سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گریان و پارێزگاری لە گلێنەی چاو.-بهشى دووهم...لهقورئاندا
نووسسنى //سهروهر حسن ///نووسينگهى تهفسير ///ئەو كەسانەی خەمۆك و دڵتەنگ و پەستن زیاتر گریان دەبێتە میوانیان، وەك خاڵیبوونەوەیەك لە ئازارەكانی دەروونیان.
هەندێجار مرۆڤەكان لە حاڵەتە خەمۆكییە توندەكانیاندا گریانیان بۆ نایەت، هەرچەند نەخۆشەكە یان كەسەكە هیوای ئەوە دەخوازێت، كە بیتوانیایە بگری، چونكە بەدڵنیاییەوە گریان ئەو توندی ڕاڕایی و پەستانە دەروونییانە بەتەواوی كەم دەكاتەوە.
هەندێك لەخەڵكی كاتێك كە ئازار دەچێژن، بێتاقەت دەبن و خەمبار دەبن پەنادەبەنە بەر خواردنی هێوركەرەوەكان یان مەی بۆ زاڵبوون بەسەر خەمناكی و پەستیەكەیان، ئەمەش جۆرێكی چەپاندن و شاردنەوەیە كە لەدواییدا دەگونجێت بەشێوەی لادانی توندی دەروونی دەربكەوێت، ئەگەر پاش ماوەیەكی زۆریش بێت.
لەلایەكی تریشەوە شاردنەوەی هەستەكانی خەم و گوزارشت نەكردن لێی دەگونجێ ببێتەهۆی دەركەوتنی كۆمەڵە نەخۆشییەكی ئەندامی وەك برینی ڕیخۆڵەكان یان قورحەی گەدە، ئەمەش بەهۆی ڕاڕایی و پەستانە بەردەوام و لەدواییەكەكانەوە.
"د.یوسف عبدالفتاح" پزیشكی دەروونی دەڵێت: "گریانی منداڵ یەكێكە لە دیاردەكانی گەشەسەندنی منداڵ، گریان پەیوەستكراوە بە منداڵەوە، ئەوە باوە كاتێك گەورەكان دەگرین پێیاندەوترێتتۆ وەك منداڵ دەگریت.
گریان ئەركێكی سایكۆلۆژی گرنگ جێبەجێ دەكات بۆ منداڵ، كە بەجێگەی خۆ بەتاڵكردنەوەیەكی هەڵچوون و گوزارشتكردنی ڕەفتاریە لە هەستەكانی توڕەبوون یان خەم یاخود ڕەتكردنەوەی ئەو شتانەی بەرامبەر كەسەكە دەبنەوە و هەستیان پێدەكات. ئەمەش كارێكی پێویست و سوودبەخشە بۆ دەركردنی ئەو وزە هەڵچوونیە شاردراوەیە.
زانایانی دەروونناس وادەبینن گریان وەك ئەو كردارە ڕەفتاریانەی ترە كە بەكاردەهێنرێت بۆ هێوربوونەوە و خاڵیبوونەوەی هەڵچوونە توندە دەروونییەكان لە مرۆڤدا. بۆیە گریان و هاواركردن و دەنگی تیژ و بەرز و شكاندنی یاریەكان یان كەلوپەلەكانی بەردەستی كەسەكە هەر هەموو ئەمانە هۆكاری گوزارشتن لە حاڵەتی هەڵچوونی پەیوەست بەتوڕەیی یان خەم و بێزاری.
ئەگەر ئەو تێكشكانەی توشی منداڵ دەبێت بارگەیەكی دەروونی دوژمنكارانە دروستبكات، گریان بەجێگای خاڵیكەرەوەیەك دەبێت لەو حاڵەتە دەروونییە و ڕزگاربوون لێی.
وازهێنان لە گریان دەگونجێت ئاماژەبێت بۆ شاردنەوەی ئەو بارگە هەڵچوونیە لەدەرووندا، دەشگونجێت بگوێزرێتەوە بۆ نەست بەجۆرێك كە هەرچەند منداڵەكە لەبیریشی دەچێتەوە، بەڵام بەتەواوی ون نابێ و لەنەستیدا دەمێنێتەوە تاكو لە گەورەبووندا بەشێوازی هێمایی (ڕەمزیی) یان نەخۆشی وەك دڵەڕاوكێ و ڕاڕایی و هەستی دوژمنانەی وێرانكارانە هەركاتێك دەرفەتی بۆ ڕەخسا گوزارشتی لێدەكات.
لەم دواییانەدا ئاشكراكراوە پەیوەندییەكی توندوتۆڵ هەیە لەنێوان فرمانە فسیۆلۆژی و سایكۆلۆژی هەڵچوونەكان و هۆكارەكانی گوزارشتكردن لێی، جا بە گریان بێت یان هەر هۆكارێكی تر. بۆنمونە گریان دەبێتەهۆی چالاككردنی فرمێسكەڕژێنەكان و شتنەوە و پاككردنەوەی چاو، هەروەها كاردەكاتە سەر كۆئەندامە فسیۆلۆژیەكانی تری وەك خوێنبەرەكان و دەمارەكان كە لە حاڵەتی هەڵچوندا كرژ دەبن، لێدانەكانی دڵ و تێكڕای لێدانەكان و ئارەقكردنەوە زیاددەكات و دەبێتەهۆی زیاتر دەردانی ماددەی (ئەدرینالین) لە هەردوو گورچیلەوە. ئەمەش لە ئاماژە فسیۆلۆژیەكانی دڵەڕاوكێ و لادانی هەڵچوونە لای منداڵ.
بۆیە پێویستە دایكان و باوكان لە گریانی منداڵەكانیان بێزار نەبن بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گریان یەكێكە لە هۆكارەكانی هێوربوونەوە و خاڵیبوونەوە. بە فێربوونی كۆمەڵایەتیش حاڵەتەكە لای منداڵ كەم دەبێتەوە كاتێك تێدەگات تەنها گریان بەس نییە بۆ دەستەبەربوونی مەسەلە و بابەتە خواستراوەكان و گۆڕینی جیهانی دەوروبەر.

