سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عبدالرحمنی کوڕی عه‌وف) چی ده‌تگریه‌نێ باوکی محمد ! (به‌شی ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ كه‌ی و، چۆن ئه‌م پیاوه مه‌زنه موسڵمان بوو..؟
له راستیدا ئه‌و زۆر زوو موسڵمان بوو..
بگره له ساته‌كانی یه‌كه‌می بانگه‌وازدا و، به‌ر له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صل الله علیه وسلم) بچێته ماڵی ئه‌رقه‌مه‌وه‌و بیكاته باره‌گای بینینی یاوه‌رانی، ئه‌و موسڵمان بوو..
هه‌ر بۆیه یه‌كێكه له‌و هه‌شت كه‌سه پێشه‌نگه‌ی هاتن به‌ده‌م بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه‌و موسڵمان بوون..
(ئه‌بوبه‌كری صدیق) ئیسلامی بۆ ئه‌و و (عوسمانی كوڕی عه‌فان) و (زوبه‌یری كوڕی عه‌وام) و (ته‌ڵحه‌ی كوڕی عبیدالله) و (سه‌عدی كوڕی ئه‌بووه‌قاص) باس كرد، جا بابه‌ته‌كه لێڵ نه‌بوو لایان و گومان خاوه‌خاوی پێ نه‌كردن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ (ئه‌بوبه‌كر)دا به په‌له به‌ره‌و لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صل الله علیه وسلم) كه‌وتنه رێ تا په‌یمانی پێ بده‌ن و ئاڵای ئیسلام هه‌ڵبگرن.
جا له‌و ساته‌وه كه موسڵمان بوو تا ئه‌و كاته‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری له ته‌مه‌نی حه‌فتاو پێنجه‌مین ساڵیدا، نمونه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری بڕواداری مه‌زن بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد له پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) له‌نێو ئه‌و ده كه‌سه‌یدا دابنێت كه مژده‌ی به‌هه‌شتی پێدابوون و.. وای له (عومه‌ر)یش كرد كه له‌نێو ئه‌و شه‌ش هاوه‌ڵه‌ی راوێژكردنیدا دابنێت كه خه‌لیفایه‌تی دوای خۆی له‌نێو ئه‌واندا دابنرێت و، وتی: (پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) وه‌فاتی كرد و رازی بوو لێیان)..
(عبدالرحمن) ده‌ستبه‌جێ له‌دوای موسڵمان بوونی پشكی خۆی له ده‌ربه‌ده‌ری و دژایه‌تی قوڕه‌یش پێ بڕا..
كاتێك كه پێغه‌مبه‌ریش(صل الله علیه وسلم) فه‌رمانی كرد به هاوه‌ڵانی كه كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه، (عبدالرحمن) كۆچی كرد و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه و... دواتر له كۆچكردنی دووه‌مدا كۆچیكرده‌وه بۆ حه‌به‌شه و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌دینه و.. به‌شداری (به‌در) و (ئوحود) و، تێكڕای جه‌نگه‌كانی دیكه‌ی كرد..

