سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌یی ره‌مه‌زان له قورئان و فه‌رمووده‌دا
ئا: عه‌زیمه
مانگى ره‌مه‌زان یه‌کێکه له روکنه‌کانى ئیسلام، که خواى گه‌وره فه‌رزى کردووه له‌سه‌ر باوه‌ڕداران، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێ: [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] ١٨٣ البقره
واته: ئه‌وى ئه‌وکه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه رۆژى ره‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست کراوه هه‌روه‌کو له‌سه‌ر گه‌لانى پێش ئێوه پێویست کرابوو، بۆئه‌وه‌ى خواناسى و پارێزکارى بکه‌ن، له ئایه‌تێکى تر ده‌فه‌رموێ: [أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَڕيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ]١٨٤ البقره.
واته: چه‌ند رۆژێکى ژمێردراوى دیاریکراو که مانگى ره‌مه‌زانه خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و رۆژانه‌ى بۆى نه‌گیراوه له رۆژانێکى تر بیانگێڕێته‌وه، ئه‌وانه که به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به رۆژووبن ـ وه‌کو به‌سالآچوو یا نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌کان ئه‌وا با ژه‌مێک خواردن ببه‌خشن به‌هه‌ژارێک، ئه‌وه‌ى زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وا باشتره بۆى، بێ گومان ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو بن چاکتر و پاداشتى زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن بتوانن)، به ڕێزان ئه‌مه‌یه به‌خشنده‌یی خواى گه‌وره به‌رامبه‌ر به‌نده‌کانى، وه ده‌فه‌رموێ: [شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنْ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمْ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَڕيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُڕيدُ اللَّهُ بِكُمْ الْيُسْرَ وَلاَ يُڕيدُ بِكُمْ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ] ١٨٥.مانگى ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه که قورئانى تیادا هاتۆته خواره‌وه، له کاتێکدا ئه‌م قورئانه ڕێنموونى به‌خشه به خه‌ڵک و به ڵگه‌ى تێدایه، له ڕێنموویی و جیاکردنه‌وه‌ى راست و ناراست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا که‌سێک له ئێوه مانگى ره‌مه‌زانى بینى (يان هةوالَى بينينى ثيَدرا) ده‌با ئه‌و مانگه به رۆژوو بێت، ئه‌وه‌شى که نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له رۆژى تردا به‌وه ئه‌ندازه‌یه بیگرێته‌وه، چونکه خوا ئاسانکارى بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (ثةرستن و فةرزةكانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بکات و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماوه دیاریکراوه ته‌واو بکه‌ن و خوا به گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشى بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ڕێنموویی کردوون).
یه‌کێک له شه‌وه گه‌وره‌کانى ئه‌و مانگه که قورئانى پیرۆزى تیادا نازڵ بووه که خێر‌و به‌ره‌که‌تى له‌م شه‌وه‌دا دیاریکراوه بۆ ئێمه‌ش که پاداشت و عیباده‌ت و خواپه‌رستى ئه‌م شه‌وه بێ سنووره، هه‌روه‌کو قورئانى پیرۆز ه‌فه‌رموێ: [إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِڕينَ]الدخان/٣
به‌راستى ئێمه له شه‌وێکى به خێر‌و پیرۆزدا (كة شةوى قةدرة) دامان به‌زانده خواره‌وه که مه‌به‌ستى قورئانى پیرۆزى، ئێمه‌ش هه‌میشه بێدارکه‌ره‌وه‌ى به‌نده‌کانمانین، له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کاروکرده‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌کى پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ک جیاده‌کرێته‌وه.
به‌ڕێزان.. ئه‌م شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتى و هێمنى و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیه هه‌تا کاتى به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وامه، پێغه‌مبه‌ر (درودو سةلامى خواى لةسةربيَ) ده‌فه‌رموێ: (من قام ليلة القدر ايمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه) واته ئه‌وه‌ى شه‌وى قه‌در له خواپه‌رستى و یادى خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕى دامه‌زراوو به ته‌مابوونى پاداشت و ره‌حمه‌ت، خواى گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌کانى رابردووى خۆش ده‌بێت، خواى گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌کى قودسى که ئه‌بوهوره‌یره له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌یگێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ: (كل عمل ابن ا‌دم له الا الصيام فانه لي وأنا اجزي به والصيام جنه..) هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کى ئـاده‌میـزاد بـۆخـۆیـه‌وتـى تـه‌نـها رۆژوو نـه‌بـێ کـــه بـۆ منه و هه‌ر منیش پاداشته‌که‌ى ده‌ده‌مه‌وه، وه رۆژوو قه‌لغانه، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: ( ثلاث لاترد دهوتهم: الصائم حتى يفطر، والامام العادل، ودعوة المظلوم، يرفعها الله فوق الغمام ويتفح لها ابواب السما‌ء ويقول الرب: وعزتي لانرينك ولو بعد حين) واته سێ که‌س داوایان ره‌ت ناکرێته‌وه، رۆژوه‌وان تا رۆژه‌که‌ى ده‌شکێنێت، پێشه‌واى عادل، پارانه‌وه‌ى سته‌ملێکراو، خواى گه‌وره داواکه‌ى به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ سه‌ر هه‌وره‌کان و ده‌رگاکانى ئاسمانى بۆ ده‌کرێته‌وه‌وپه‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: سوێند به گه‌وره‌یی خۆم سه‌رت ده‌خه‌م). هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ئاماژه به‌وه ده‌کات که مانگى ره‌مه‌زان پێن خاسیه‌تى هه‌یه‌و له ئوممه‌ته‌کانى پێشوودا نه‌بووه، ئه‌وانیش:
بۆنى ده‌مى رۆژووه‌ان له‌لاى خواى گه‌وره له بۆنى میسک خۆشتره.
فریشته‌کانى خودا داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ به‌نده‌کان ده‌که‌ن تاکو رۆژوو ده‌شکێنێ.
هه‌موو رۆژێک به هه‌شت خۆى بۆ به‌نده‌کانى خوا ده‌ڕازێنێته‌وه.
شه‌یتانه‌کانى قۆڵبه‌ست ده‌کرێن تاوه‌کو له به‌نده‌کانى خوا نزیک نه‌بنه‌وه.
خواى گه‌وره له ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ر(درودو سةلامى خواى لةسةربيَ) خۆش ده‌بێت له شوى کۆتایی ئه‌م ناگه پیرۆزه‌دا.
پێغه‌مبه‌ر(درودو سةلامى خواى لةسةربيَ) له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا ده‌فه‌رموێ: (من أفطر يوما متعمدا من رمضان في غير رخصة رخصها الله له لم يقص عنه صيام الدهر وان صامه) رواه البخاری.
واته: هه‌رکه‌سێ به ئه‌نقه‌ست رۆژوویه‌کى ره‌مه‌زان بخوات و هیچ به‌هانه و مۆڵه‌تێکى خوایی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌موو ساڵه‌که به رۆ١ووبێت به قه‌ده‌ر به‌رۆژووبوونى ئه‌و رۆژه خێرى نییه

