سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عبدالرحمنی کوڕی عه‌وف) چی ده‌تگریه‌نێ باوکی محمد ! (به‌شی 4)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ له بازرگانیه‌كه‌یدا به‌جۆرێك به‌ختدار بوو كه بووبووه مایه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رسام بوونی و، خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
{وام ده‌بینی، گه‌ر به‌ردێكم به‌رز بكردایه‌ته‌وه، زیو و ئاڵتونم له‌ژێریدا ده‌دۆزیه‌وه}..!!
بازرگانیكردنیش لای (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف)(ڕه‌زاى خواى لێ بێت) چڵێسی و قۆرغكاری نه‌بوو..
بگره سوور بوونیشی نه‌بوو له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی سامان و تامه‌زرۆبوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی..
نه‌خێر..
به‌ڵكو كار و، ئه‌ركێكی سه‌رشانی بوو كه سه‌ركه‌وتن تیایاندا نزیكتری ده‌كرده‌وه له ده‌روون و، زیاتر تێكۆشان..
(عبدالرحمن) هه‌ڵگری سروشتێكی به‌جۆش بوو، كه ئاسووده‌بوونی خۆی له كاركردنی چاكدا ده‌بینیه‌وه له هه‌ركوێ بێت..
كه‌وابوو ئه‌و ئه‌گه‌ر له مزگه‌وتدا نه‌بوو تا نوێژ بكات، یا له غه‌زادا تا جیهاد بكات، ئه‌وا له بازرگانیه‌كه‌یدا بوو كه گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردبوو، هه‌تا كاروانه‌كانی وای لێهاتبوو له میصر و شامه‌وه، به هه‌موو پێداوستیه‌كانی دورگه‌ی عه‌ره‌ب له خۆراك و پۆشاك به‌ره‌و مه‌دینه ده‌هات..
رێڕه‌وی كۆچكردنه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای كۆچكردنی موسڵمانان بۆ مه‌دینه، زیاتر ئه‌و سروشته به‌جۆشه‌یمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو.
به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صل الله عليه وسلم) له‌و كاته‌دا وابوو برایه‌تی بخاته نێوان هه‌موو دوو هاوه‌ڵێك، (موهاجیر)ێكی مه‌ككه و (ئه‌نصار)یه‌كی خه‌ڵكی مه‌دینه.
ئه‌م براییه‌ش به‌جۆرێ بوو كه مایه‌ی سه‌رسام بوونی عه‌قڵا بوو، ئه‌نصاریه‌كی خه‌ڵكی مه‌دینه ده‌هات هه‌موو ئه‌وه‌ی كه هه‌یبوو له‌گه‌ڵ برا موهاجیره‌كه‌یدا به‌شی ده‌كرد.. ته‌نانه‌ت جێگاكه‌شی، گه‌ر دوو ژنی هه‌بوایه، ده‌یویست یه‌كێكیانی ته‌ڵاق بدات، تا براكه‌ی بیخوازێت..!!
له‌و ساته‌شدا پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صل الله عليه وسلم) برایی خستنه نێوان (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) و (سه‌عدی كوڕی ره‌بیع)..
ده‌با گوێ بۆ هاوه‌ڵی پایه‌به‌رز (صل الله عليه وسلم) (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك)(ڕه‌زاى خواى لێ بێت) رابگرین، كه ئه‌وه‌ی روویداوه ده‌یگێڕێته‌وه بۆمان!
{... جا (سه‌عد) به (عبدالرحمن)ی وت: براكه‌م، من له هه‌موو خه‌ڵكی مه‌دینه زیاتر سامانم هه‌یه، بڕوانه نیوه‌ی ماڵه‌كه‌م و بیبه!!
دوو ژنیشم هه‌یه، سه‌رنج بده كامیانت به‌دڵ بوو تا ته‌ڵاقی بده‌م و، بیهێنیت..!
(عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) پێی وت:
{خوای گه‌وره پیت و فه‌ڕ بخاته ماڵ و خێزانته‌وه..
به‌ڵكو بازاڕم نیشان بده‌ن}..
پاشان چووه ده‌ره‌وه بۆ بازار و، شتی كڕی و.. فرۆشتی و.. قازانجی كرد}..!!

