سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیری سوره‌تی قه‌در (القدر).......97 ته‌فسیری ڕامان
بِّسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْڕ) (1) گه‌وره‌یی و مه‌زنیی شه‌وی قه‌در:
خوای گه‌وره بۆ پتر شیرینكردنی قورئان لای موسڵمانانی جیهان، به‌م چه‌ند ئایه‌ته كورتانه پله‌و مه‌نزیله‌یه‌كیبێ وێنه ده‌به‌خشێ به‌و كاته ئه‌وی تێدا هاتووه، جا ده‌بێ خۆی چه‌نده گه‌وره‌و مه‌زن بێت، بۆیه ده‌فه‌رموێ: بسم الله الرحمن الرحيم *إنا أنزلناه فى ليلة القدر به‌ڕاستی ئێمه له‌شه‌وێكی زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزدا قورئانمان دابه‌زاند .
به‌ڵێ به‌ڕاستی ئه‌وشه‌وه زۆر به‌ڕێزه، چونكه قورئانی تێدا هاتووه، جا ده‌بێ چ پله‌یه‌ك له‌وه گه‌وره‌تربێ كه خوای گه‌وره به‌وشه‌وه‌ی به‌خشیوه؟
(وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْڕ) (2) تۆ چووزانیت شه‌وی به‌فه‌ڕ چیه و چه‌نده به‌به‌ره‌كه‌ته؟
(لَيْلَةُ الْقَدْڕ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ) (3) شه‌وی قه‌در له‌هه‌زار مانگ چاكتره كه شه‌وی قه‌دریان تیا نه‌بێ، دیاریكردنی ژماره‌ی هه‌زار مانگ پێده‌چێ لای عه‌ره‌به‌كان باو بووبێ و وترابێ: فڵانه ئیش له‌ئیشی هه‌زار مانگ چاكتره، واته: له‌وه ده‌چێ مه‌به‌ست دیارییكردنی لای سه‌رووی ژماره نه‌بێ، چونكه ئه‌و شه‌وه نه‌ك له‌هه‌زار مانگ، به‌ڵكو به‌بۆنه‌ی هاتنی ئه‌م قورئانه‌وه له‌ته‌واوی رۆژه‌كانی تری گێتی چاكتره.
(تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ) (4) فریشته‌كان شه‌وی قه‌در هه‌موو كارێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن:
به‌ڵێ..بۆ زیاتر قه‌درو حورمه‌تنان له‌و شه‌وه به‌فه‌ڕه، خوای گه‌وره گش كار‌و رووداوه‌كانی ساڵی ئاینده‌ی تێدا به فریشته ئه‌نجام ده‌دا، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: تنزل الملائكة والروح فيها بإذن ربهمله‌وشه‌وه‌دا فریشته‌كان كه جوبره‌ئیلیان له‌گه‌ڵدایه به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان داده‌به‌زنه خوارێ بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه بۆیان دیارییكراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه له‌لایه‌ن خواوه من كل أمر له به‌ر هه‌ر كارێك كه‌بڕیار ده‌درێ له‌و ساڵه‌دا
(سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْڕ)(5) سلام هى حتى مطلع الفجر شه‌وێ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و خاوه‌ن رێزبێت، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌وه هه‌تا هه‌ڵاتنی شه‌به‌ق، ئاشتیی و سه‌لام و دروودو ره‌حمه‌ته ، وه‌خوای گه‌وره جگه له‌خۆشیی و كامه‌رانیی شتێكی تری تێدا نانووسێت له‌به‌ر پیرۆزیی و رێزی قورئان. بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) له‌باره‌ی حورمه‌ت و پیرۆزییه‌وه ده‌فه‌رمووێ: هه‌ركه‌سێك شه‌وی قه‌در به‌عیباده‌ت و خواپه‌رستیی بباته سه‌ر دڵنیابه ئیمان و باوه‌ڕی بته‌وو به‌هێزه‌وه‌و به‌ته‌مای ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره بێت، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو تاوان و گوناهانی رابوردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاریی و موسلیم). فتح الباری: ٤/٢٩٤. موسلیم: ١/٥٢٣. ئه‌و شه‌وه له‌ده‌شه‌وه كانی ئاخری مانگدایه، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌و پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی ده‌كا وده‌ڵێ: (( ليلة القدر فى العشر البواقى ..)).
نیشانه‌كانی: شه‌وێكی پاكژو ساف و خاوێنه، مانگێكی روون و ئاشكرای هه‌یه، نه سارده نه‌گه‌رم، پزیسكی ئه‌ستێره‌ی تیا فڕێ نادرێت، خۆره‌كه‌ی زۆر به‌خاوێنی و جوان هه‌ڵدێ و هه‌رگیز شه‌یتانی له‌ته‌ك نابێت. پێشه‌وا ئه‌حمه‌د:٥/٣٢٤ .
كۆتایی سووره‌تی قه‌در
ولله الحمد والمنه.

