ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

زانسـتی زیانبـەخـش...چيرۆكه‌قورئانيه‌كان

زانسـتی زیانبـەخـش...چيرۆكه‌قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///خەڵكی بابل چی فێربوون؟ بێگومان سیحر فێربوون؟ ئەی چ كردەوەیەكیان بەو زانستە كردوە؟ بێگومان لە بواری زیانبەخشین‌و لە بواری لێكدابڕاندنی ژن‌و مێرددا بەكاریانهێناوە. دەیانتوانی زانستەكە لە بواری

سوودگەیاندندا (كە سوودی بەخۆیان‌و كەسانی تریش بگەیاندایە) بەكاری بێنن، بەڵام وایان وایان نەویستووە‌و تەنها لە بواری زیانبەخشین‌و ئازاردانی خەڵكیدا بەكاریان هێناوە. 

قورئانی پیرۆز ئەم ڕەفتارە سەیر‌و سەمەرەیەی ئەوانی بەم ڕەنگە تۆماركردووە كە خوا لەبارەیانەوە فەرموویەتی، واتە: ئەوان ئەو زانست‌و زانیاریەی لێوە فێر دەبوون كە زیانیان پێ‌دەگەیاندن‌و سوودیان پێ‌نەدەگەیاندن. بێگومان دەشیانزانی ئەوەی كاڵای ئاوای كڕیبێت‌و شتی ئاوا نابەجێ‌ فێر ببێت ئەوا لە رۆژی دواییدا هیچ پاداشت‌و دەستكەوتێكی لەسەری نابێت، بەڵكو بەڕاستی ئا ئەوانە خۆیان بە شتێكی هێجگار نالەبار فرۆشـتووە، ئەگەر بیـربكەنەوە‌و بزانن.
بێگومان مرۆڤی بینا‌و بەرچاو ڕۆشنیش سەری لەو كەسانە دەسوڕمێت‌و خەمبار‌و دڵتەنگیش دەبێت بۆ ئەو حاڵەتەی كە تووشی بوون (واتە بۆ ئەوەی كە فێری شتێكی وابوون زیانیان پێ‌دەگەیەنێت نەك سوودیان پێ‌ بگەیەنێت، چونكە ئەوان لە توانایان دابوو زانستەكە لە بواری سوودگەیاندندا بەكاربێنن، كەچی بۆ زیانبەخشینیان گۆڕی بوو‌و، ئیدی زیان‌و خراپەی پێ‌گەیاندن.
لەنێو زانستیشدا، زانست هەیە بەسوودە‌و، هەشە زیانبەخشە. فێربوونی زانستیش كارێكی قورس‌و گرانە‌و پێویستیی بە هەوڵا‌و كۆشش‌و دارایی‌و كات هەیە‌و هەركەسێك ئەو كۆشش‌و دارایی‌و كاتی بە مەبەستی فێربوون بۆ خەرج دەكات، دەزانێت كە وایە‌و كە قورس‌و گرانە. مرۆڤیش لە كاتی خواستن‌و گەڕان بە دوای زانستدا هەست بە وجودی حەوانەوە‌و چێژێك دەكات‌و، خۆی دەخاتە بەر ئازار‌و ناڕەحەتی‌و هەموو هەوڵێكی خۆی لەپێناوی فێربووندا دەخاتە گەڕ، چونكە بۆ ئەنجام‌و بەروبوومەكەی دەڕوانێت‌و، بەم پێ‌یەش هەنگاو لەسەر بەردەوامیی كاروانەوە دەنێت.
ئەی داخۆ خوێندكارێكی زانست چەندەی لە توانادا بووبێت خستبێتییە كار‌و لە پێناوی بەدەستهێنانی زانست‌و زانیارییشدا زۆر زۆر ماندوو‌و شەكەت بووبێت‌و، پاشان بۆ بەرهەم‌و بەرەنجامی زانستە بەدەست هاتووەكەی بڕوانێت‌و كەچی كاتێك دەبینێت زانستەكە زیانی پێ‌دەگەیەنێت‌و قازانجی پێ‌نادات، ئاخۆ حاڵی ئەو خوێندكارە چی بێت‌و زیانەكەشی چەند بێت؟ ئەی ئایا لەو بڕوایەدایت ئەگەر بە نەفامی بـمابایەوە باشتر نەبوو بۆی؟ 
وەك (جورجانی)ی شاعیریش گوتوویەتی:
ولم أبتــژل فی خدمە العلـــم مهجتـــــــی    
ڵاخـــدم من لاقیــت لكن ڵاخدمــــــــــا
أأســـقی به غرســــاً وأجنیـــــه ژلّــــــە
إژن فاتبـــاع الجهـــل قد كــــان أســـلما
واتە: من خوێنی دڵا‌و گیانم لە پێناوی وەرگرتن‌و خزمەتكردنی زانستدا بۆ ئەوە بەهەدەر نەدا، كە خزمەتی هەركەسێكی بەرامبەری پێ‌ بكەم، بەڵكو بۆ سوود‌و خزمەتی گشتی، خۆ ئەگەر نیعمەتێكی جێگیركراوی پێ‌ تێكدەم‌و بە سەرشۆڕی بەرەكەی ببینمەوە، ئەوا لەوكاتەدا پەیڕەوكردنی جهل‌و نەفامی باشتر‌و ئاسوودەترە.
جا ئەگەر ئەمڕۆ بڕوانیت بۆ حاڵی ئەوانەی خوازیاری زانستە دونیایی یەكانن‌و بزانە چەند كەسیان فێری ئەو زانستانە دەبن، كە سوودیان پێ‌دەگەیەنن‌و چەند كەسی دیكەشیان فێرە ئەو زانستانە دەبن كە زیانیان پێ‌ دەبەخشن‌و، پاشان ئەمڕۆ چەند زانست هەیە كە زیان بە خاوەنەكانیان دەبەخشن‌و سوودیان پێ‌ ناگەیەنن‌و، لە جیاتی خێر‌و كەڵك، شەڕ‌و ئازار‌و زەرەریان پێ‌دەگەیەنن. 
ئەو زانست‌و زانیاریانەش كە ئەمڕۆ لە جیهانی خۆرئاواوە بۆمان دێت، زۆربەیان لە زیانبەخشەكانن‌و سوود ناگەیەنن، دەنا ئاخۆ سوودی ڕاستەقینە لە زانستەكانی بەناو مۆسیقا‌و وێنەكێشان‌و پەیكەرتاشی‌و نواندن‌و گەشتیاری‌و ئاسەواردا چی بێت؟!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز