سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئوسه‌یدی كوڕی حوضه‌یر ) پاڵه‌وانی ڕۆژی سه‌قیفه : (به‌شی ٤)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ده‌بوو (ئوسه‌ید) بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای (سه‌عدی كوڕی مه‌عاذ)، تا هه‌واڵی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ بگه‌یه‌نێت كه خستیه ئه‌ستۆی، ئه‌ركی رێگرتن له (موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر) و
ده‌ركردنی..
گه‌ڕایه‌وه بۆ لای (سه‌عد)..
هه‌ركه نزیك بوویه‌وه له كۆڕ و دانیشتنه‌كه‌ی، (سه‌عد) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی وت:
{سوێند ده‌خۆم، كه (ئوسه‌ید) به روخسارێكی دیكه، جیا له‌وه‌ی كه رۆیشت گه‌ڕایه‌وه}..!!!
به‌ڵێ..
له راستیدا به روخسارێكی پڕ تاڵی و توڕه‌یی و ، گرژییه‌وه رۆیشت و..
به روخسارێكی داپۆشراو به ئۆخژن و سۆز و روناكیه‌وه هاته‌وه..!!
* * *
(ئوسه‌ید) بڕیاری دا كه كه‌مێك زیره‌كیه‌كه‌ی بخاته گه‌ڕ..
ئه‌و ده‌زانێت (سه‌عدی كوڕی مه‌عاذ) له بێگه‌ردی ناو ده‌روون و، توندی جه‌سوری و، ساغی بیركردنه‌وه‌و مه‌زه‌نده‌كردنیدا ته‌واو وه‌ك ئه‌مه..
ده‌زانێت كه له نێوان ئه‌و و ئیسلامدا جگه له گوێ لێ‌بوونی ئه‌و فه‌رمایشتانه‌ی خوای گه‌وره كه ئه‌م بیستی هیچی دیكه نیه، كه نێردراوی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) بۆ لایان (موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر) به‌چاكی ده‌زانێت بیخوێنێته‌وه و راڤه‌ی بكات..
خۆ گه‌ر بڵێ به(سه‌عد) من موسڵمان بووم، ده تۆش هه‌سته و موسڵمان ببه، ئه‌وا رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی مسۆگه‌ر نیه..
كه‌وابوو پێویسته له‌سه‌ری كه به‌جۆرێ ده‌مارگیری (سه‌عد) بوروژێنێت كه پاڵی پێوه بنێت بۆ كۆڕ و دانیشتنی (موصعه‌ب) تا ببیستێت و ببینێت..
جا چ رێگایه‌ك بۆ ئه‌وه بگرێته به‌ر..؟
* * *
(موصعه‌ب) هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد، میوانی (ئه‌سعه‌دی كوڕی زوراره) بوو، (ئه‌سعه‌دی كوڕی زوراره)ش كوڕی پوری (سه‌عدی كوڕی مه‌عاژ) بوو..
ئا لێره‌دا (ئوسه‌ید) به (سه‌عد)ی وت:
{بۆیان باسكردوم كه (به‌نی حارپه) هاتونه‌ته ده‌رێ بۆ سه‌ر (ئه‌سعه‌دی كوڕی زوراره) تا بیكوژن، ده‌شزانن كه كوڕی پوری تۆیه}..
(سه‌عد) هه‌ستایه‌وه، ده‌مارگیری و توڕه‌یی پاڵی پێوه ده‌نا، خه‌نجه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خێرا به‌ره‌و ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه (ئه‌سعه‌د) و (موصعه‌ب) و، ئه‌و موسڵمانانه‌ی لێ‌بوو كه له‌گه‌ڵیدابوون رۆیشت..
كاتێ نزیك بوویه‌وه له‌دانیشتنه‌كه‌یان هیچ ژاوه‌ژاو و ده‌نگه‌ده‌نگێكی به‌دی نه‌كرد، به‌ڵكو بێده‌نگی باڵی كێشابوو به‌سه‌ر هه‌موویاندا و، (موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر)یش له ناوه‌ڕاستیاندا بوو به ملكه‌چییه‌وه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ی بۆ ده‌خوێندنه‌وه‌و، ئه‌وانیش به گرنگی و بایه‌خێكی مه‌زنه‌وه گوێیان لێ راگرتبوو.
لێره‌دا هه‌ستی به‌و ته‌ڵه‌یه كرد كه (ئوسه‌ید) بۆی نابوویه‌وه تا وای لێ‌بكات به‌ره‌و ئه‌و دانیشتنه بڕوات و گوێ رادێرێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه نێردراوی ئیسلام (موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر) ده‌یڵێت..
له راستیشدا فیراسه‌تی (ئوسه‌ید) به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵه‌كه‌ی راست ده‌رچوو، هه‌ر كه (سه‌عد) گوێی هه‌ڵخست، خوای گه‌وره سنگی كرده‌وه بۆ ئیسلام و، به‌خێرایی تیشك جێگای خۆی له نێو ریزی باوه‌ڕدارانی پێشیندا گرت.

