سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٩) ی سورەتی (الحشر) :{ وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئايه‌ته‌كه:(إبن منذر) له (يزيد) ى كوڕى (أصم) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه, ده‌ڵێت : پشتيوانه‌كان وتيان : ئه‌ى پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م زه‌ويه له‌نێوان ئيمه و براكۆچه‌ره‌كاندا
به‌ش بكه, حه‌زره‌تيش فه‌رمووى : نه‌خير, به‌شى ناكه‌م به‌ڵام ئێوه خزمه‌تيان بكه‌ن له به‌روبوومه‌كه‌ى به‌شيان بده‌ن, زه‌ويه‌كه‌ش هى خۆتانه, وتيان : ئێمه ڕازين , ئنجا ئه‌م ئايه‌ته هاته خواره‌وه :{ وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ }. هه‌روه‌ها (بخاري) له (أبوهريرة) وه ده‌گێڕێته‌وه, ده‌ڵيت : ثياويك هاتة لاى پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و وتى : ئه‌ى پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیه وسلم) تووشى ناڕه‌حه‌تى هاتووم, يه‌كێكى نارده لاى خێزانه‌كانى له‌وى هيچ شتيكى ده‌ست نه‌كه‌وت, ئه‌وجا فه‌رمووى : هه‌ركه‌س ئه‌مشه‌و ئه‌م ميوانه ڕابگرێت به‌ر ڕه‌حمه‌تى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌وێت, پياوێك له پشتيوانه‌كان هه‌ستا و وتى: من هه‌ڵده‌ستم به ميواندار كردنى, ئنجا پياوه‌كه چووه ده‌ره‌وه بۆلاى خێزانى و وتى : ميوانى پێغەمبەرى خوامان (صلی الله علیه وسلم) له‌ماڵ ده‌بيت , هه‌موو خواردنه‌كه دابنێ و هيچى لێ هه‌ڵمه‌گره, ئافره‌ته‌كه‌ى خێزانيشى وتى : سوێند به‌خوا ته‌نيا پێخۆرى مناڵه‌كانمان هه‌يه, ئه‌ويش وتى : كاتيك مناڵه‌كان داواى نانيانكرد بيانخه‌وێنه, ئه‌وجا وه‌ره چراكه‌ش بكوژينه‌وه و ئه‌مشه‌و باسكمان بگرين و گه‌رومان دابخه‌ين, خێزانه‌كه‌شى به‌وشيوازه‌ى كرد, بۆ سبه‌ينێ ئه‌م پياوه چووه‌وه بۆلاى پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌ويش فه‌رمووى : به‌راستى خواى گه‌وره ئه‌م كاره سه‌يربوو به‌لايه‌وه و پێكه‌نى به‌رامبه‌ر به‌فڵان و فڵان ,ئنجا په‌روه‌ردگار ئايه‌تى :{ وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ }ى نارده خواره‌وه. هه‌روه‌ها (مسدد) و (إبن منذر) له (ابى متوكل الناجي) يه‌وه ده‌گێڕنه‌وه, ده‌ڵێت : ئه‌و پياوه‌ى ميوانداى يه‌تيه‌كه‌ى كرد (ثابت) ى كوڕى (شماسى) (قيس) بوو له‌سه‌ر ئه‌و ئايه‌ت نازڵ بووه خواره‌وه.

