سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیری سوره‌تی حوجورات (1)
د. عداللطیف یاسین...... سوره‌تی حوجورات هه‌موو ئه‌هلی ته‌فسیر له‌سه‌ری كۆكن كه له مه‌دینه دابه‌زیوه.
ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی 18 ئایه‌ته، رێزبه‌ندی له نێو سوره‌ته‌كانی قورئان 49 یه‌مینه، ده‌كه‌وێته جوزئی 26.
(يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)
ئایه‌تی یه‌كه‌م ئه‌و سوره‌ته باس له راستكردنه‌وه‌ی ره‌فتارێكی مرۆیی ده‌كات سه‌یر نیه بڵێم تا ئێستاش به‌شێكی زۆر مرۆڤه‌كان گیرۆده‌ی ئه‌و ره‌فتاره ناپه‌سه‌نده‌ن، ئه‌هلی ته‌فسیر ده‌ڵێن عه‌ره‌ب خوره‌وشتێكی خراپیان هه‌بوو، له‌كاتی كۆبونه‌وه‌و دانیشتنه‌كانیان هه‌ركه‌سه‌و له شوێنی خۆی قسه‌ی ده‌كرد، جا ئیشی ئه‌و با یان نا ... لای گرنگ نه‌بوو تا زۆر جاران ده‌نگیان لێ به‌رز ده‌بۆوه، ئه‌و حاله‌ته په‌یوه‌ست نیه به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك جیا له‌وانی تر، یان به‌كاتێك جیا له‌كاته‌كانی تر، ئامانجی قورئانی پیرۆز بریتیه له ته‌زكیه‌كردنی مرۆڤه‌كان وئاماده‌كرنیان بۆ دابین كردنی ئارامی و سه‌قامگیری وفه‌راهه‌م كردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی خوا به‌رامبه‌ر به‌وه به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه.
لێرانه خوای گه‌وره به خاوه‌ن باوه‌ڕان ده‌ڵێت به‌ر له پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) قسه مه‌كه‌ن و پێش ئه‌و مه‌كه‌ون له قسه‌كانی، هه‌مان ئه‌و كینایه له زمانی كوردیش هه‌یه. ئێمه له هه‌ولێر ده‌لێن راوه‌سته كاكه به‌پێشم مه‌كه‌وه، واته له قسه‌و را ده‌ربڕین له پێش من مه‌به.
خه‌ڵكی ئێماندار گوێ له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر خوا(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بگرن و بزانه چیتان پێ ده‌ڵێن وفه‌رمایشته‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن، ئه‌وه چه‌ند خاڵێك كۆی ده‌كه‌مه‌وه:
یه‌كه‌م : به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن گوێ له قورئان و سوننه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)بگرن.
دووه‌م:ئێنجا هه‌نگاو بنێن دواتریش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر ئه‌ساسی زانست و زانیاری بێت نه‌وه‌ك قسه‌ی زیاد و بێ سود.
سێیه‌م: چونكه هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئێوه خوای گه‌وره پێی ئاگاداره سه‌میعی هه‌موو قسه‌كانتانه و عه‌لیمه به‌هه‌موو كرده‌وه‌كانتان، بۆیه پارێزگار بن وله خوا بترسن.

