ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گریــــان..به‌شى دووه‌م..له‌قورئاندا

گریــــان..به‌شى دووه‌م..له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير ///ئارامیهێنەر و دڵنەرمی و پاڵفتەی دەروونە و لەكۆتایشدا پەناگەیەكە بۆ غەمبارەكان تاكو بەهۆیەوە بحەوێنەوە و سەبووری و ئارامیان بۆ بێت.

"د.عادل الشافعی" دەڵێت: "گریان بەخششێكی خوایە، چونكە ڕاستگۆیانەترین گوزارشتە لە هەستە مرۆییەكان". منداڵ دەگری و پێداویستییەكانی بۆ جێبەجێدەكرێت. لێرەدا گریان تاكە هۆكارێكی گوزارشتكردنە لەجیاتی قسەكردن و جوڵە، تاكو پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەرەكەی بۆ دروستببێت، بەڵام بۆ گەورەكان ئەم حاڵەتە جیاوازە، كاتێك غەمبار دەبین دەگرین، هەندێجار كە دڵخۆشیش دەبین هەر دەگرین، كەواتە گریان چییە؟
لەڕووی پزیشكییەوە گریان بریتیە لە دەرچوونی دەردراوی فرمێسكە ڕژێنەكان بۆ نێو چاو كە لەگەڵیدا ڕۆشتنێكی ئاویی هەیە بە لوت و گەروودا، هەروەها هاتنەوەیەكی ماسولكەكانی چاو لەگەڵ ماسولكەكانی ڕووخسار و سك و بەرزبوونەوەی ناوپەنچك، كە هەندێجار كەمێك كۆكەشی لەگەڵدایە، ئەم كردارانە لەكاتی گریاندا و لەلەشدا ڕوودەدەن.
گریان وەك باران وەهایە، چونكە گریان لەئاكامی وروژانی هەست و سۆزەكانەوە ڕوودەدەن بەهۆی هەڵچوونە دەروونییەكانەوە كە ئەمەشە دەبێتەهۆی هاندان و وروژانی سەنتەرەكانی (سەمپەساوی) لە كۆئەندامی دەماردا، لێرەشەوە ئاماژە بۆ فرمێسكە ڕژێنەكان دەنێررێت بە ئاگاداركردنەوە و هاتنەوەیەك و خاوبوونەوەی كەناڵەكانی فرمێسك و پاشان لە ڕژێنەكانەوە فرمێسك دەردەچن و چاوەكان دەشۆنەوە و بەتەواوی پاكیان دەكەنەوە لەهەر میكرۆب و دەردراوێكی تر.
هەندێك لەو فرمێسكانە لە چاوەوە دەگەنە لوت لەڕێی كەناڵێكەوە كە پێكیان دەگەیەنێت، بەشێوەیەك كە یارمەتی پاككردنەوەی لوت دەدات و وادەكات شلەیەك لێیەوە بێتەخوارەوە... فرمێسك شلەیەكی پوخت و بێگەردی تێدایە كە هەندێك خوێ‌ و بڕێك لەو ماددانەی تریشی تێدایە كە لە فرمێسكە ڕژێنەكانەوە دەردەچن، لەبەرئەوەیە فرمێسك تامێكی سوێری هەیە یارمەتی پاكژكردنەوەی چاو و لكاوە (الملتحمە- كەبەشێكە لەچاو) دەدات.
هەمان حاڵەتیش بۆ باران ڕاستە، لەكاتێكدا كە ئاسمان هەور دایدەگرێت (با) دێت و دەیانجوڵێنێت تاكو ئەو بارانە ببارێت. بارانەكە دەبێتەهۆی شۆردنەوەی درەخت و ڕێگاكان و هەموو ئەوەی لەسەر زەوی هەیە و دووبارە نوێبوونەوە... مرۆڤیش لەدوای گریان هێمن دەبێتەوە و سەرلەنوێ‌ دەستپێدەكاتەوە.
لەڕووی دەروونیشەوە گریان چاكترین دەردراوە بۆ ڕاڕاییە دەروونیەكان و هەڵچوونەكان. ئەگەر مرۆڤ ئەم گۆڕانكارییە دەروونی و دەماریانەی شاردەوە، بە بیانووی پیاوەتی و ترس لەلاوازی لەبەردەم خەڵكیدا یان هەستكردن بە داڕووخان، ئەم حاڵەتە مەترسی گەورەی هەیە، چونكە لەم حاڵەتەدا كەسەكە ئازارێكی زۆر دەچێژێت بەدەست ئەو گرێ‌ و گرفتە دەروونییانەوە.
لەڕووی تەندروستی لاشەیشەوە، ئەم شاردنەوەیە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یاخود دەركەوتنی نەخۆشی شەكرە.
هەروەها گیردانی گریان و گوزارشت نەكردن لەهەستەكان زۆرجار دەبێتەهۆی قورحەی گەدە و نەخۆشییەكانی كۆڵۆنی دەماریی، هەربۆیە دەبینین ئافرەتان كە زیاتر توانای گریانیان هەیە (بەهۆی جیاوازی فسیۆلۆژی و هۆرمۆنیەوە لەپیاوان و وەك دەربڕینێك لە نەرمیی و لاوازیی و شەفافیەت لای ئافرەت) دەبینین ئافرەتان كەمتر توشی ئەو نەخۆشیانە دەبن كە لەو شاردنەوەی هەستانەوە توشی مرۆڤ دەبن. بۆیە پێویستە پیاو بین یان ئافرەت، وەك سووربوونێك لەسەر تەندروستیمان، گریان لەخۆمان حەرام نەكەین، ئەگەرچی لەپشت پەردەشەوە بووە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز