سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
فشاری دەروونی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ..لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير ///لەم دواییانەدا ئاكامی لێكۆڵینەوەیەك بڵاوبووەوە پەیوەندی نێوان گۆڕانی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێنی ڕوون كردەوە لەگەڵ ڕادەی كاریگەربوونی تاك بە كرژی دەروونی و ڕێگای مامەڵە لەگەڵ كردنی.
ئەگەر كەسێك توشی فشارێكی دەروونی بووەوە و بەهۆی كاریگەریە توندەكانیەوە خۆی بەدەستەوە دا، ئاستی كۆلیسترۆڵ تێكدەچێ و لەماوەی چەند ساڵێكی كەمی دواتردا خراپتر دەبێت، بە بەراورد بەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم جۆرە كرژیە نابنەوە.
ئەو لێكۆڵینەوەیەی "ئەندرۆ ستبتو" لە زانكۆی لەندەن سەرپەرشتی كرد، (200) كەسی لە هەردوو ڕەگەز گرتەوە لە قۆناغی ناوەندی تەمەندا، پێشتر كەسیان توشی گرفتەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن نەبوو بوون. نموونە لە خوێنی هەریەكەیان وەرگیرا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئاستی كرژی دەروونی لای هەر تاكێك، لەدوای ئەوە خرانە بەر دوو تاقیكردنەوەی دەروونی جیاوازەوە و ڕاستەوخۆ بڕی كۆلیسترۆڵی خوێنیان پێوانەكرا، زیادبوونی بەرچاو دەركەوت لە ئاستی ئاسایی كۆلیسترۆڵیاندا.
دوای سێ ساڵی تر پێوانەكردنەكە دووبارە كرایەوە، ئاكام ئەوەبوو كە هەمان ئاستی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ لای هەر دوو ڕەگەزەكە بە یەكسانی دەركەوت، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی هەندێك فاكتەری وەك ئاماژەی قەبارەی بارستایی لەش و جگەرەكێشان و چارەسەری هۆرمۆنی و خواردنەوەی ئەلكهول.
"ستبتو"ی توێژەر لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری (Health psychology) بڵاوكرایەوە، دەڵێت: "وەڵامدانەوەی كۆلیسترۆڵ بۆ كرژی دەروونی بەزۆریی كاردانەوەی دەبێت لەسەر چۆنیەتی كارلێكی مرۆڤ لەگەڵ ئەو تەحەددیانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبنەوە. لەبەرئەوە چەند كارلێكی كۆلیسترۆڵ بۆ كرژی زیاتر بێت، وەڵامدانەوە بۆ هەڵچوونە دەروونییەكانی ڕۆژانە زیاتر دەبێت. كەڵەكەبوونی ئەم وەڵامدانەوانە لەگەڵ هەڵچوونە بەردەوامەكانی ژیاندا دەبێتەهۆی زیادبوونی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ یان چەورییەكان بەگشتی لە سێ ساڵی دواتردا".
هەروەها وتی: "دەبێت بزانین كارلێكی مرۆڤ لەگەڵ كۆشش و ماندوبوون یان كرژی دەروونی، یەكێكە لەو میكانیزمانەی ڕەنگە ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن بەرزبكاتەوە. ئاشكراكراوە كرژی دەروونی شێوەی جیاوازی هەیە، لەوانە ژیان لەگەڵ نەخۆشی درێژخایەن، چوون بۆ وەزیفە یان تاقیكردنەوە، زیانی ماددی، هەژماركردنی خەرجی ڕۆژانە، دەشێت لەگەڵ كاتدا كاریگەرییان زیادبكات، وێڕای ئەوە كە كارلێكی كەسەكان لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا لە یەكێكەوە بۆ ئەوی تر دەگۆڕێت".
بەم شێوەیە زۆر لە لێكۆڵینەوەكان جەخت لەسەر مەترسی فشارە دەروونییەكان و چارەسەر نەكردن و خۆبەدەستەوەدان دەكەنەوە... لێرەدا ڕەنگە دەركی ئەوە بكەین كە بۆچی ژمارەی ئەو ئایەتانەی قورئانی پیرۆز هێندە زۆرن كە باسی ئارامگرتن دەكەن. پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ئارامگری یەكەم بووە، ئەوەش توانایەكمان دەداتێ لە ئارامگریی و چارەسەری فشاری دەروونیدا.

