سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی دڕنده‌ی كێوی په‌لاماری دابێت و لێی خواردبێت:به‌شی سێ یه‌م
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي تهفسير
ئاشكرایه چڕنوكى دڕنده (هه‌روه‌ها كه‌ڵبه و لیكى زۆربه‌ى دڕنده‌كان) پڕیه‌تى له میكرۆب، بۆیه كاتێك ده‌یكات به له‌شى ئاژه‌ڵێكى تردا، ئه‌و میكرۆبانه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ خوێنه‌كه‌ى و پاشان ئاژه‌ڵه‌كه به‌هێواشى مردارده‌بێته‌وه، به‌مجۆره‌ش لاشه‌ى ئاژه‌ڵه مرداره‌وه‌بووه‌كه ده‌بێته كانگایه‌كى میكرۆب و زینده‌وه‌ره زۆر ورده زیانبه‌خشه‌كان.
ئه‌مه جگه له‌و حاڵه‌ته‌ى وه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه مه‌گه‌ر فریاى چه‌قۆ كه‌وتبن.
ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێك توشى یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ى پێشوو بوو، بهلاَم هێشتا مردارنهبووبووهوه و پێش مرداربوونهوهكهى سه‌ربڕدرا ئه‌وا لاشه‌كه‌ى له‌و مادده‌یه ڕزگارى ده‌بێت كه ده‌بێته‌هۆى گوێزرانهوهى میكرۆب بۆى، ئه‌ویش خوێنه... چونكه خوێن ئه‌و شله زینده‌گییه گرنگه‌یه له له‌شى هه‌ر زینده‌وه‌رێكدا كه له‌توانایدایه به‌رگرى ملیۆنان میكرۆب و مشه‌خۆر (گفیلیات) بكات، به‌وه‌ى كه خڕۆكه‌ى سپى و دژه تهنهكانى تێدایه، مادام ئه‌و زینده‌وه‌ره زیندوو بێت و له پله‌ى گه‌رمى سروشتی‌دا بێت، بهلاَم كاتێك ئاژه‌ڵه‌كه مرداربووه‌وه و خوێنیش له سوڕانه‌وه وه‌ستا، ئه‌وده‌مه میكرۆبه‌كان بهبىَ به‌رگرى ده‌مێننه‌وه، بۆیه باشترین ڕێگا له‌م كاته‌دا ده‌ركردنى خوێنه‌كه‌یه له له‌ش له زووترین كاتى گونجاو‌دا.
شایانى باسه كاتێك كه ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕدرێت و خوێنه‌كه‌ى به ته‌واوى له لاشه‌ى ده‌رده‌چێت، ماسولكه‌كانى ئاژه‌ڵه‌كه كرژ ده‌بن و ڕاده‌ى ترشێتى نێو گۆشته‌كه زیادده‌كات و PH كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌گه‌ر پێشتریش میكرۆب (به‌كتریا) له گۆشتهكهدا هه‌بووبێت (بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه نه‌خۆش بووبێت) ئه‌و به‌كتریایانه له‌ناو بچن.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي تهفسير

