؟ دەسا بەخوا تۆلە جەمسەری خاڵوانتەوە بەدكارو قین لەدڵیو، تازە بەتازەش دەوڵەمەند بوویتو، ماڵاو منداڵێكی گێژو گەمژەت هەیەو، لە هۆزەكەشدا وێڵاو سەرگەردانیت. وەڵڵا ئەی پێغەمبەری خوا، بەڕاستی من یەكەم جار دەربارەی ئەم پیاوە ڕاستم گوتووە، لە دواییشدا درۆم لەسەر نەگوتووە. بەڵام من پیاوێكم كاتێك هێمنو ڕەزامەندم باشترین قسە لەسەر ئەوەی زانیومە دەیكەم، لە كاتێكیشدا تووڕەو زویر دەبم، دزێوترین وتەی سەرزەنشت لەسەر ئەوەی دیومەو بەدیم كردوە، دەڵێم.. ئنجا پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم دەربارەی شێوازی ئاخاوتنی ئەو دوو پیاوە فەرمووی: بێگومان لە ڕەوانبێژیدا سیحرو سەرنج ڕاكێشانێك هەیە."

